پێش داواكارى سه ردانى گه‌نجينه‌ى ڕاپۆرت بكه - لاپه‌ڕه‌ ‌4 - یانەی کوردکلیك
  خۆتۆماركردن   زانــــیـاریـه‌كان   لیستی ئه‌ندامان   ڕۆژ ژمێر   گه‌ڕان   به‌شداریه‌كانی ئه‌مڕۆ   هه‌موو به‌شداریه‌كان وه‌ك خوێنراوه‌ پیشان بده‌

گه‌ڕانه‌وه‌   یانەی کوردکلیك > زانستــه‌كـــــان > خوێندن و خوێندکاران > راپۆرت و دارشتنەکان

بابه‌ت داخراوه‌
 
ئامرازه‌كانی بابه‌ت شێوازه‌كانی نیشاندان
كۆن 03-22-2012, 12:15 AM ژمارەى بەشداری : 31
KURDBAND
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی KURDBAND
 
به‌رواری تۆماربوون : Mar 2011
ژماره‌ی ئه‌ندام : 24002
کۆی بەشداریەکان : 2,602
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 26

KURDBAND لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

راپۆرت ده‌رباره‌ی میرنیشینه‌کان


میرنشینیی ئەردەڵان

← وتاری سەرەکی: میرنشینی ئەردەڵان
میرنشینیی ئەردەڵان لە لایەن بابائەردەڵانەوە دامەزرێنراوە، ئەم میرنشینە نزیکەی ٦٥٠ ساڵ دەسەڵاتی ھەبوو. کاتێ مەغۆلەکان ھێرشیان کردە سەر کوردستان، بابائەردەڵان سیاسەتی بەرانبەر ئەوان بەکار ھێنا و لەگەڵیاندا نەکەوتە شەڕ، جا لەبەر ئەوە تا دەھات دەسەڵاتی میرنشینی ئەردەڵان لە ھەرێمی شارەزوور و ھەوراماندا مەزنتر و بەرفراوانتر دەبوو. بە ئامانجی ئەوەی کە دەوڵەتێکی نەتەوەیی دامەزرێنێ. ئەوە بوو لە دواییشدا تا ڕادەیەک گەیشتە ئامانجی خۆی و دەوڵەتێکی ھەرێمیی نەتەوەییی تەمەندرێژیشی دروست کرد لە سەدەی چواردەیەمدا، لە عێرقدا دەوڵەتی جەلائیری دروست بوو و توانییان بەشی ڕۆژاوا و باکووری ئەردەڵان بگرن. بەڵام لە سەدەی پانزەیەمدا سەرۆکی میرنشینی ئەردەڵان، میرحەسەن، باکوور و ڕۆژاوایشی لە ژێر دەستی جەلائیرییەکان ڕزگار کرد و زێی مەزنی کردە سنووری باکووری میرنشینی ئەردەڵان و لە ڕەواندزیشدا بنکەیەکی سەربازیی دروست کرد لەو سەردەمەدا وێژە و ھونەر و زمانی کوردی لە مزگەوتەکاندا زۆر پێش کەوتن و گەلێک بەرھەم بە زمانی کوردی بڵاو کرایەوە. عوسمانییەکان لە ساڵی ١٥٤٩دا ھێرشێکی گەلێک مەزنیان بردە سەر ڕەواندز و لە نێوان عوسمانییەکان و ھێزی میرنشینی ئەردەڵاندا شەڕێکی دژوار ڕووی دا، عوسمانییەکان سەر نەکەوتن و شکستیان ھێنا
میرنشینیی ئەردەڵان تاکوو ساڵی ١٨٦٤ لەسەر دەسەڵاتی خۆی مایەوە دوا میری ئەم میرنشینە ئەمانوڵڵا بوو کە ھەر لەو ساڵەدا بە دەستی عوسمانییەکان لە ناو برا و ئەم میرنشینە کۆتایی پێ ھات
میرنشینیی بادینان

میرنشینیی بادینان لە نێوان شاری مووسڵ و چەمی دیجلە و زێی مەزندا دامەزرێنرا بوو. سنووری میرنشینیی بادینان، لە ڕۆژئاواوە میرنشینیی بۆتان و لە باکوورەوە میرنشینیی ھەکاری و لە ڕۆژھەڵاتیشەوە میرنشینیی سۆران بوو. شاری ئامێدی پایتەختی میرنشینیی بادینان بوو. سنووری ئەم میرنشینییە ئەم شارانەی دەگرتەوە: زاخۆ، ئاکرێ و دھۆک
دەوڵەتە ھەرێمی و مەزن و ناوەندییەکانیش ھەردەم دووبەرەکییان دەخستە ناو میرە کوردەکانەوە و نەیاندەویست میرە کوردەکان یەک بگرن و میرنشینە کوردییەکان ببی بە یەک
دوای مردنی میرئیسماعیلی بادینان، میر محەمەدی سۆران میرنشینیی بادینانی خستە ژێر دەستی خۆیەوە و ھەردوو میرنشینەکە بوون بە یەک. میرنشینیی سۆرانیش لە ھەرێمی خۆیدا زۆر مەزن و بەھێز بوو
میرنشینی سۆران

