
درامای ته‌له‌فزیونی "ئه‌فسانه جومونك" درامایه‌كی كۆرییه، له‌لایه‌ن گرووپێكی هونه‌ری كوردییه‌وه كاری دۆبلاژی بۆ سه‌ر زمانی كوردی بۆ ده‌كرێت.
هاوڕێ حه‌مه ره‌شید سه‌رپه‌رشتیاری دۆبلاژ له گرووپی دراما شكۆ له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "ئێستا دراما شكۆ سه‌رقاڵی دۆبلاژكردنی به‌ناوبانگترین زنجیره درامای كۆرییه له‌ژێر ناوی ئه‌فسانه‌ی جومونك، تا ئێستا به به‌هێزترین زنجیره‌ی كۆری داده‌نرێت".
گوتیشی "له‌ئێستادا له‌سه‌ره‌تای كاری دۆبلاژداین، كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی به‌تواناو خاوه‌ن ئه‌زموون كاری دۆبلاژی بۆ ده‌كرێت، به‌شێك له‌وانه پێشتر كاری دۆبلاژیان بۆ چه‌ند درامایه‌كی دیكه كردوه‌و سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ست هێناوه، خاوه‌ن ده‌نگ و ئه‌دای تایبه‌تن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "ئه‌م درامایه ئه‌ڵقه‌كانی زۆرن بۆیه ماوه‌یه‌كی زۆری پێده‌چێت هه‌تا كاری دۆبلاژه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، دواتریش له رێگه‌ی یه‌كێك له كه‌ناڵه بینراوه‌كانه‌وه په‌خش ده‌كرێت".