جةند زانیاريكى بةسود لەسەر شەوی زاوایی ...... - یانەی کوردکلیك
  خۆتۆماركردن   زانــــیـاریـه‌كان   لیستی ئه‌ندامان   ڕۆژ ژمێر   گه‌ڕان   به‌شداریه‌كانی ئه‌مڕۆ   هه‌موو به‌شداریه‌كان وه‌ك خوێنراوه‌ پیشان بده‌

گه‌ڕانه‌وه‌   یانەی کوردکلیك > زانستــه‌كـــــان > زانیاری گشتی

زیاد كردنی وه‌ڵام
 
ئامرازه‌كانی بابه‌ت شێوازه‌كانی نیشاندان
كۆن 01-11-2011, 10:32 PM ژمارەى بەشداری : 1
(hawlir)
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی (hawlir)
 
به‌رواری تۆماربوون : Sep 2010
ژماره‌ی ئه‌ندام : 20816
شوێن: كوردستان
گرنگیدان بە : فه‌یسبووك & په‌یج & هاورییان
کۆی بەشداریەکان : 2,214
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 10

(hawlir) لێره‌ نییه‌

جةند زانیاريكى بةسود لەسەر شەوی زاوایی ......

له‌ یه‌كه‌م شه‌وی زاوایی دا هه‌مو خه‌م و گرنگییه‌كی بریتی ده‌بێ له‌ لابردنی په‌رده‌ی كچێنی به‌هه‌ر چ ڕێگاو وه‌سیله‌و شێوه‌یه‌ك بێت.
2- له‌م ئافره‌ته‌ تازه‌یه‌ی كه‌ بوه‌ته‌ خێزانی ئومێدو چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كات به‌ حوكمی واقیعه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ قبوڵ بكات و پێی ڕازی بێت به‌بێ بونی هیچ پێشه‌كی یه‌ك بۆ لابردنی په‌رده‌ی كچێنی، گه‌ر هه‌ندێك كه‌س ئه‌م جۆره‌ توندو تیژیه‌یان پێ پیاوه‌تی بێت، ئه‌وا ئیسلام حوكمی ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ نه‌رم و نیانی و به‌نه‌رمی جوڵانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مرۆڤ دا ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵیش به‌ پیاوه‌تی(رجوله‌) داده‌نێ! له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆشه‌ویست ترین و به‌نرخ ترین شت له‌لای ئافره‌ت په‌رده‌ی كچێنی یه‌، كه‌ به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ ده‌بێ به‌بێ هیچ به‌رگریه‌ك ده‌بێ قبوڵی لابردنی بكات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ین بردن و ڕوخاندنی فیتره‌تی ئافره‌ته‌كه‌یه‌و شه‌ڕكردنه‌ له‌گه‌ڵ سروشتی ئه‌م ئافره‌ته‌..
له‌م شه‌وه‌دا، شه‌وی زاوایی چه‌نده‌ به‌سودو چاك و باشه‌ باسی خێزانی به‌ختیار بكه‌یت و باسی ئه‌و ئاوات و ئامانجانه‌ بكه‌ی كه‌ له‌ دواڕۆژدا دێنه‌ دی. هه‌روه‌ها باسی منداڵ بكرێ كه‌ له‌مه‌ودوا خوا پێ یان ده‌به‌خشێ كه‌ مایه‌ی خۆشی و به‌خته‌وه‌ری و شادی ناو ماڵه‌كه‌ن، هه‌ر له‌م شه‌وه‌دا باسی خۆشه‌ویستی خۆت بۆ ئافره‌ته‌كه‌ بكه‌ كه‌ ئه‌وت له‌ لا خۆشه‌ویسته‌، باسی جوانی و شۆخ و شه‌نگی ئه‌و بكه‌. هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی بۆ بكه‌ به‌هۆی به‌دیارخستنی جوانی و ڕازاوه‌یی بۆ پیاوی بێه‌ توشی گوناهو تاوان ده‌بێت.. نه‌كه‌ی به‌بێ پێشه‌كی قسه‌ كردن و دڵنیایی په‌له‌ بكه‌ی له‌ جوتبون، نه‌كه‌ی ده‌ستت بۆ هیچ شوێنێكی ببه‌ی یان یه‌كسه‌ر ماچی بكه‌ی یان یه‌كسه‌ر شوێنی خۆت بگۆڕی و بچیته‌ ته‌نیشتیه‌وه‌.