← وتاری سەرەکی: میرنشینی سۆران
دامەزراندنی میرنشینی سۆران لە لایەن کوردێکەوە بوو ناوی کەڵۆس بوو. کەڵۆس کوردێکی گەلێک ناودار بووە. لە سەردەمی مەر مستەفادا بارودۆخی میرنشینی سۆران گەشە دەکات و خۆش دەبێت. میر مستەفا لە ساڵی ١٨١٣دا دەسەڵاتی میرێتی دەداتە دەستی کوڕەکەی خۆیەوە کە ناوی میر محەمەد بووە، میرمحەمەد پیاوێکی ھۆشیار و زیرەک بووە، زۆر بەناوبانگ بووە، ئەم میر محەمەدە زیاتر بە پاشا کوێرە بەناوبانگ بووە
میر محەمەد کاروباری میرێتی دەکاتە دوو بەشەوە:
چارەسەرکردنی شەڕ و گێرەوکێشەی ناوخۆی
خەبات لە پێناوی بەرفراوانکردنی میرنشینی سۆراندا.
میرمحەمەد ـ پاشا کۆرە ـ پاش تێپەڕ بوونی سێ ساڵ بەسەر میرێتییەکەیدا، واتە لە ساڵی ١٨١٦دا کارخانەیەکی چەکی لە کاولان کە نزیکی ڕەواندزە دروست کرد لەو کارخانەیەدا، شمشێر تفەنگ و گوللە و تۆپ و چەرخی تۆپ و ... ھتد درووست دەکران
پاش ئەوەی میر سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و دەستی دایە خەباتی بەرفراوانکردنی سنووری میرنشینیی خۆی و ئۆردووگایەکی سەربازیی لە ٣٠٠٠٠ (سی ھەزار) سەرباز درووست کرد، لەوانە ١٠٠٠٠ (دە ھەزار)ی سوارە و ٢٠٠٠٠ (بیست ھەزار)یشی پیادە بوون
لە ساڵی ١٨٣٣دا سنووری میرنشینیی سۆران گەلێک بەرفراوان بوو. لە باکوورەوە دەگەیشتە جزیرە و لە باشووریشەوە تاکوو زێی بچووک و لە لایەکی تریشەوە دەگەیشتە سنووری میرنشینی بۆتان
میرمحەمەد بۆ بەڕێوەبردنی میرنشینیی خۆی، سیستێمێکی دانا لە سیستێمەکەیدا خەزێنەیەکی سێ بەشیی پێک ھێنا:
بەشی ماڵ و مڵکی تایبەتیی میر.
بەشی داھات و باج.
بەشی دارایی و فەرمانڕەوایی و شارەکان و ... ھتد.
میرمحەمەد لە ساڵی ١٨٣٠دا لەشکرێکی مەزنی بە سەرۆکایەتیی ئیبراھیم پاشا، دژی سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی ناردە سەر سووریا و لە لایەکی تریشەوە لەشکرێکی تری بە سەرۆکایەتیی میرموراد ناردە ئێران و ئەو ناوچانەی کوردیان تیا دەژیا میر لە ساڵی ١٨٣٤دا پەیمانێکی ئاشتیی لەگەڵ ئێراندا مۆر کرد دەوڵەتی عوسمانیش ھەردەم خەریکی پلانی ھێرش بردنە سەر میرنشینی سۆران بوو، بەڵام ھەر سەر نەدەکەوت لە ساڵی ١٨٣٦دا عوسمانییەکان بە سەرۆکایەتیی ڕەشید پاشا، ھێزێکی گەورە و گرانیان ناردە سەر میرنشینی سۆران و شەڕێک قورس بەرپا بوو. لە دواییدا ھێزی عوسمانی توانیی دەوروبەری میرنشینیی سۆران بگرێ دوایی میرمحەمد خۆی چوو بۆ ئەستەمووڵ. سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی میری ئازاد کرد، بەڵام لە گەڕانەوەدا بۆسەیەکیان بۆ دا نا و بە نامەردی میرمحەمەد ـ پاشا کۆرە ـ یان کوشت و میرنشینیی سۆرانیان ھەڵوەشاندەوە
میرنشینی بابان

← وتاری سەرەکی: میرنشینی بابان
میرنشینی بابان لە بنەڕەتدا بە ناوی فەقێ ئەحمەدی بابانەوە دامەزراوە. لە ساڵەکانی ١٦٨٦ بەدواوە بەھێز بووە و دواییش دەسەڵاتی گرتۆتە دەست. لە نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدەیەمدا میرنشینی بابان لە ڕووی سیاسییەوە و دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕۆڵێکی زۆر گرینگی بینیوە، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی دەسەڵات و ھێزی سەربازیی میرنشینی بابان. دەسەڵاتی میرنشینی بابان دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠ ساڵێک لەمەوبەر. ئەم میرنشینە دەکەوێتە ناوچەی سلێمانییەوە، لە باشووری میرنشینی سۆرانەوە و تاکوو بەشێکیش لە ڕۆژەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە. لە ڕۆژئاواشەوە تەواوی ناوچەی کەرکووکی دەگرتەوە. بەشێکی ناوچەی شارەزوور لەژێر دەسەڵاتی میرنشینی باباندا بوو. پایتەختی میرنشینی بابان قەڵاچوالان بوو. دوای ئەوەی دادوەری گوندی مەڵکەندی، ئیبراھیم پاشا، بە ناوی سلێمان پاشاوە، لە ساڵی ١٧٨٤دا دەستی بە درووستکردنی شارێک کرد و ناوی سلێمانیی لێ نا و دواییش کرا بە پایتەختی میرنشینی بابان
لە سەردەمی میرنشینی باباندا گیروگرفتی ناوخۆیی زۆر بوو، ئەمە زۆر کاری کردە سەر بێھێزی و لاوازکردنی ئەم میرنشینە لە لایەکەوە، لە لایەکی تریشەوە عوسمانی و فارس بە پێی ڕێککەوتنی پەیمانی قەسری شیرین میرنشینی بابانیان لە ناو خۆیاندا بەش کرد. ئیتر لە دوای ئەوەیش میرنشینی بابان جارێ دەکەوتە ژێر دەستی عوسمانی و جارێکی تریش ژێر دەستی فارس
لە سەردەمی میرعەبدولڕەحمان پاشادا جارێکی تریش میرنشینی بابان بەھێز بووەوە و سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند. عوسمانییەکان لە ساڵی ١٨٢٢دا بە لەشکرێکی زۆر بەھێز و لەژێر سەرکردایەتیی مامەد پاشا خۆیدا، ھێرشی بردە سەر سلێمانی کە پایتەختی میرنشینی بابان بوو
نزیکەی ٥٠٠ کەس لە لەشکری عوسمانی کوژرا، بەڵام لە دواییدا عوسمانییەکان توانییان شاری سلێمانی بگرن. مەحموود پاشا لە دوای مردنی باوکی بوو بە سەرۆکی میرنشینی بابان و تاکوو ساڵی ١٨٣٤ دەسەڵات بە دەستی ئەو بوو و دوای ئەویش دەسەڵاتی میرنشینی بابان تاکوو ساڵی ١٨٥١ بە دەستی سلێمان پاشا بوو
ئەوەی شایانی باسە، لە ماوەی دەسەڵاتداریی ئەم میرنشینەدا زمان و ئەدەبی کوردی زۆر پەرەی سەند، بەتایبەتی لە کۆتایی سەدەی شانزەوە تاکوو نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدە
دروستبوونی قوتابخانەی شیعری کلاسیکی کوردی بە ڕێبەرایەتیی نالی ١٧٩٧ ـ ١٨٥٥ و ھاوڕێکانی، سالم و کوردی و مەحوی کە شەقـڵشکێنی شیعری کوردی بوون لە دیالێکتی کرمانجیی خواروودا و دواییش بوو بە زمانی ئەدەب و نووسین و زۆر لە شاعیرانی تریش ھەر لەسە ئەو ڕێچکەیە ڕۆیشتن و پەیڕەوییان کرد و پەرەیان بەو زمانە ئەدەبییە دا
میرنشینی ھەکاری

