31-07-10, 08:00 PM
|
ژماره‌ی به‌شداری : 1
|
|
|
هه‌ركه‌سێك وه‌ڵامی ئه‌م پێنج پرسیاره بداته‌وه ده‌بێته خاوه‌نی؟؟؟
|
ئه‌م ئێواره كه گه‌ڕامه‌وه له كار پێیان ڕاگه‌یاندم كه كاوێوه‌ی به‌یان له پێش هه‌ڵهاتنی خۆردا خۆپیشاندانێكی زۆر گه‌وره له هه‌موو لاكانی شاره‌وه ده‌ست پێده‌كات.
چاوه‌ڕێم كرد
به‌ڵێ ڕاست بوو له باكوری شار خۆپیشاندانی گه‌له گورگ ده‌ستی پێ كه‌رد
له باشوریش هه‌وره‌كان خۆیان چڕ كرده‌وه و له به‌رانبه‌ر گه‌له گورگ دا وه‌ستان.
له ڕۆژ هه‌ڵات ڕه‌وه‌زێ ئاسكی شاخ دار‌و كه‌له ڵه به‌رانی توڕه كۆبونه‌وه.
له ڕۆژئاوای شارمناڵان به قۆچه‌قانێ و خڕه به‌رده‌وه لاقێكیان بۆ پێش و لاقێكیان بۆ دواوه وه‌ستاون.
له نێوه‌ندی هه‌مویاندا دایكمم بینی زۆر سه‌یر بوو به‌لامه‌وه.
كه‌چی ئه‌وانیش دایكی منیان به دایكی خۆیان ده‌زانی!!
ئه‌وانیش به توڕه‌ییه‌وه به‌دوای مندا گورگ و منداڵ و ئاسك و هه‌ور ئه‌یان نه‌ڕاند به‌یه‌كه‌وه ووتیان
دایكی ئێمه‌یه
من بێ وورته دایگرتم دوای تێڕامانێكی زۆر ئاڵوگۆڕكردنی له بیری خۆمدا
ووتم له وانه‌یه ئه‌وانیش ڕاست بكه‌ن با په‌له نه‌كه‌م بزانم چی ڕووده‌دات.
هه‌ر له سه‌رای شاردا به‌پشتی دایكمه‌وه یان جوانتر بڵێم تۆزێ دوورتر ته‌خته‌یه‌كی شانۆ دانرابوو دیكۆری شانۆكه زۆر سه‌یر بوو. به لای چه‌پدا په‌تی سێداره هه‌تبوه خوار
لای ڕاستیش شمشێرو چه‌قۆو كڵاشینكۆف و بڕنه‌و و زۆر شتی تریش له‌و چه‌كانه دانرا بوون.
پشتی شانۆكه‌ش په‌رده‌یه‌كی كفن ئاسا به‌ڵام به خوێن سوركرابوو.
له سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆكه‌یش ئێسك و پروسكی شۆڕش گێڕانی تیا فڕێ درابوو.
له به‌رده‌می شانۆكه‌دا به‌ڵام پشت له شانۆ چه‌ند كورسیه‌ك دانرابوو.
من وا هه‌ستم كرد ئه‌و كورسیانه بۆ ته‌ماشاوانی شانۆكه بێ كه‌چی پشت له شانۆ كۆمه‌ڵێك پیاوی خاوه‌ن هه‌یبه‌ت هاتن و ڕوویان كرده دایه خانمی من و پشت له شانۆی خوێنی ئێسكی له سێداره‌دان دانیشتن.
نه‌مده‌زانی كێ خاوه‌نی ئه‌م بیره‌یه كه ئه‌و حه‌شامه‌ته‌ی كۆكردبوه‌و وه ئه‌و هه‌موو پیاوه خاوه‌ن توانایه‌ش پشت له شانۆكه دانیشتبوون وه كێش ئه‌وانی كۆكردۆته‌وه.
ئه‌و زه‌مه‌نه ساماڵ مات و مه‌لولی كردبووم زۆر به لامه‌وه جێی سه‌رسوڕمان بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی من ئاره‌زوو مه‌ندی ئه‌و كۆڕه‌بم به‌بێ ئاگا خۆم له نێوانیاندا بینیه‌وه. دوای تێگه‌یشتم ئاسته‌م نییه پێم خۆش بێ و یان پێم ناخۆش بێت منیش هه‌ر له‌و گورگ و ئاسك و مناڵانه‌م.