ئیمامی شه‌رع زان ابن الحزم له‌ كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (گوق الحمامه‌)دا ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: ئه‌بو به‌كری محمدی كوڕی حه‌جه‌ری بۆی باس كردم كه‌ یه‌كێك له‌ پیاوه‌ گه‌وره‌كانمان له‌ به‌غدا كچێكی بینی و خۆشه‌ویستی كه‌وته‌ دڵیه‌وه‌و داخوازی كردو هێنای.. له‌ یه‌كه‌م شه‌وی زاوایی دا به‌بێ هیچ پێشه‌كی و قسه‌كردن و لاواندنه‌وه‌ چوه‌ لای به‌نیازی جوتبون، كاتێك كچه‌كه‌ (زه‌كه‌ر)ی پیاوه‌كه‌ی بینی له‌به‌ر گه‌وره‌یی له‌به‌ر ده‌ستی هه‌ڵات و نه‌یویست بچێته‌وه‌ لای پیاوه‌كه‌ تا مردن. ئا به‌م شێوه‌یه‌ په‌له‌ كردن له‌ جوتبون له‌ یه‌كه‌م شه‌وی زاوایی بوه‌ هۆی پچڕانی په‌یوه‌ندی دو كه‌س و لێك جیابونه‌وه‌یان. گه‌ر ئه‌م پیاوه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی كردبایه‌ تا ئافره‌ته‌كه‌ ده‌هاته‌ ژێر بارو هێدی و هێمن ده‌بۆوه‌، ئه‌و كاته‌ حاڵی باشتر و به‌ختیارتر ده‌بو.
دكتۆر فریدریك كهن له‌ كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (حیاتنا الجنسیه‌)دا ده‌ڵێ: نه‌زانی و كه‌م شاره‌زایی پیاو له‌م حاڵه‌ته‌ ئه‌سته‌مانه‌دا ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی كاره‌ساتی ئێش دار كه‌ ئاكامه‌كه‌ی گواستنه‌وه‌ بێ له‌ سه‌ر جێی هاوسه‌ریی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شێتان، درێژه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كچێكی هه‌ستدار له‌به‌ر ره‌وشت جوانی یه‌كه‌ی خه‌ڵك خۆشیان ده‌ویست، به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆی شوی كرد، به‌ڵام هیچ شتێ ده‌رباره‌ی ژیانی ژن و مێردایه‌تی نه‌ده‌زانێ، كه‌س و كاری و ده‌ستگیرانه‌كه‌شی بایه‌خیان به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ نه‌دابو. له‌ شه‌وی گواستنه‌وه‌دا زاوا داوای لێكرد كه‌ بێته‌ ژێربار و ئاماده‌بێ بۆ جوتبون، كچه‌كه‌ش نه‌یهێشت ئه‌م كاره‌ بكات، به‌ڵام پیاوه‌ دڕنده‌كه‌ په‌لاماری دا تا ئه‌و شته‌ی كه‌ به‌ مافێكی شه‌رعی خۆی ده‌زانێ ده‌سته‌به‌ری بكات! له‌به‌ر ئه‌وه‌ كچه‌كه‌ توڕه‌ بو ده‌ستی كرد به‌ شكاندنی كه‌ل و په‌له‌كانی ناو ژوره‌كه‌، گه‌یشته‌ ڕاده‌یه‌ك كه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی له‌ ئوتێله‌كه‌دا بون شڵه‌ژان، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پزیشكی بۆ بانگ بكه‌ن، ته‌له‌فۆنیان بۆ پیاوانی پۆلیس كرد و ئه‌وانیش په‌ل به‌ستیان كرد و بردیانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی شێتان..
له‌به‌ر ئه‌وه‌ ترسان له‌ كرداری جنسی (جوتبون) چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه‌، گرنگترینیان لای پیاو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتی له‌به‌ر نه‌شاره‌زایی ناتوانێ‌ كاره‌كه‌ بكات، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و بیروبۆچونه‌ هه‌ڵه‌یه‌ی كه‌ ده‌رباره‌ی جنسی وه‌رگرتوه‌، كچیش له‌م دو هۆكاره‌ به‌شداره‌ كه‌ له‌ كرداری جنسی ده‌ترسێ.
به‌ بۆنه‌ی قسه‌ كردن ده‌رباره‌ی لادانی په‌رده‌ی كچێنی پێویسته‌ ئه‌م ئاماژه‌یه‌ بكرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا زۆربه‌ی پیاوان له‌ چه‌ند شه‌وانی یه‌كه‌می زاوایه‌تی دا ناتوانن ئه‌م په‌رده‌یه‌ لابده‌ن له‌به‌ر شڵه‌ژانی ده‌رونی یان له‌به‌ر توندو ڕه‌قی په‌رده‌ی ئافره‌ته‌كه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هاوڕێ و خزمه‌كانی هه‌ردو لا زۆر گرنگی نه‌ده‌ن به‌ گه‌وره‌ كردنی لانه‌دانی ئه‌م په‌رده‌یه‌ له‌ یه‌كه‌م شه‌ودا. هه‌روه‌ها گرنگی به‌ قسه‌و قسه‌ڵۆك نه‌ده‌ن و گاڵته‌ به‌ زاوا نه‌كه‌ن. چونكه‌ ره‌نگه‌ به‌هۆی ئه‌م سه‌رزه‌نشتكردنه‌ دوچاری ئامێر خاوبونه‌وه‌ ببێ كه‌ شتێكی ترسناكه‌و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیانی ژن و مێرد ده‌كات، خاوبونه‌وه‌ش دو جۆری هه‌یه‌ (عچوی و نه‌فسی)، نه‌فسیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حاڵه‌تی مێشك.