ھەکاری ناوچەیەکی شاخاوییە، میرنشینی ھەکاری دەکەوتە نێوان گۆلی وان، شاری وان و خۆشاوی. پایتەختی میرنشینی ھەکاری شاری چۆلەمێرگ بوو لەبەر ئەوەی ئەم میرنشینە لە ھەرێمێکی چیاییدا بوو، دەیتوانی خۆی لە دوژمن بپارێزێ و بژێ. بۆیەش ھەتا دەھات بەھێز دەبوو دەوڵەتی عوسمانی لەم میرنشینە دەترسا، بۆیە زۆر جار لەشکری دەناردە سەر گوندەکانی دەوروبەری میرنشینی ھەکاری و کاولی دەکردن و مووچەخۆر و ڕۆشنبیرانی کوردیان لەو ھەرێمە دەر دەکرد لەبەر ھێرش و زوڵم و زۆرداریی عوسمانییەکان، خەڵک پەنایان دەبردە بەر میرنشینی ھەکاری و ھێزی ئەم میرنشینەش ھەتا دەھات زیادی دەکرد. ھێزی چەکداری لە ٤٠٠٠٠ (چل ھەزار) زێدەتر بوو
لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی فارسیش ترسی ئەم میرنشینەی لێ نیشتبوو، بۆیە جارەناجارێک بە لەشکری زۆر مەزنەوە ھێرش دەبردە سەری، بەڵام میرنشینی ھەکاری بەردەوام سەربەخۆییی خۆی دژی عوسمان و فارس بە سەرفەرازی پاراستووە. ئەمەش بەتایبەتی لە سەردەمی مستەفا پاشای ھەکاریدا کە میرنشینەکەی زۆر بەھێز بووبوو
ھەرچەندە میرنشینی ھەکاری لەم دواییەی سەردەمی عوسمانییەکاندا ناوی نەمابوو، بەڵام دەوڵەت تاکوو ئەمڕۆش نەیتوانیوە بە تەواوی دەس بەسەر ئەو ھەرێمەدا بگرێ
میرنشینی بۆتان

پایتەختی میرنشینی بۆتان شاری جزیرە بوو. ئەم شارە دەکەوێتە تەنیشت چەمی دیجلەوە کە ئەویش ھۆیەکی گرنگ بوو بۆ ناوچەکە. ڕێگای بازریی دیاربەکر ـ مووسڵ ـ بەغداد ـ ئەستەمووڵ بەوێدا تێدەپەڕی ئەم میرنشینە ڕۆڵێکی گرنگی لە مێژووی ڕووناکبیریی کورددا بینیوە. لە میرنشینیی بۆتاندا خەباتێکی زۆر بۆ پێشخستنی زمان و وێژەی کوردی کراوە. لە نێوان ساڵانی ١٤٠٠ ـ ١٥٧٠دا شاری جزیرە بووبووە سەرچاوەی زانیاری و ڕووناکبیری. لە قوتابخانەکانی جزیرەدا گەلێ مرۆڤی مەزن و ناودار ھەڵکەوتن لە ھەرێمەکانی میرنشینی بۆتان و ھەکاریدا، فەیلەسووف و نووسەر و شاعیری وەکوو مەلای جزیری، فەقێ تەیران و ئەحمەدی خانی دەرکەوتن. مەم و زینی خانی ئەمڕۆ لە ناو کلاسیکانی جیھاندا جێی خۆی گرتووە ھەروەھا بنەماڵەی بەدرخان لە ڕووی خزمەتکردنی زمان و وێژە و ھونەرەوە ڕۆڵێکی مەزن و گرنگیان بینیوە.لە ساڵی ١٨٨٠دا ڕۆژنامەی کوردستان و ساڵانی ١٩٣٠ ـ ١٩٥٤، گۆڤاری ھاوار، ڕۆژا نوو، ڕووناھی یان دەرکردووە لە ساڵی ١٨٢١دا بنەماڵەی عەزیزان دەسەڵاتی ئەم میرنشینەیان گرتە دەست لە سەدەی نۆزدەیەمدا کوردستان لە نێوان میرنشینەکاندا بەش کرا بوو. میرنشینی بۆتان دژی دوژمن تێکەڵاوییەکەی باشی لەگەڵ خەڵکی کورددا درووست کردبوو. ھەوڵێکی زۆریش بۆ یەکبوون و سەربەخۆیی میرنشینانی سۆران، بۆتان، بادینان،بابان درا، بەڵام دەوڵەتی عوسمانی زوو ھەستی بەمە کرد و بە لەشکرێکی گەورە و گرانەوە ھێرشی بردە سەر ھەموو میرنشینەکان و بەو پەلامارە ئۆتۆنۆمیی میرنشینەکانی نەھێشت و دەزگای درووستکراوی داگیرکەری لە جێی میرنشینەکاندا دامەزراند کورد کە ئەوڕۆ گەورەترین نەتەوەی بێ نیشتمانی سەر گۆی زەوییە یەکێک لە کۆنترین نەتەوەکانی ڕۆژھەڵاتی نێزیک و ناوەڕاستە. سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناخی مێژوو. بەڵگە زانستییەکان پیشان دەدەن کە کوردستانیش مێژینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کانگەی کەونارایەکی ھەرە کۆن و دێرین. لە چاخی بەستەڵەکدا کە نێزیکەی نیو میلیۆن ساڵ پێش لە ئێستە ڕووی دا و نزیکەی ٢٠.٠٠٠ ساڵ پێش لە زایین کۆتایی ھات زۆربەی ناوچەکانی ئەورووپا و ئەمریکای باکووری داپۆشرابوون لە سەھۆڵ. ئەو دەمە ناوچە بیابانی و چۆڵەوانییەکانی ئەفریقا و مەڵبەندە وشکە عەرەبییەکان کەشێکی مامناوەندییان ھەبوو. کوردستانیش کەش و ئاووھەوایەکی بارانی و مامناوەندیی ھەبوو.






