شاتوو
10-25-2010, 04:38 PM
باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی مانگوانگ له‌شاری بلۆمفمنتین له‌باشوری ئه‌فریقا، مردنی به‌ناوبانگترین مه‌یمونی جگه‌ره‌كێشی راگه‌یاند كه ناوی شارلی بوو. شارلی كه له‌ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا مرد، له‌وه‌وه فێری جگهرێكشان ببوو كه‌خه‌ڵك له‌كاتی سه‌ردانیدا جگه‌ره‌یان پێ ده‌دا. قه‌ندیل خهدامه وته‌بێژ به‌ناوی باخچه‌كه‌وه رایگه‌یاند كه شارلی ببووه دیارده‌كه‌ی ناوازه‌و به‌هۆی جگهرهكێشانهكهیهوه و ته‌رمه‌كه‌شی توێكاریی بۆ ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌هۆكاری مردنه‌كه‌ی. به‌ڵام خهدامه گومانی له‌وه كرد كهجگهرهكێشان رۆڵی له‌مردنی شارلیدا هه‌بێت چونكه به‌ماوه‌ی 10 ساڵ، ته‌مه‌نی له‌ته‌مه‌نی سروشتی مه‌یمونی شه‌مپانزی تێپه‌ڕاندووه. راشیگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رانی باخچه‌كه چه‌ند ساڵێك هه‌وڵیانداوه رازی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شارلی واز له‌جگه‌ره‌كێشان بهێنێت. وته‌بێژه‌كه وتیشی: ئه‌و له‌ژێر چاودێری وردی چاره‌سه‌ردا بووه‌و به‌شێویه‌كی رێك‌وپێك سه‌ردانی چاره‌سه‌رگه‌ی باخچه‌كه‌ی دهكردو ده‌رمانی پێویستی پێ ده‌دراو ده‌یخواردو سیستمێكی خواردنی باشیشی هه‌بوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا مردن حوكمی خۆی هه‌یه
سه رجاوه شاره زووربؤست
سه رجاوه شاره زووربؤست