ئاشكراو ڕونه‌ ده‌توانم بڵێم ئه‌و كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتو و زاڵ ده‌بێ گه‌ر خۆی له‌ ناخه‌وه‌ باوه‌ڕی وا بێ كه‌ له‌م كاره‌دا سه‌رده‌كه‌وێ!!
هه‌ندێك كه‌س باسی داب و نه‌ریتێكی خراپیان بۆ كردم كه‌ له‌ هه‌ندێ له‌ لادێكاندا ڕو ده‌دات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ گه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌ له‌ یه‌كه‌م شه‌ودا نه‌یتوانی ئه‌م په‌رده‌یه‌ لادات واته‌ به‌ زاوا نه‌بێ، ئه‌وا هاوڕێكانی گاڵته‌و یاری پێ ده‌كه‌ن و تاوانی خاوی و شلی زه‌كه‌ری ده‌ده‌نه‌ پاڵ! به‌ڵام گه‌ر به‌ زاوا ببێ و په‌رده‌ی كچێنی كچه‌كه‌ لاببات، ئه‌وا هاوڕێ و نزیكه‌كانی بوكه‌كه‌ هاواریان لێ هه‌ڵده‌ستێ و تاوانی ئاره‌زوی جنسی ده‌ده‌نه‌ پاڵ گوایه‌ ئاره‌زوی هه‌ڵساوه‌ بۆیه‌ له‌ یه‌كه‌م شه‌ودا مل كه‌چ و ته‌سلیم بوه‌ بۆ زاوا كه‌ به‌زاوا ببێ! له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌م بیروبۆچونه‌ هه‌ڵه‌یه‌ی هاوڕێ و نزیكه‌كانی نایه‌ڵێ زاوا جوت ببێ، زاواش ناچار ده‌بێ ده‌ست بكات به‌ لێدانی بوكه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش له‌ده‌ست گاڵته‌جاڕی هاوڕێكانی ده‌رباز بێت.
وا له‌ خواره‌وه‌ باسی چۆنیه‌تی لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ده‌كه‌ین:
1- قسه‌ی خۆش و وته‌ی شیرین و لاواندنه‌وه‌و پیا هه‌ڵدان و به‌ نه‌رمی ڕه‌فتار كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه‌، كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ ناهێڵێ. چونكه‌ به‌رگری كردنی ئافره‌ت بۆ لابردنی په‌رده‌ی كچێنی به‌م وته‌ شیرین و قسه‌ خۆش و لاواندنه‌وه‌یه‌ هیچی نامێنێ و په‌رده‌كه‌ به‌ ئاسانی لاده‌درێ و ڕه‌قایی نامێنێ.
2- گه‌ر له‌دوای لابردنی په‌رده‌ی كچێنی به‌ربونی خوێن (نزیف الدم) به‌رده‌وام بو، ئه‌و كاته‌ پێویسته‌ ئافره‌ته‌كه‌ به‌ حه‌ساوه‌یی بمێنێته‌وه‌ و هه‌ردو ڕانی بۆ ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه‌ بنوسێنێ. پێویستیشه‌ له‌سه‌ر پیاوه‌كه‌ چاوه‌ڕوان بكا و ئارام بگرێ و نه‌چێته‌وه‌ لای تا خوێنه‌كه‌ ده‌وه‌ستێ.
3- له‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ پێویسته‌ دوای نه‌مانی په‌رده‌ی كچێنی گرنگی به‌پاك و خاوێنی بدات و مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه‌ به‌كار بهێنێ تا برینه‌كه‌ی چاك ده‌بێته‌وه‌، پێویسته‌ پیاوه‌كه‌ش تا خوێنه‌كه‌ راده‌وه‌ستێ له‌گه‌ڵی جوت نه‌بێته‌وه‌.
4- پێویسته‌ له‌سه‌ر پیاو به‌ر له‌ جوتبونی دا مه‌وادی ڕۆنی به‌كار بهێنێ وه‌ك ڕۆنی (الكسیرین) یان (الوزلین)، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه‌ هه‌ست به‌ ئازار نه‌كات و نه‌بادا دوچاری به‌ربونی خوێن (نزیف الدم) بێت.
5- گه‌ر له‌و چه‌ند ڕۆژانه‌ی یه‌كه‌م و هه‌فته‌ی یه‌كه‌م ئه‌م په‌رده‌یه‌ لانه‌دراو به‌ زه‌حمه‌ت لاده‌درا، ئه‌وا ده‌بێ بچنه‌ لای پزیشك و ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ بخۆن و مه‌وادی به‌هێزكه‌ر به‌كار بێنن كه‌ پزیشكه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن وه‌ك: گۆشت و قه‌رنابیت و هێلكه‌و برنج و ماسیو گێزه‌رو بیبه‌رو لیمۆو پیازو كه‌ره‌وز و مه‌عده‌نۆس و نه‌عناو سه‌لق و قاچی گوێره‌كه‌ و گۆشتی باڵنده‌.