بۆیه دیسانه‌وه زیاتر خۆشه‌ویستی دایكم ڕای كێشامه‌وه و زانیم ئه‌و دایكی منه‌و من له ناو خاكی كۆڵاوانه‌ی ئه‌ودا بونیاد هاتووم.
له ناو ده‌سته‌ی خۆپیشانده‌راندا هه‌ریه‌ك له‌و كۆمه‌ڵانه نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژارد هه‌ریه‌كه‌یان به‌ڕێزه‌وه ڕووه‌و پیاوانی سه‌رای شار ڕۆشتن.
له دوایشدا بانگیان له من كرد كه منیش نوێنه‌ری خۆم بم گازكرام پێیان ووتم تۆ بۆ نامۆیت ڕه‌نگی غه‌ریبیت پێوه‌یه؟
به‌ڵام من وه‌ڵامی كه‌سیانم نه‌دایه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی خۆم به غه‌ریب نه‌ده‌زانی,ئه‌و پرسیاره‌ش زۆر گرنگ نه‌بوو به‌لامه‌وه.
ئه‌وانیش كه زانیان پرسیاره‌كه گرنگ نییه به لامی منه‌وه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامیان لێ نه‌كردم.
له پاشان ڕوویان كرده‌وه نوێنه‌ره‌كانی خۆپیشانده‌ره‌كان پرسیان
داواتان چییه؟
هه‌ریه‌ك له‌وان پێشنیاری خۆیان كرد
كه ده‌یانه‌وێت زنجیری كۆیله‌ی دایكیان بپسێنن بۆیه ئه‌مڕۆ گه‌له‌كۆمه‌كه‌یان كردوه وه هه‌موو سه‌رمایه‌ی خۆیان كۆكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دایكی من و دایكی خۆشیان له كۆیله‌ی ڕزگار بێت.
ئاگام لێ بوو خۆر ئه‌یویست له ده‌م كه‌له‌وه سه‌ر ده‌ربێنێت, به‌ڵام نه‌یده‌توانی.
گورگه‌كان كه‌ڵبه‌یان درێژ بوو بوو له‌گه‌ڵ هێنانی سه‌رمایه‌ی خۆشیاندا كه‌چی دانه كیڕه‌یان ده‌كرد له برساندا.
هه‌وره‌كانیش خه‌ریكبوو سایه‌قه ته‌نگی پێ هه‌ڵده‌چنین و ساماڵ باڵی خۆی به سه‌ردا ده‌كێشان.
ئاسك ز به‌رانه‌كانیش له زستانێكی زۆر ساردا بوون گژو گیا نه‌مابوو هه‌موو ووشكی كردبوو زریانی ئه‌و سه‌رمایه به ئاره‌زووی خۆی یاری به ئالیكی ئه‌وان ده‌كرد.
هه‌مووشیان له برساندا له‌ڕ بوو بوون.
له هه‌مان كاتیش‌دا ترسی گه‌له گورگه‌كانیان هه‌بوو كه له په‌ناوه به جه‌ڵه‌ب لێیان بخه‌ن.
مناڵان‌یش كاڵ فام و به بیری ته‌سكی خۆیان یان به به‌ردی گیرفانیان دایكیان له كۆیله‌ی ڕزگار كه‌ن.
له كاتێكدا كه دایكمان به كه‌له‌پچه‌ی پۆڵاین داگیركه‌ران هه‌ردوو ده‌ست و قاچیان به‌ند كردوه.
خوێنه‌ری ئازیز
ئه‌م پێشه‌كیه‌م ته‌نها بۆ سه‌رنج ڕاكێشانه له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێت ڕاڤه‌ی بكه‌م بیری نه‌ته‌وایه‌تی خۆمه.
نه‌ك ئه‌و بیره‌ی كه ژیریم له ده‌ست بات و هه‌ست و سۆزم ته‌نها له خاڵێكدا كۆبكاته‌وه ته‌نها ئه‌وه‌ی كه باسی ده‌كه‌م كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند مێژویه‌ك و گه‌ڵاڵه بونی چه‌ند فكرێكی عه‌قڵانییه له خودی نوسه‌ردا.
