ڕۆژانه‌ ده‌نگێک بده‌ به‌ یانه‌ی کوردکلیک
SMS


گه‌ڕانه‌وه‌   یانه‌ی کوردکلیك > زانستــه‌كـــــان > تــــه‌نـدروستـــی
به‌خێر هاتنی نوێترین ئه‌ندام ده‌که‌ین ... به‌خێر بێت به‌ڕێز :‌
دانانی وێنه‌ و بابه‌ت ئه‌پلۆدکردنی وێنه‌و فایله‌کانت کیبۆردی کــوردی په‌یوه‌ندی بکه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌‌ سپۆرت.کوردکلیک

تێبینیه‌كان

زیاد كردنی وه‌ڵام
 
Bookmark and Share ئامرازه‌كانی بابه‌ت شێوازه‌كانی نیشاندان
كۆن 31-07-10, 08:02 PM   ژماره‌ی به‌شداری : 1
miran12345
ئه‌نــدامی پێشکه‌وتوو
 
وێنه‌ی ئه‌ندامی miran12345





miran12345 لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی هۆکاره‌کانی نینۆك خواردن و ڕێگاکانی چاره‌سه‌رکردنی

خواردن یه‌کێکه‌ له‌ هۆکاره‌ ده‌رونیه‌کانی سه‌رده‌می منداڵیه‌ که ‌له‌ ته‌مه‌نی 4 بۆ 5 ساڵی ده‌ست پێده‌کات، کارناسان له‌م بواره‌دا هۆکاری جیاواز ده‌خه‌نه‌ ڕوو، به‌ڵام هه‌موویان له‌ یه‌ك ڕادا یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌ که‌ هۆکاری نینۆك خواردن له‌و ته‌مه‌نه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ترس و دڵه‌ڕاوکێ له‌ منداڵدا.
هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه‌ هۆکارێك بێت بۆ نیشان دانی دڵگیری و تۆران و ترس و سه‌رنج ڕاکێشانی ده‌ورو به‌ری به‌لای خۆیدا.
کاتێك منداڵ ناتوانێت توڕه‌ی و ناڕازیه‌کانی خۆی به‌رانبه‌ر به‌ که‌سانی ده‌وروبه‌ری ئه‌وا په‌نا ده‌باته‌ به‌ر نینۆك خواردن و به‌م کاره‌ ئارام ده‌بێته‌وه‌.
ئه‌م کاره‌ش زیانی زۆر ده‌دات له‌و منداڵانه‌ی که‌ ئه‌م کاره‌ ده‌که‌ن، که‌ له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا ده‌ست پێ ده‌کات و له‌ قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی دا زیاتر په‌ره‌ ده‌سێنێت و نیشانه‌کانی ده‌رده‌که‌وێت که‌ ده‌بێته‌ هۆی دواکه‌وتن له‌ خوێندن و دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ کۆمه‌ڵگاو وه‌ك (تێکه‌ڵ نه‌بوونی خه‌ڵک و حه‌ز کردن به‌ ته‌نهایی).
لێره‌دا دایك و باوك و مامۆستایان ده‌بێت زۆر وورد بین بن به‌رامبه‌ر به‌ منداڵان وه‌ سه‌رنجیان بدرێت تا بزانن ئایا ئه‌و منداڵه‌ نینۆکی ده‌خوات یان نه‌، وه‌ ڕێگریان لێ بکه‌ن له‌و کاره‌.
چونکه‌ له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا زۆر ئاسانتره‌ که‌ ته‌رك بدڕیت تا له‌گه‌وره‌یدا، چونک ئه‌م کاره‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ گه‌وره‌یدا ببێته‌ خوو وه‌ ته‌رك کردنی مه‌حاڵ بێت.
کارناسان له‌م بواره‌دا چه‌ند ڕێگایه‌کیان داناوه‌ بۆ ڕێگا گرتن له‌م کاره‌، که‌ لێره‌دا ئێمه‌ هه‌ندێکیان ده‌خه‌ینه‌ ڕوو:

دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری نینۆك خواردن:

هیچ کات چاوه‌ڕوان مه‌بن له‌ منداڵه‌که‌تان که‌ وه‌ڵامێکی هه‌بێت که‌ بۆچی نینۆکی ده‌خوات، وه‌ هیچ کات منداڵه‌که‌ت سه‌رزه‌نشت مه‌که‌ به‌هۆی ئه‌نجام دانی ئه‌و کاره‌، به‌ڵکو هه‌وڵ بده‌ هۆکاره‌که‌ی بدۆزیته‌وه‌و چاره‌سه‌ری بکه‌یت، وه‌ سه‌رنج بده‌ بزانه‌ منداڵه‌که‌ت له‌ چ کاتێکدا نینۆکی ده‌خوات، هه‌وڵ بده‌ و بزانه‌ که‌ هۆکار چییه‌ که‌ ئارامی منداڵه‌که‌ت ده‌خاته‌ خه‌ته‌ره‌وه‌و مێشکی به‌ چیه‌وه‌ مه‌شغوڵه‌ و ده‌بێته‌و هۆکاری نینۆك خواردنه‌که‌ی.
هه‌وڵدانی ئێوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری ئه‌و کاره‌ خۆی بۆخۆی ڕێگا چاره‌یه‌ بۆ نه‌هێشتنی.

کورت کردنه‌وه‌ی نینۆك:

قرتاندنی نینۆکی منداڵ یه‌کێکی که‌یه‌ له‌ ڕێگا گرتن له‌ نینۆک خواردن له‌ منداڵاندا، هه‌وڵ بده‌ هه‌ر چه‌ند ڕۆژ جارێك نینۆکی منداڵه‌که‌ت بقرتێنه‌.

له‌ منداڵه‌که‌ت مه‌ده‌ له‌سه‌ر نینۆک خواردن:

لێدان و ته‌ریق کردنه‌وه‌ی منداڵ نه‌ک ڕێگری منداڵ ناکات له‌و کاره‌ به‌ڵکو کار ئاسانیه‌ بۆ منداڵ تا زیاتر نینۆکه‌کانی بخوات. ده‌بێت ئیعتماد به‌ نه‌فس بدرێت به‌ منداڵ وه‌ زیانه‌کانی بۆ ڕوون بکرێته‌وه‌ که‌ توشی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌ی.

مه‌شغوڵ کردنی ده‌ستی منداڵ:

هه‌رکات بینیت که‌ منداڵه‌که‌ت نینۆکی ده‌کات به‌ ده‌میدا ئه‌وا هه‌وڵ بده‌ کارێکی پێ ئه‌نجام بده‌یت که‌ ده‌ستی له‌ ده‌می ده‌ربهێنێت و مه‌شغوڵ بێت به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌.







واژوو

    وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 31-07-10, 11:06 PM   ژماره‌ی به‌شداری : 2
pola-89
ئه‌نــدامی زیره‌ک
 
وێنه‌ی ئه‌ندامی pola-89






pola-89 لێره‌ نییه‌

ناردنی په‌یام له‌ڕێگای Yahoo ی pola-89

سه‌ره‌كی

دةستةكانت خؤشبئ سوودى هةية
كورى خالم واية، خالم زؤر هةولى لةكةل دةدات بةس واز لة بةنجة مزين و نينؤك خواردن ناهينيت
سوركةوتوبى







    وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 02-08-10, 12:50 PM   ژماره‌ی به‌شداری : 3
saween
سه‌رپه‌رشتیاری بڕگه‌کانی ئایین
 
وێنه‌ی ئه‌ندامی saween





saween لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

ده‌ستت خۆش بێت به‌ڕێزه‌که‌م سه‌رکه‌وتووبیت







واژوو

قال رسول الله صلى الله عليه وسلم :من صلى علي حين يُصبح عشراً ، وحين يُمسي عشراً أدركتهُ شفاعتي يوم القيامة

    وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 02-08-10, 01:13 PM   ژماره‌ی به‌شداری : 4
karoo
سه‌رپه‌رشتیاری بڕگه‌ی زانستی گشتی
 
وێنه‌ی ئه‌ندامی karoo






karoo لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

هەربژى و دەست خۆش بابەتێكى بەسوود بوو







واژوو



www.web4kurd.com

    وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
زیاد كردنی وه‌ڵام

ئامرازه‌كانی بابه‌ت
شێوازه‌كانی نیشاندان

یاسای په‌یام
ناتوانی بابه‌تی نوێ بنووسی
ناتوانی وه‌ڵام بۆ بابه‌ت بنووسی
ناتوانی فایله‌كانت باربكه‌ی
ناتوانی به‌شداریه‌كانت چاك بكه‌ی

BB codeچالاكه‌
خه‌نده‌كان چالاكه‌
كۆد [IMG] چالاكه‌
كۆد HTML ناچالاكه‌

گواستنه‌وه‌ی خێرا

ژماری سه‌ردانه‌کانی یانه‌ی کورد کلیک
ژماره‌ی سه‌ردانه‌کان

ئێستا كاتژمێر : 04:54 AM به‌كاتی كوردستان
Powered by vBulletin® Version 3.8.4
Copyright ©2000-2009, Jelsoft Enterprises Ltd KD