ڕۆژانه‌ ده‌نگێک بده‌ به‌ یانه‌ی کوردکلیک
SMS


گه‌ڕانه‌وه‌   یانه‌ی کوردکلیك > ئایـــــــن > قورئانی پیرۆز
به‌خێر هاتنی نوێترین ئه‌ندام ده‌که‌ین ... به‌خێر بێت به‌ڕێز :‌
دانانی وێنه‌ و بابه‌ت ئه‌پلۆدکردنی وێنه‌و فایله‌کانت کیبۆردی کــوردی په‌یوه‌ندی بکه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌‌ سپۆرت.کوردکلیک

تێبینیه‌كان

زیاد كردنی وه‌ڵام
 
Bookmark and Share ئامرازه‌كانی بابه‌ت شێوازه‌كانی نیشاندان
كۆن 31-07-10, 07:55 PM   ژماره‌ی به‌شداری : 1
miran12345
ئه‌نــدامی پێشکه‌وتوو
 
وێنه‌ی ئه‌ندامی miran12345





miran12345 لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی مانگی لێخۆشبوون

باس کردنی زۆر شت به‌تایبه‌ت دینیه‌کان زۆرجار پێویست به‌ ورده‌کاری ناکات له‌به‌ر زۆر دووباره‌ بوونه‌وه‌یان، به‌ڵام وه‌ك به‌ بێرهێنانه‌وه‌یه‌ك ئاماژه‌ به‌ چه‌ند شتێك ده‌ده‌ین له‌ سه‌ر ڕه‌مه‌زان به‌ بۆنه‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی ئه‌و مانگه‌ پێرۆزه‌وه‌، وه‌ خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌ر‌مووێ { وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَى تَنْفَعُ الْمُؤْمِنِينَ} . ئاشکرایه‌ گرتنی مانگی ڕه‌مه‌زان یه‌کێکه‌ له‌ پایه‌ گرنگه‌کانی ئیسلام وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه له‌ وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك که‌ کابرایه‌کی ده‌شته‌کی له‌ پێغه‌مبه‌ری کرد دوردی خوای لێ بێت{فقال أخبرني ما فرض الله علي من الصيام فقال شهر رمضان} کابرای ده‌شته‌کی ووتی ئاگادارم بکه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ چی له‌سه‌ر فه‌رز کردووم له‌ ڕۆژو، پێغه‌مبه‌ریش درودی خوای لێ بێت فه‌رمووی مانگی ڕه‌مه‌زان. وه‌ ئیسلامه‌تی هیچ که‌س ته‌واو نابێت ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی پێی نه‌بێت. وه‌ ده‌بێت بیشی گرێت مه‌گه‌ر عوزرێکی هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی وا که‌ له‌ شه‌رعدا ڕێگه‌ی پێدراو بێت وه‌ك: نه‌خۆشی، سه‌فه‌ر، شیرده‌ر، حامل، وه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش بێگومان بۆ که‌سانی گه‌وره‌ واته‌ (بالغ) وه‌ هه‌روه‌ها ژیره‌ (عاقل) چونکه‌ مرۆڤی منداڵ و شێت و خه‌وتوو ئه‌رکی شه‌رعی له‌سه‌ر نیه‌و، وه‌ بوراون له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ تا ئه‌و باردودۆخه‌ی تێیدایه‌ لاده‌چێت، وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌یه‌کدا هاتووه‌ {عن النبي ‏ ‏صلى الله عليه وسلم ‏ ‏قال ‏ ‏رفع القلم عن ثلاث عن النائم حتى يستيقظ وعن الصغير حتى يكبر وعن المجنون حتى يعقل ‏ ‏أو يفيق} وه‌ ئه‌مه‌ش پێوه‌رێکه‌ بۆ هه‌موو کاریكێ تری شه‌رعی. جا مادام هه‌موو شه‌رته‌کانمان تێدا بوو ده‌بێت هه‌ستین به‌ جێ به‌جێ کردنی. وه‌ مانگی ڕه‌مه‌زان یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ره‌ مانگه‌ گرنگه‌کان، چونکه‌ قورئانی پیرۆزی تێدا هاتۆته‌ خواره‌وه‌ وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ { شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ } وه‌ هه‌روه‌ها شه‌وی پیرۆزو به‌فه‌ڕی تێدایه‌ وه‌ك به‌ القدر ناوبراوه‌ تێیدا ئه‌و هه‌موو خێرو پاداشه‌ ده‌ست ده‌که‌وێت وه‌ك ده‌فه‌رمووێ { لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ } وه‌ له‌سه‌رمان فه‌رز ده‌بێت گرتنی ئه‌م مانگه‌ له‌یه‌که‌م ڕۆژیه‌وه‌ تا کۆتایی مانگه‌گه‌ وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ { فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ } وه‌ گرتنی ڕۆژوو که‌ به‌ صوم ناوبراوه‌ واته‌ خۆگرتنه‌وه‌ ده‌کرێت خۆگرتنه‌وه‌ چه‌نده‌ها جۆری هه‌بێت به‌ڵام لێره‌دا به‌ واتایی خۆ گرتنه‌وه‌ له‌: خواردن و خواردنه‌وه‌و‌ جیماع دێت له‌گه‌ڵ هه‌بوونی نیه‌تدا . وه‌ جێگه‌ی نیه‌تیش دڵه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ گرنگ نیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ده‌م نه‌وتراو نابێت بکرێته‌ بیانوی ڕۆژوو شکاندن مادام له‌ دڵدا نیه‌ته‌که‌ هه‌بوو بێت. وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ئاماده‌کاری بکه‌ین بۆ به‌ده‌مه‌وه‌ چوونی ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ به‌شێوه‌یکی ڕێك و پێك و ته‌واوی وه‌ دوعاش بکه‌ین نه‌مرین مادام ئه‌م مانگه‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌ تا له‌ خێری ئه‌م مانگه‌ بێ به‌ش نه‌بین و به‌ خۆداچوونه‌وه‌یه‌کی خۆمانی تێدا بکه‌ین و نیه‌تمان پاك بکه‌ینه‌وه‌و ته‌وه‌به‌ی تێدا بکه‌ین له‌ هه‌ر تاوان و که‌مته‌رخه‌میه‌ك که‌ کردبێتمان له‌ ڕابووردودا وه‌ په‌یمان بده‌ین جارێکی تر نه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ری و وه‌ به‌ هێزێکی پڕ باوه‌ڕو ئه‌وپه‌ڕی توانامانه‌وه‌ به‌ڵێن بده‌ینه‌ خوای گه‌وره‌ که‌ کار بۆ ئیسلام بکه‌ین و هه‌موو هه‌وڵمان به‌رده‌وام له‌گه‌ڕدا بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕازامه‌ندی ئه‌و، کاره‌کانمان له‌و چوارچێوه‌دا بێت که‌ ئه‌و دایناوه‌، به‌ ئومێدی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌، چونکه‌ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه‌ ده‌توانێت خۆشبه‌ختمان بکات له‌ دونیاو دواڕۆژدا.







واژوو

    وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
زیاد كردنی وه‌ڵام

ئامرازه‌كانی بابه‌ت
شێوازه‌كانی نیشاندان

یاسای په‌یام
ناتوانی بابه‌تی نوێ بنووسی
ناتوانی وه‌ڵام بۆ بابه‌ت بنووسی
ناتوانی فایله‌كانت باربكه‌ی
ناتوانی به‌شداریه‌كانت چاك بكه‌ی

BB codeچالاكه‌
خه‌نده‌كان چالاكه‌
كۆد [IMG] چالاكه‌
كۆد HTML ناچالاكه‌

گواستنه‌وه‌ی خێرا

ژماری سه‌ردانه‌کانی یانه‌ی کورد کلیک
ژماره‌ی سه‌ردانه‌کان

ئێستا كاتژمێر : 04:07 AM به‌كاتی كوردستان
Powered by vBulletin® Version 3.8.4
Copyright ©2000-2009, Jelsoft Enterprises Ltd KD