كوشتنى زنان له زير ناوى نامووس
کۆمه‌ڵگای کوردستان و عێراق له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی کۆنه‌په‌ره‌ستی و تا سه‌ر ئێسقان به‌ربه‌ریه‌ت دا له‌پاکسازی و کوشتنی ژنان ده‌ستی نه‌پاراستووه‌و قۆڵی خۆی لێ هه‌ڵماڵیوه، به‌پیرۆز ڕاگرتن و گه‌شه‌پێدانی کوشتنی ژنان یان خۆسوتاندن ، خۆی له‌خۆیدا باشترین که‌یسه که‌ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ڕوبه‌ڕوی نه‌بونی ئازادی و مافی تاک به‌تاکی کۆمه‌ڵ . مۆته‌که‌ی ترس و له‌رز به‌ربینی به کۆمه‌ڵگه‌گرتوه، ژنان کۆچی قوربانی پله‌یه‌کن له‌و یاسایه‌ی که‌به‌رگری له‌پیاوسالاری ده‌کات ، پێناسه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به‌وه‌ی که‌کوشتن و پاکسازی کردنی ژنان بوه‌ته‌سونه‌تێکی ڕۆژانه‌و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی هه‌ر کات و ساتێکدا زیاتر له‌جاران هه‌واڵی دڵته‌زێن ده‌بیستین به‌وه‌ی که‌دیمه‌نی وا ده‌بینین هیچ ویژدانێک ته‌نانه‌ت بۆ چه‌ند ساتێکیش بێت سیمای کوشتن و به‌رد باران کردنی ژنان ببینێت .
به داخه‌وه ئه‌وه‌ی به‌به‌رچاوماندا گوزه‌ر ده‌کات دیمه‌نێکی زۆر ترسناکه ,که‌که‌م ئینسان هه‌یه بتوانێت ته‌ماشای بکات ، کوشتن و به‌ردباران کردنی ژنان له‌لایه‌ن چه‌ک به‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاته‌وه. یان له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی ڕه‌شۆکیه‌وه به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک مه‌حکومه. ته‌نانه‌ت به‌به‌رچاوی پۆلیسه‌وه ژنێک به‌رده‌باران بکرێت ، یاسا لێره‌دا به‌چ پێوانه‌یه‌ک ده‌پێورێت ، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به‌دوای داڕشتنی یاسایه‌که‌وه‌نین بۆ به‌رگرتن به کوشتنی ژنان له‌ژێر ناوی ناموس په‌ره‌ستی. ده‌سه‌ڵاتداران له‌ڕێگای مه‌لاکانه‌وه ته‌بلیغات ده‌که‌ن که‌نابێت ژن بکوژرێت. ئاخۆ ده‌بێت له‌ڕێگای مه‌لاکانه‌وه خه‌ڵکی هوشیار بکرێته‌وه؟ ئه‌مه کارێکی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه. ئه‌مه‌به‌س له‌هه‌گبانه‌که‌ی قوتابخانه‌ی کوردایه‌تیدایه. مه‌لاکان نوێنه‌ر و به‌پراکتیک که‌ری یاسا ئاسمانییه‌کانن له‌سه‌ر زه‌وی بۆ ژن کوشتن، مه‌لاکان پارێزه‌ری سه‌رسه‌ختی کۆمه‌ڵگای پیاوسالارن و کوشتنی ژنانیش له‌ژێر ناوی ناموس په‌ره‌ستیدا له‌لایه‌ن ئه‌و مه‌لایانه‌وه که‌ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی کردویانن به‌وه‌سیله‌ی هوشیار که‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه، هه‌میشه به‌کارێکی به‌نرخ قه‌بڵێندراوه. جیهانێکی سه‌یره، مه‌لا ته‌بلیغات بکات بۆ ئه‌وه‌ی ژن به‌رده‌باران نه‌کرێت ، یان ڕێگه له پاکسازی ژنان بگیرێت ، ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو پارله‌مان بۆچی به‌دوای داڕشتنی یاسایه‌که‌وه‌نین که‌به‌و شێوه‌وه‌حشیانه‌یه ژن به‌رده‌باران ده‌کرێت . مه‌لاکان خۆیان پارێزه‌ری ئیسلام و مزگه‌وته‌کانیش کارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی تیرۆریستانن ، ده‌سه‌ڵات په‌نا ده‌باته‌به‌ر مه‌لاکان که‌قورئان به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌یه به‌خه‌ڵکی نه‌ناسێنێت که‌هه‌قانیه‌ت ده‌داته پیاوان ژنان وه‌کو کاره‌کۆرپه سه‌رببڕێن ، یان به‌رده‌باران بکرێن ، ده‌بێت خه‌ڵکی کوردستان ده‌سه‌ڵات بخاته ژێر پرسیار که‌بۆچی ده‌سه‌ڵات به‌دوای یاسادا ناچێت که‌کۆمه‌ڵگه ئازاد بێت ، به‌یاسا تاوانباران به‌ریان پێ بگیرێت نه‌ک به مه‌لا. له‌م سه‌رده‌مه‌دا چۆن مه‌لا ده‌توانێ ببێته میدیای هوشیاری که‌ره‌وه‌ی خه‌ڵک .
داڕێژه‌رانی ده‌ستورو یاسا چ له‌کوردستان و عێراق خۆیان ئیجازه ده‌ده‌نه تیرۆریستان که‌ژنان به‌ردباران بکرێت ، ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان دار ده‌ده‌نه ده‌ستی ئینسان کوژانه‌وه ، ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان بۆ خۆیان به‌رد ده‌ده‌نه‌ده‌ستی پیاوان که‌ژنانی پێ به‌ردباران بکه‌ن ، سه‌یره ئیتر چۆن مه‌لا ده‌توانێت بڵند گۆکانیان بکه‌نه مینبه‌ری ئازادی بۆ ژنان، له‌کاتێکدا سه‌رتاپای قورئان پڕه‌له‌کۆیله‌کردنی ژنان. ده‌سه‌ڵات خۆی تاوانباره له‌هێشتنه‌وه‌ی یاسای پیاوسالاری ، ده‌سه‌ڵات جێگایه‌کی بۆ ژنان له‌ناو ڕیزه‌کانی خۆیاندا نه‌هێشتوه‌ته‌وه. په‌رله‌مان هیچ وه‌زاره‌تێکی بۆ ژنان به‌ڕه‌سمی نه‌ناسیوه، ژن وه‌کو پاشکۆیه‌ک خراوه‌ته ده‌ستوری کاره‌وه، له‌ناو ده‌ستورو یاسای هه‌رێم دا شتێک نیه‌پێی بڵێن مافی ژن. بۆ ژنان هیچ مه‌رجه‌عیه‌تێک نیه، بۆیه‌ده‌بێت ده‌سه‌ڵات چاوپیداخشاندنه‌وه‌یه‌ک به‌خۆیان و کاروکرداریان دا بکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌ژێر ناوی ناموس په‌ره‌ستیدا ژنان به‌ردباران نه‌کرێن . سه‌رشۆڕی و نه‌مان بۆ یاسای پیاوسالاری و ئازادیش بۆ سه‌رجه‌م ژنان و تاکی کۆمه‌ڵگه
نووسینی: ئه حمه د خه له كانى ڕێکه‌وتی 19:56 |
مالبه رى كولان