واژوو♥ ♥ ♥ (اللَّهُـمّ صَــــلٌ علَےَ مُحمَّـــــدْ و علَےَ آل مُحمَّـــــدْ)♥ ♥ ♥
كۆن 03-22-2012, 12:15 AM ژمارەى بەشداری : 32
KURDBAND
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی KURDBAND
 
به‌رواری تۆماربوون : Mar 2011
ژماره‌ی ئه‌ندام : 24002
کۆی بەشداریەکان : 2,602
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 26

KURDBAND لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

راپۆرت ده‌رباره‌ی:نه‌خۆشی ئایدز



نه‌خۆشی ئایدز بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ساڵی 1981 له‌نێو نێربازانی‌ كالیفۆرنیادا به‌دی كرا، ئه‌و كاته‌ كه‌س پێی وانه‌بوو ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ماوه‌ی‌ كورتی‌ 30ساڵدا ده‌بێ به‌یه‌كێ‌ له‌كاره‌ساته‌ گه‌وره‌ جیهانییه‌كان، نه‌خۆشی ئایدز له‌م ماوه‌یه‌دا هۆكاری‌ له‌ناوچوونی‌ زیاتر له‌ 25ملیۆن كه‌س‌و چواره‌مین هۆكاری‌ مردن له‌دنیادا بووه‌.
به‌پێی راپۆرتی‌ unaids/who له‌ساڵی 2005دا زیاتر له‌ پێنج ملیۆن كه‌سی‌ دیكه‌ تووشی‌ ڤایرۆسیhiv بوون، 30ملیۆن‌و دوو سه‌د هه‌زار كه‌س له‌م نه‌خۆشانه‌ خه‌ڵكی‌ خوارووی‌ بیابانی‌ ئه‌فریقان، 700هه‌زار كه‌س له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ منداڵانی‌ ژێر 15ساڵن، ئێستا ژماره‌ی‌ نه‌خۆشه‌كانی‌ گیرۆده‌ی‌ ئایدز، گه‌یشتوه‌ته‌ چوار ملیۆن‌و 300هه‌زار كه‌س كه‌ له‌م ژماره‌یه‌ 2ملیۆن‌و 300هه‌زار كه‌س منداڵانی‌ خوار ته‌مه‌نی‌ 15ساڵن.
ژماره‌ی‌ گیرۆده‌بوانی‌ نه‌خۆشی ئایدز له‌ساڵی 1955دا زیاتر له‌ 19.9ملیۆن كه‌س بوو، له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌متر له‌ 10ساڵدا ئه‌م ژماره‌یه‌ بووبه‌ دووبه‌رامبه‌ر، زۆرترین گیرۆده‌بووانی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ دوو له‌سێ ئه‌وانه‌ن له‌خوارووی‌ بیابانی‌ ئه‌فریقیا ده‌ژین، باشوورو باشووری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ئاسیا به‌ 7.4ملیۆن نه‌خۆشه‌وه‌ به‌دووه‌م ناوچه‌ له‌باری‌ ژماره‌ی‌ زۆری گیرۆده‌بوانه‌وه‌ داده‌نرێت، له‌ساڵی 2005دا نزیكه‌ی‌ 2.4 ملیۆن كه‌س له‌خوارووی‌ بیابانی‌ ئه‌فریقا، 400هه‌زار كه‌س له‌باشووری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ئاسیا، 18هه‌زار كه‌س له‌وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكاو 12هه‌زار كه‌سیش له‌ ئه‌وروپا به‌هۆی‌ ئایدزه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌سه‌ریه‌ك زیاتر له‌ 3ملیۆن‌و 100هه‌زار كه‌س بوون به‌ قوربانی‌ ئایدز كه‌ 570هه‌زار كه‌سی‌ ئه‌وان منداڵانی‌ خوار ته‌مه‌نی‌ 15ساڵ بوون
سه‌رچاوه‌: ئاژانسی ده‌نگو باس


هەروەک لە پێشەکى ئەو راپۆرتەدا هاتووە کە لە 17/11/2007 دەرچووە، بە پێى یاسا پێویستە لەسەر وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ساڵانە راپۆرتێک بۆ کۆنگرێس بەرزبکاتەوە لە بارەى ئەو هەوڵانەى کە لە لایەن حکومەتە بیانییەکانەوە ئەنجام دەدرێن بۆ لەناوبردنى هەموو شێوەکانى بازریکردن بە مرۆڤ، ئەم راپۆرتەى ئێستاش شەشەمین راپۆرتى ساڵانەیە کە لەبارەى بازریکردن بەمرۆڤەوە بەرزبکرێتەوە.


