PDA یارمه‌تیی تاكه‌كه‌سیی ژماره‌یی

بینینی ته‌واوه‌تی : حه‌بی "ستاتین" مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌


Gandalf Ahmed
02-04-2012, 08:55 AM
http://kurdistantv.net/files/articles/large/030212053517.jpg


لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى پزیشكى ده‌ریخستووه‌ كه‌ حه‌بی "ستاتین"ى تایبه‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى كۆلیسترۆل له‌ناو خوێندا ، ده‌كرێت یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی هه‌وكردنى جگه‌رو شێرپه‌نجه‌ بدات .

به‌پێی هه‌والى ئاژانسی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت ، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م لێكۆلینه‌وه‌ی ئه‌م هاوشێوه‌یه‌یه‌ كه‌ ڕۆلى حه‌بی "ستاتین" له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ ئاشكرا ده‌كات .

جێی باسه‌ لێكۆلینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر نزیكه‌ى 33 هه‌زار كه‌سی تووشبوون به‌ هه‌وكردنى جگه‌ر بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ ئه‌نجام دراوه‌ ، وه‌ تێیدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ به‌ رێژه‌ى 13% له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و جۆره‌ حه‌به‌ به‌كارده‌هێنن كه‌مبووته‌وه‌ .