بۆیه بوه به گڕێكی بوركاناوی نازانم چۆن له خامه‌كه‌مه‌وه ده‌ری ببڕم, بۆیه ده‌گه‌ڕێمه‌وه ته‌نها بۆ سه‌ده‌یه‌ك دواتر بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ووڵاته‌كه‌م كێ له چوار لاوه دابه‌شی كرد.
لێره‌وه نوسین, شعر, فكر, بۆچون, فه‌لسه‌فه, مه‌عریفه له لای نوسه‌ره‌وه له‌م خاڵه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات یان له‌م ڕسته‌وه ده‌ست پێده‌كات.
كێ ووڵاته‌كه‌می دابه‌ش كرد؟
تا هه‌رچی له ناخی خۆمدایه له سه‌ر په‌ڕه‌كان یه‌كاڵای كه‌مه‌وه و ده‌ری ببڕم بێ گومان به خه‌مه‌وه تا هه‌رچی ڕق و خه‌می منه بیكه‌م به تفێك و بیده‌م به نێوچاویاندا.
تا بزانن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وه‌ك نوسه‌رن خه‌واڵو نین
له ساڵی 1920 دا له دوای هاتنی سه‌ربازانی داگیركه‌ری ئینگلیز بۆ ووڵاتی عێراق كه گه‌یشتنه ئه‌وێ پێشتر ووڵاتێك نه‌بوو ناوی عێراق بێت به‌ڵام له دوای ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی له‌لایه‌ن ئیتحادتوره‌قی و یان ئه‌تاتوركی گۆڕبه‌گۆڕه‌وه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا له پرۆتۆكۆلێكدا به‌ناوی سیڤه‌ر بڕیار درا كه ده‌وڵه‌تێكی كوردی دروست بكرێت, به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامان و سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا نه‌زانراوه هۆی سه‌ره‌كی چی بوو كه په‌شیمان بونه‌وه له دروست بوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی.
به هه‌ر جۆرێك بێت باسه‌كه‌ی ئێمه ته‌نها بیر خستنه‌وه‌یه‌كه ده‌نا هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌و مێژوانه بگه‌ڕێته‌وه زۆر سه‌رچاوه‌ی كه باسی لێوه كردوه هه‌موو سه‌رچاوه‌كانیش ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانیشتون له به‌رده‌م ئه‌وه‌دا بۆ كورد نه‌بوو به ده‌وڵه‌ت.
بۆ ده‌بێ ووشه‌یه‌كی ئه‌تاتوركی گۆڕبه‌گۆڕ له به‌رانبه‌ر ئینگلیزه چاوسه‌وزه پشیله سپڵه ئاساكان ببێته ئه‌وه‌ی كه داوای به‌شێكی گه‌وره‌ی كوردستانیان لێ بكات له به‌رده‌می ئه‌تاتوركدا بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوانیان هه‌ردوولایان ڕازی بكات ده‌بێ ئێمه ببینه كۆیله‌ی ده‌ستی سایكۆلاریزمی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌تاتورك و بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیزمی ئێمه ببینه قوربانی ده‌ستی ئینگلیز هه‌ر ئه‌وه بوو له په‌یمان نامه‌ی لۆزاندا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌بێ نازه‌كه‌ی ئێمه له خاچ درا دابه‌شیان كرد به‌سه‌ر چوار ده‌وله‌َتدا كه له ڕاستیدا دوو ده‌وڵه‌تیان هه‌ر نه‌بوون پێش وه‌خت وه‌ك عێراق و سوریا به هه‌ر حاڵ زۆر درێژه به‌م باسه ناده‌ین ته‌نها بۆ بیر خستنه‌وه‌یه‌ك بوو كه ویستم زامه‌كانی خۆمان بكولێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێش به دڵمان بگات.
پێم وابێ كه زۆرینه‌ی كوردی خاوه‌ن هه‌ست و ژیری ئه‌م مێژوه تاڵه زۆر به‌باشی ده‌زانێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه منی هه‌ژاندوه ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن ئیسلام نه‌یهێشتوه ببین به ده‌وڵه‌ت.
خوێنه‌ری به‌ڕێز
ئه‌كرێت ئالێره‌دا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك بتگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌مشه‌مه‌كوێرانه چاویان هه‌ڵنایه‌ت به خۆری ئیسلام ئه‌م ووشه زۆر به ئاسانی له ده‌میان دێته ده‌ره‌وه.