مەبەست لەم راپۆرتە هەروەک لە پێشەکییەکەیدا ئاماژەى بۆکردووە بەرزکردنەوەى ئاستى هوشیارى جیهانی و تیشک خستنە سەر ئەو هەوڵانەیە کە بەمەبەستى قەڵاچۆکردنى بازریکردن بەمرۆڤ دەگیرێنەبەر، هەروەها بۆ ئەوەشە کە حکومەتە بیانییەکان هانبدرێن تا رێوشوێنى کارا بگرنە بەر بۆ رووبەڕوو بونەوەى هەموو شێوەکانى بازریکردن بەمرۆڤ. بەپێى یاساى پاراستنى قوربانیانى بازریپێکردن کە لە ساڵى 2000 لە ئەمریکا هەموارکراوە ئامانج لە قەڵاچۆکردنى بازریکردن بە مرۆڤ سزادانى بازرەکان و پاراستنى قوربانیان و قەدەغەکردنى بازریپێکردنە.هەروەک لە پێشەکى راپۆرتەکەدا هاتووە مەبەستى سەرەکى حکومەتى ئەمریکا لە ئامادەکردنى ئەو راپۆرتە رزگارکردنى ئەو کەسانەیە کە لە هەلومەرجێکى نزیک لە کۆیلایەتییدا ژیان بەسەردەبەن. هەروەک ئاشکرایە بازریکردن بە مرۆڤ مەترسییەکى هەمەلایەنە و خەڵک بێبەش دەکات لە ماف و ئازادییەکانیان و مەترسى تەندروستیش لە سەراپاى جیهاندا زێتر دەکا وهەروەها زەمینەى گەشەکردنى تاوانى رێکخراویش خۆشتردەکات. بازریکردن بە مرۆڤ کاریگەریەکى وێرانکارانەى هەیە بەسەر قوربانییەکان و زۆرجاران دووچارى ئازارى جەستەیى و دەروونى و لاقە و هەڕەشەکردن لە خۆیان و کەسوکاریان و دزینى کەلوپەل و بەڵگەنامەکانیان و تەنانەت مردنیش دەبنەوە.

کورتەیەک لەو زانیارى و داتایانەى لە نێو راپۆرتەکەدا هاتوون :


1- بەپێى مەزەندەى رێکخراوى کارى نێودەوڵەتى (ilo) نزیکەى 12.3 ملیۆن کەس لە هەلومەرجى زۆرەملێیانە یان سوخرەکاریدا کاردەکەن یا بەکویلەکراوى سێکسین یاخود منداڵن و بەزۆرکاریان پێدەکەن، بەڵام بە گوێرەى هەندێ سەرچاوەى دیکە مەزەندەدەکرێ ئەم ژمارەیە لە 4 تا 27 ملیۆن مرۆڤ بگرێتەوە.


2- بەپێى لێکوڵینەوەیەک کە لەژێرچاودێرى حکومەتى ئەمریکادا ئەنجامدراوە و لە ساڵى 2006 کۆتایى هاتووە، ئاماژە بەوەدەکات کە هەر ساڵێک نزیکەى 800.000 کەس لە رێگەى سنوورەکانەوە بازریان پێدەکرێت، جگە لەوانەى لە نێو سنوورى وڵاتەکانیان بازریان پێدەکرێت و 80% ئەو قوربانیانەى لە دەرەوەى وڵاتن ژن و کچن و نزیکەى 50% یشیان ناکامن.زۆرینەى قوربانییەکان ئەو ئافرەتانەن کە بازرى سێکسیان پێدەکرێت.


3- بەسەربازکردنى منداڵ یەکێ لەو دیاردە هەرە دەگمەن و دڵڕەقانەیە لە بوارى بازریکردن بە مرۆڤ دا کە راپۆرتەکە ئاماژەى بۆ کردووە و دەڵێ:بەشێوەیەکى ناڕەوا و بەزۆر یا تەزویر یان زۆرەملێیانە منداڵان ناچاردەکرێن بە سەربازى و وەکو کوێلەى سێکس رەفتاریان لەگەڵدا دەکرێت بە تایبەتیش لەو ناوچانەى ململانێى چەکداریان تێدا هەیە. ئەو جۆرە رەفتارە ناڕەوایانە لە لایەن هێزەکانى حکومەت یا رێکخراوى نیمچەحکومى یان لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە پێِڕەودەکرێن. بە پێى مەزەندەى یونیسیف ئێستاکە پتر لە 300.000 منداڵ لە ژێرەوەى 18 ساڵیدا، لە 30 ململانێى چەکدارى لە جیهاندا بەکاردەهێنرێن، لە کاتێکدا زۆربەیان تەمەنیان لە نێوان 15تا 18 ساڵیدایە و هەندێکیشیان تەمەنیان لە نێوان 7تا8 ساڵیدایە.هەندێ لەو منداڵانە دەڕفێنرێن تاوەکو وەک جەنگاوەر بەکاریان بهێنن، هەندێکى دیکەشیان بەشێوەیەکى ناشەرعى ناچاردەکرێن تا وەکو بارهەڵگر یا چێشت لێنەر یا خزمەتکار یا پەیامنێر یا سیخوڕ کاربکەن.