ئه‌و هۆیانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی كزی ئاره‌زوی جنسی بریتین له‌ هه‌بونی ئازارو نه‌خۆشی توندو زۆر ماندوبون له‌ ئیش و كارداو وه‌رزش نه‌كردن.
ئه‌وه‌ی یارمه‌تی لادان و لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ده‌داو ئاسانی ده‌كات جوتبونی كاتی به‌یانی یه‌، چونكه‌ زه‌كه‌ری پیاو پێش میز كردن چالاك و به‌هێز ده‌بێ.
له‌ عومه‌ری كوڕی خه‌تتابه‌وه‌ (رچی الله عنه) هاتوه‌ كه‌وا بڕیاری دا ئه‌و پیاوه‌ی دوچاری نه‌رم و شلی زه‌كه‌ر بوه‌ ماوه‌ی ساڵێك ژنه‌كه‌ نه‌گوازێته‌وه‌ تا خۆی چاره‌سه‌ر ده‌كات، جا گه‌ر ئه‌م خاویو شلییه‌ له‌ ساڵێك زیاتر درێژه‌ی كێشا ئه‌وا قازی له‌یه‌كتریان جیاده‌كاته‌وه‌ گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی داوای كرد لێی جیاببێته‌وه‌.
جوانترین شت كه‌ له‌ ته‌فسیره‌كان به‌دیم كردوه‌ راڤه‌ی فه‌رموده‌ی خوایه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ: {ۆێا قَوْمِ اسْتَغْفِرُواْ رَبَّكُمْ پُمَّ تُوبُواْ إِڵیْهِ یُرْسِلِ السَّمَا‌و عَڵیْكُم مِّدْرَارًا ۆێزِدْكُمْ قُوَّه‌ً إِڵی قُوَّتِكُمْ ۆڵا تَتَۆلَّوْاْ مُجْڕمِینَ} هود:52.
له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا ئه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێ كه‌ داوای لێخۆشبون كردن له‌خوا رزق و رۆزی زیاد ده‌كات و یارمه‌تی توانای جوتبون ده‌دات، به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌[ۆێزِدْكُمْ قُوَّه‌ً إِڵی قُوَّتِكُمْ] و فه‌رموده‌ی {ۆیُمْدِدْكُمْ بِأَمْۆالٍ ۆبَنِینَ } ئه‌مه‌و جگه‌ له‌ پاداشتی رۆژی دوایی [ۆێجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ ۆێجْعَل لَّكُمْ أَنْهَارًا].
له‌وه‌ی باسكرا ئه‌وه‌ی لێ ده‌فامرێته‌وه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ری به‌هێزكردنی پیاو بریتیه‌ له‌ دوعاو پاڕانه‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌، هه‌روه‌ك له‌ فه‌رموده‌ی (صحیح) هاتوه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ: ((اللَّهُمَّ مَتِّعْنَا بِأَسْمَاعِنَا ۆأَبْصَاڕنَا ۆقُوَّتِنَا مَا أَحْێیْتَنَا ۆاجْعَلْهُ الْۆاڕپَ مِنَّا)).
جا گه‌ر پیاو نه‌یتوانی په‌رده‌ی كچێنی له‌به‌ر توندو ره‌قی لاببات، ئه‌وكاته‌ پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشكی خۆی بكات تا به‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی ئاسان لای ببات..
به‌هه‌ر حاڵ پێویسته‌ به‌رله‌وه‌ی پیاو ژن بگوازێته‌وه‌ بپشكنرێ و فه‌حس بكرێ، نه‌بادا دوچاری خاو و شلی زه‌كه‌ر بوبێ كه‌ به‌رده‌وام بێ و چاره‌سه‌ر نه‌كرێ.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ گه‌مه‌و یاری كردن له‌گه‌ڵ خێزان هونه‌رێكی گرنگه‌ كه‌ به‌رده‌وامی خۆشیو شادیو ژیانی ژن و مێردی له‌سه‌ر به‌ند ده‌بێ، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێش چوارده‌ سه‌ده‌ به‌ ڕاشكاوی ئاگاداری كردوین وه‌ك له‌و چه‌ند ریوایه‌تانه‌ی باس كران، زانستی ده‌رونناسیش له‌م سه‌دانه‌ی دواییدا هات و گرنگی گه‌مه‌و یاری و به‌نه‌رمی جوڵانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزاندا به‌دیار خست.