ڕسته‌یه‌كی ئاسانه بۆ ووتنه‌وه‌ی له ده‌می گێله‌پیاوه‌كان.
كورد ووته‌نی ئه‌وه‌نده لێدراوه‌ته‌وه قه‌وانه‌كه سواوه
ئه‌كرێت جوابی ئه‌م پرسیارانه بده‌نه‌وه
هه‌ركامێكیان جوابی ئه‌م پێنج پرسیاره‌یان دایه‌وه ئه‌و وه‌خته له گێله‌پیاوی ده‌ربچن و پێیان بوترێ پیاوێكی ژیر
1. كاتێ كه كوردستان دابه‌ش كرا ناوی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامیانه بنوسن كه سوچی ئه‌وانی تێدا بوو؟
2. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه بكه‌ر بوون له دابه‌شكردنی كوردستاندا ده‌وڵه‌تی سایكۆلاریزمی بوون كه ئێستا خۆتان داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن. ناوی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بنوسن كه دابه‌شیان كرد؟وه كام له‌و ده‌وڵه‌تانه كۆماری ئیسلامی بوون؟
3. هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی خۆیان داگیركراو بوون وه‌ك میسر, جه‌زائیر, مه‌غریب ....هتد.
ئه‌كرێت ووڵاتێك كه خۆی داگیر كرابێت ووڵاتێكی كه داگیر بكات؟
4. هه‌موو سه‌ركرده كورده‌كانی ئێمه داوای ئازادی و سه‌ربه‌خۆییان له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كرد یان ووڵاتانی ڕۆژئاوا؟
ده‌توانیت لێره‌دا یه‌كێك له‌م سێ وه‌ڵامه هه‌ڵبژێریت
( مۆزه‌مبیق, شیللی, ئه‌رژه‌نتین).
5. ئه‌و په‌یمان نامه‌یه‌ی كه ناونرابوو سیڤه‌ر له كام ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه؟
له‌م سێ وه‌ڵامه یه‌كێكیان هه‌ڵبژێره
( ووڵاتی ئیسلامی سویسرا, ووڵاتی ئیسلامی فه‌ره‌نسا, ووڵاتی ئیسلامی به‌لجیكا)
وه چه‌ند خاڵێكی تریش كه جێگای تێڕامانن خۆشه‌ویستانم وه نه‌بێت كه من پشتگیری ده‌وڵه‌تانی چوارده‌ورم بكه‌م, به‌ڵكو ده‌مه‌وێت له سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانه‌وه بوه‌ستم تا كه‌ڵه‌كه ڕووخاوه‌كان ببینم چۆن كانی ووڵاتی ئێمه‌یان پڕ كردۆته‌وه ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌یان جێگه ده‌ستیان دیاره له پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كانیه‌ی نیشتمانی ئێمه.
ئه‌و ده‌سه‌ڵات دارانه‌ی كه هاتون ئینگلیز‌و ڕۆژئاوا دایناون ته‌نها به‌ناو ئیسلامیان هه‌ڵبژاردوه یان له‌به‌ر ڕازی كردنی دڵی خه‌ڵكی په‌رچه‌می ئیسلامیان به‌رز كردۆته‌وه.
زۆربه‌ی كات خۆیان گاڵته‌و گه‌پیان به دروشمه‌كانی ئیسلام كردوه به‌ڵام به‌رز ڕاگرتنی ته‌نها بۆ هه‌ست و سۆزی موسڵمانان بوه بۆ ئه‌وه‌ی جێی خۆیان له ناو گه‌لدا بكه‌نه‌وه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی زۆر داری و دیكتاتۆریان به‌رانبه‌ر به میلله‌تی خۆیان و گه‌لی كوردی موسڵماندا سه‌پاندوه.
ئه‌مه ته‌نها سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ چونه ناو بابه‌ته‌كه
چاوه‌ڕوان بن پرسیاری كه له‌ده‌م كه‌له‌وه سه‌ر ده‌ردێنێت
كۆمۆنیستی و دیموكراسی و سایكۆلاریزمی وه زۆر شتی تریش ئاگاداربن هه‌ڵتان نه‌خڵه‌تێنێ. |
| واژوو |
|

|
|
|
|
|