4- ساڵانە پتر لە 2 ملیۆن منداڵ لە سەرتاسەرى جیهاندا لە بازرى سێکسى بازریدا بەکاردەهێنرێن سەربارى ئەوەى کە سەرجەم بەڵگەنامە و پرتۆکۆلە نێودەوڵەتییەکان بەکارهێنانى منداڵ بۆ بازریکردنى سێکسى بە تاوان دادەنێن.


5- لێکۆڵینەوەکان بەدیارى دەخەن کە توندوتیژى و بەدرەفتارى دوو کۆڵەگەى بازریکردنى لەشفرۆشین. بە پێى یەکێک لەو لێکۆڵینەوانەى لە ساڵى 2006دا بۆ ژنان ئەنجامدراوە بەدیاردەکەوێت کە ئەو ژنانەى بەمەبەستى لەشفرۆشى بازریان پێکراوەو رەوانەى یەکێتى ئەوروپادا کراون رێژەى 95% یان قوربانیانى توندوتیژى و ناچارى سێکسى زۆرەملێیانەکراون و پتر لە 60% یشیان باسیان لە هیلاکى و ئاسەوارى نارەحەتى دەروونى و کێشەکانى دەزگاى هەرسکردن و پشت ئێشەو نەخۆشى ژنانەیان کردووە.یەکێ لەو لێکۆڵینەوانەى لە ساڵى 2001دا ئەنجامدراوە بەدیاریخستووە کە رێژەى 86% ى ئەو ژنانەى لە نێو وڵاتەکانى خۆیان بازرى سێکسیان پێکراوە و رێژەى 85% لەوانەى لە رێگەى سنوورە نێودەوڵەتییەکانەوە بازریان پێکراوە دووچارى بارگرژى هاتوون.


6- نزیکەى 42 ملیۆن کەس لە سەرتاسەرى جیهاندا هەڵگرى ڤایرۆسى ئایدزن و بازریکردن بە مرۆڤ رۆڵێکى کاریگەرى هەیە لە بڵاوکردنەوەى ئەو ڤایرۆسەدا. راپۆرتى ساڵى 2005 ى نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەى ئایدز دەڵێ:" پەتاى ئایدز لە ئاسیادا لەوێوە سەرچاوە دەگرێ و تەشەنەدەکات کە ماددەى سڕکەر لە رێگەى سرنج بەکاردەهێنرێت و سێکسى بازریش لەوێدا بەربڵاوە". کەواتە لەشفرۆشى و بازریکردن بە سێکس دوو هۆکارى بەشدارن لە بڵاوبوونەوەى پەتاى ئایدز.لە سەر ئاستى جیهانیشدا ئەو ژنانەى لەشفرۆشى دەکەن یان ئەوانەى لە پێناوى سێکسدا بازریان پێکراوە رێژەیەکى زۆریان دووچارى تووشبوون بە ڤایروسى ئایدز دەبنەوە. بۆنموونە رێژەى تووشبوون بە ئایدز لە نێو ئەو ژنانەى لە شفرۆشى دەکەن لە (نیپال) دەگاتە 20%، لە باشوورى ئەفریقیا رێژەیان دەگاتە 70.4%، سەربارى ئەمەش بەپێى کۆنگرەى جیهانى بەرهەڵستکار بە سێکسى بازرى لە نێو منداڵاندا ئاشکرابووە کە لە باشوورى خۆرهەڵاتى ئاسیادا رێژەى نێوان 50 تاکو 90% ئەو منداڵانەى لە ماڵەکانى لەشفرۆشى دەربازکراون تووشى ڤایرۆسى ئایدز هاتوون.
هۆکارەکانى بازریکردن بە مرۆڤ


بەپێى ئەو راپۆرتە هۆکارەکانى ئەم دیاردەیە زۆرن لەوانەش: هەژارى، گەڕان بەدواى ئاستێکى بەرزترى بژێوى لە وڵاتانى دیکە ، کەمى دەرفەتى کار و دامەزراندن، گەندەڵى گشتى و تایبەت، تاوانى رێکخراو، توندوتیژى لە دژى ژنان و منداڵاندا، نائارامى سیاسى و ململانێى چەکدارى، دابڕانى منداڵ لە قوتابخانە.یەکێ لەو هۆکارە رەمەکیانەى بازریکردن بەمرۆڤ لە نێوان سنوورە نێودەوڵەتییەکان بە جیهانى بوونى بازاڕەکان و هێزەکانى کارە.



بۆ نموونە پارساڵ :


- کۆمەلێک کچى تازەپێگەیشتوو بەمەبەستى بەکارهێنانى سێکسى لە زمبابۆى گوێزراونەتە ئایسلاندا.
- چەندین منداڵى ڤیتنامى بە شێوەیەکى زۆرەملێیانە گوێزراونەتەوە بەریتانیا بەمەبەستى بازریکردن بە ماددە سڕکەرەکان .
- چەندین ئافرەتى چینى بە مەبەستى بەکارهێنانى سێکسى گوێزرراونەتەوە ئەفغانستان .
- چەندین قوتابى روسى بە مەبەستى کارى زۆرەملێ و فرۆشتنى مۆتا گوێزراونەتەوە ئەمریکا.