سةرجاوة .مالبةرى سيكس زانى

دەتوانیت بە فەسیبوکەکەت کۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسیت







واژوو[SIGPIC][/SIGPIC]
وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 05-12-2012, 06:25 PM ژمارەى بەشداری : 2
ئاشقتم
ئه‌ندام راگیراوه‌ له‌به‌ر لادان له‌ یاسا
 
به‌رواری تۆماربوون : May 2012
ژماره‌ی ئه‌ندام : 36188
کۆی بەشداریەکان : 43
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 10

ئاشقتم لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

ده‌ستت خوش بیت






وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 05-12-2012, 08:54 PM ژمارەى بەشداری : 3
Sherwas.s.a
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی Sherwas.s.a
 
به‌رواری تۆماربوون : Oct 2011
ژماره‌ی ئه‌ندام : 28906
شوێن: چیای گرینی باران
گرنگیدان بە : دايك وباوك
کۆی بەشداریەکان : 12,337
ته‌مه‌ن : 26
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 30

Sherwas.s.a لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

ده ست خؤش بيت






واژوو
وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 05-13-2012, 06:51 PM ژمارەى بەشداری : 4
*Hallo*
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی *Hallo*
 
به‌رواری تۆماربوون : Oct 2010
ژماره‌ی ئه‌ندام : 21649
شوێن: سلێمانی
گرنگیدان بە :
کۆی بەشداریەکان : 2,391
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 15
ناردنی په‌یام له‌ڕێگای Yahoo ی *Hallo*

*Hallo* لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

ده ست خۆش..






واژووif you don't live for something
you 'll die for nothing
وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
زیاد كردنی وه‌ڵام

ئامرازه‌كانی بابه‌ت
شێوازه‌كانی نیشاندان

یاسای په‌یام
ناتوانی بابه‌تی نوێ بنووسی
ناتوانی وه‌ڵام بۆ بابه‌ت بنووسی
ناتوانی فایله‌كانت باربكه‌ی
ناتوانی به‌شداریه‌كانت چاك بكه‌ی

BB codeچالاكه‌
خه‌نده‌كان چالاكه‌
كۆد [IMG] چالاكه‌
كۆد HTML ناچالاكه‌

گواستنه‌وه‌ی خێرا

Facebook Comments by: ABDU_GO - شركة الإبداع الرقمية

ئێستا كاتژمێر : 03:07 AM به‌كاتی كوردستان