له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ڤیلۆسۆ په‌یوه‌ندی به جه‌نه‌وا ده‌كات
|
له‌نده‌ن، ئینگلته‌را (سكای سپۆڕتز)–یانه‌ی سپۆڕتینگ لیشبۆنه‌ی پورتوگالی ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه‌وا یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاست میگێل ڤیلیسۆ له ڕێگه‌یه بۆ په‌یوه‌ندی كردن به یانه‌ی جه‌نه‌وای ئیتاڵی.
ڤیلۆسۆ له چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌رده‌وام ناوی به‌سترابوه‌وه به چوون بۆ خولی ئینگلیزی ئه‌مه‌ش به گرنگی پێدانی له لایه‌ن هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌ڕسینال و مانشسته‌ر یونایتد.
هه‌ر چۆنێك بێت یاریزانی ته‌مه‌ن 24 ساڵان ئێستا له ڕێگه‌یه بۆ په‌یوه‌ندی كردن به یانه‌ی جه‌نه‌وا وه ڤیلۆسۆ به په‌رۆشه بۆ یاری كردن له خوولی كالچیۆ.
له لێدوانێكی ڤیلۆسۆ له‌گه‌ڵ Telenordـدا ووتی…”زۆر به په‌رۆشم بۆ ده‌ست پێ كردنی ئه‌م ڕكابه‌ریه ئه‌مه‌ش دوای قسه كردن له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ر گاسپێرینی”.
“من له ئێستاوه ده‌زانم كه‌وا جه‌نه‌وا به‌هێزه،من چه‌ندین جار ئه‌وانم له‌سه‌ر تیڤیه‌كان بینیوه وه بۆم ده‌ركه‌وت كه‌وا یانه‌یه‌كن خاوه‌ن حه‌زی گه‌وره‌ن”.
“گاسپێرینی ڕاهێنه‌رێكی شكۆداره وه من له حزمه‌ت ئه‌ودا یاری ده‌كه‌م”.
یانه‌ی سپۆڕتینگ لیشبۆنه ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه‌وا گه‌یشتۆته ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی جه‌نه‌واو یاریزان ئالبێرتۆ زاپاتێر ـیش تێكهه‌ڵكێشی گواستنه‌وه‌كه كراوه.

س-ياريكا |
| واژوو |
|

|
دواترین چاکردن له لایه‌ن MORENEO ڕۆژی 31-07-10 له 07:57 PM.
|