واژوو♥ ♥ ♥ (اللَّهُـمّ صَــــلٌ علَےَ مُحمَّـــــدْ و علَےَ آل مُحمَّـــــدْ)♥ ♥ ♥
كۆن 03-22-2012, 12:16 AM ژمارەى بەشداری : 33
KURDBAND
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی KURDBAND
 
به‌رواری تۆماربوون : Mar 2011
ژماره‌ی ئه‌ندام : 24002
کۆی بەشداریەکان : 2,602
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 26

KURDBAND لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

كيميا
كلۆر



خاسیه‌ته‌ گشتییه‌كان

هێما Cl
ژماره‌ى پرۆتۆن 17
ژماره‌ى ئه‌لكترون 18
شوینی له‌ خشته‌ى خولى كۆمه‌له‌ى هالوجین
رِه‌نگ سه‌وزیكی زه‌رد باو
كیشی گه‌ردیله‌یى 35(2).453 g/m
شێوگی ئه‌لكترۆنى 5P3 2S3
ژماره‌ى ئه‌لكترون له‌ هه‌ربه‌رگیك 7,8,2
سیفاته‌ سروشتیه‌كان
دۆخ گاز
چرِی 3,2 g/l له‌oC,101.325Kpa
پله‌ى تواونه‌وه 171.6oK -101.5OC -150.7OF
پله‌ى كوڵان 239.11 OK -34.04 OC -29.27OF
گه‌رمى توانه‌وه 6.4062c1/mol
گه‌رمى به‌ هه‌ڵم بوون 20.41 Kj/mol
فراوانی گه‌رمی 33.949 J/(mol.K) له‌ OC25
په‌ستانى هه‌ڵم
په‌ستان
Pa
1 10 100 K01 k*10^4 k*10^0
له‌پله‌ى OK 2830 3048 3289 3572 3908
سیفه‌تی ئه‌تۆمی
شێوگی به‌لوری پوازه‌یی
بارى ئۆكسان 7,5,3,1± ئۆكسیدی ترشی به‌هێز
سالبی كاره‌بایی 3.16 (پێوه‌ری باولینگ)
هێزی ئا یۆنین به‌زیاده 1- 1251 2Kj/mols+
2- 2298 Kj/mol2
3- 3822 Kj/mol3
نیوه‌ تیره‌ی گه‌ردیله 100 Pm
نیوه‌ تیره‌ی گه‌ردیله‌ (حسابی) 79 Pm
نیوه‌ تیره‌ی گه‌ردیله‌ هاوبه‌شی Pm 99
نیوه‌ تیره‌ی گه‌ردیله‌ ڤان دیر ڤا لز Pm 175
سیفه‌تی تر
باري موگناتيسي دایا موگناتیسی
به‌رگرى كاره‌بایی 10 ملی ئۆم (له‌(20oC
گه‌یاندنی گه‌رمی 300Kcal 8.9m
خێرایی ده‌نگ 206m/s گاز له‌ 0oC
ژماره‌ى تۆماركردن 7782-50-5


هاوتاكانى كلور
هاوتا بوونی له‌ سروشت نیوه‌ ته‌مه‌ن جۆرى تیشك هیزی تیشكMeV هاوتاكانی تر
Cl35 %75.77 Cl جێگیره‌ و 18نیوترونی هه‌یه
3.01 ×10^5 -β 0.709 Ar36
Є -ـــ S36
Cl37 %24.23 Cl جێگیره‌و 20 نیوترونی هه‌یه‌
سه‌رچاوه‌كان

كلۆر:توخمێكی كیمیاییه‌ ، هێماكه‌ی (Cl) ، ژماره‌ی گه‌ردیله‌یی(17) ، ناوى كلۆر له‌ وشه‌ى كلاروس ی گریكی وه‌رگیراوه‌ كه‌ ماناى سه‌وزێكى زه‌ردباو ده‌گه‌ێنێ.شوێنه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته‌ كۆمه‌له‌ى(17) له‌ خشته‌ى خولی یه‌كێكه‌ له‌ هالۆجینه‌كان ، له‌ پێكهاته‌ى خوێی چێشت به‌شداره‌(NaCl) ، كه‌واته‌ بوونێكی سروشتی هه‌یه‌وگرنگه‌ بۆ ژیان به‌تایبه‌تی ژیانی مرۆڤ.
گازى كلۆر كه‌ ره‌نگی سه‌وزێكی زه‌رد باوه‌ ، چڕیه‌كه‌ى كه‌متره‌ له‌ چڕى هه‌وا ، بۆنێكی ناخۆشی هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها ژه‌هراوییه‌ ، كارایه‌كی ئۆكسیدێنی به‌هێزه‌ ، وه‌ك سپی كه‌ره‌وه‌یه‌ك(به‌تایبه تی بۆ كوتاڵ)به‌كاردێت ، هه‌روه‌ها وه‌ك پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك به‌كاردێت بۆ له‌ناو بردنی میكرۆب.
سیفه‌ته‌كانی كلۆر:
توخمى كلۆر ، گازێكى سه‌وزى زه‌ردباوه‌ ، هێماكه‌ى(Cl2) ، یه‌كێكه‌ له‌ هالۆجینه‌كان ، له‌ پێكهاته‌ى خوێی چێشت به‌شداره‌ ، به‌رهه‌م هێنانی كلۆر به‌ ڕێگای ئۆكسیدێن یان شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایی ده‌بێت ، كلۆر له‌گه‌ڵ گشت توخمه‌كانی تر به‌ خێرایی كار لێك ده‌كات . له‌ پله‌ى(10oC)ده‌توانرێت(3.1Lt)كل ر له‌ یه‌ك لیتر ئاو بتاوێته‌وه‌ . له‌ پله‌ى(30oC)ده‌توانرێت(1.77Lt)كل ۆر له‌ یه‌ك لیتر ئاو بتاوێته‌وه‌.
به‌كار هێنانه‌كانی كلۆر:
یه‌كێكه‌ له‌و ماده‌ كیمیاوییه‌ گرنگانه‌ كه‌له‌ پاككردنه‌وه‌ی ئاو به‌كاردێت بۆ له‌ناوبردنی میكرۆب ، سپی كردنه‌وه‌ی كوتاڵ ، به‌رهه‌م هێنانی گازی خه‌رده‌ل ، هه‌روه‌ها كلۆر به‌كار دێت له‌ پیشه‌سازى و به‌رهه‌م هێنانی زۆربه‌ی ئه‌و به‌روبومانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ به‌كاردێن :-
-)به‌كار دێت (وه‌ك ترش)بۆ له‌ناوبردنی میكرۆب و به‌كتریا له‌ ئاوى خواردنه‌وه‌و حه‌وزی مه‌له‌كردن سه‌رچاوه‌كانی تری بچوكی ئاو.
-)به‌كاردێت له‌ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ریه‌ك له‌ په‌ڕو په‌رتووك ، پاكژكه‌ره‌وه‌ ، كوتاڵ ، ڕه‌نگ ، پیشه‌سازی خواردن ، له‌ناو به‌رى مێروه‌ زیان به‌خشه‌كان ، به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت ، پلاستیك ، كوتاڵ ، پزیشكى ، توێنه‌ره‌كان و زۆرشتی تر.
-)زۆر به‌كاردێ له‌ كیمیای ئۆرگانی وه‌ك ئۆكسێنه‌ر ، هه‌روه‌ها كلۆر به‌ئاسانی شوێنی هایدرۆجین ده‌گرێته‌وه‌ له‌ مادده‌ ئۆرگانییه‌كان(وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی پلاستیك).
-)له‌ به‌رهه‌م هێنانی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ چواره‌م كلۆراتی كلۆرۆفۆرم ، چواره‌م كلۆریدی كاربۆن و به‌رهه‌مهێنانی بڕۆم به‌كار دێت.
مێژووی كلۆر:
كلۆر وشه‌یه‌كی گریكییه‌ به‌ مانای سه‌وزی زه‌ردباو ، له‌ ساڵی(1774)له‌ لایه‌ن زانا كارل ویلیه‌م شیلی دۆزرایه‌وه‌ ، به‌ڵام به‌هه‌ڵه‌ وازانرا كه‌ ئۆكسجینی تێدایه‌ ، به‌ڵام له‌ ساڵی (1810)ز زانا همفری دایڤی سه‌لماندى كه‌ توخمێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و ناوی نا كلۆر.
بوونی كلۆر له‌ سروشتدا:
كلۆر له‌ سروشتدا ته‌نها له‌ شێوه‌ى ئایۆنی كلۆردا هه‌یه‌ ، بڕێكی زۆر له‌ كلۆریدات له‌ خوێى تواوه‌ له‌ ده‌ریاو زه‌ریاكاندا هه‌یه‌ ، نزیكه‌ی(1.9%)بارستایی ئاوی ده‌ریا بریتیه‌ له‌ ئاێۆنی كلۆرید ، ئه‌م بڕه‌ش زیاد ده‌بێ له‌ ده‌ریاى مردوو وه‌ له‌ گۆمى ئاوه‌ سوێره‌كان.
زۆربه‌ی كلۆریداته‌كان له‌ ئاودا ده‌توێنه‌وه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ كلۆریداتی ره‌ق ته‌نها له‌ شوێنه‌ وشكه‌كاندا هه‌یه‌ یان له‌قووڵایى زه‌وى . كلۆریدى سۆدیۆم(هالایت) ، كلۆریدى پۆتاسیۆم (سیلڤایت) ، كلۆریدى پۆتاسیۆم مه‌نگه‌نیزى شه‌شه‌م هایدرایت .
ئاماده‌ كردنی كلۆر له‌پشه‌سازیدا به‌كردارى شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایی كلۆریدی سۆدیۆمى تواوه‌ و له‌ئاودا ده‌بێت ، كردارى ئه‌لكه‌له‌ له‌ گازی كلۆرو گازى هایدرۆجین هایدرۆكسیدى سۆدیۆم وه‌به‌رهه‌م دێ به‌پێ ى ئه‌م هاوكێشه‌یه‌:
2NaOH + H2 + Cl2 2NaCl + 2H2O
ئاوێته‌كانی كلۆر:
ئاوێته‌كانی كلۆر بریتیه‌ له‌ كلۆرید ، هیبۆكلۆریتات ، كلۆریتات ، بیر كلۆریدات ، كلۆر ئه‌مینات.
هاوتاكانی كلۆر:
كلۆر دوو هاوتای سه‌ره‌كى و جێگیری هه‌یه‌ ، یه‌كه‌میان بارستایی(35) ، ئه‌وی تر بارستایی(37)به‌ ڕێژه‌ی( 1:3 ) به‌م شێوه‌یه‌ بارستایی كلۆر ده‌بێته‌(35.5) كلۆر (9)هاوتاى هه‌یه‌ كه‌ بارستایییه‌كانی له‌ نێوان (32 تا 40) ده‌بێ ، ته‌نها سێ دانه‌ له‌مانه‌ به‌ سروشتى هه‌ن به‌ڕێژه‌ى (%75.77) بۆ (Cl-35) وه‌ (%24.23) بۆ (Cl-37) وه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆر بچووك بۆ(Cl-36) كه‌ چاڵاكی تیشكی تێدا به‌دى ده‌كرێ ، كه‌ له‌ ئه‌نجامى تێكشكانی ئه‌رگۆن-36 به‌هۆى پرۆتۆنه‌كانی تیشكى گه‌ردونى دروست ده‌بێ له‌ چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌ى به‌رگی هه‌وایی كه‌چى له‌ به‌رگی هه‌وایی خواره‌وه‌ (Cl-36) دروست ده‌بێ به‌ زیاد بوونی یه‌ك نیوترۆن بۆ (Cl-35) یان زیاد بوونی یه‌ك میۆن بۆ (Ca-40).
له‌ ئه‌نجامى تیشك دانه‌وه‌ (Cl-36) ده‌گۆرێ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ (S-36) و(Ar-36) كه‌ نیوه‌ ته‌مه‌نیان ده‌گاته‌(308000)ساڵ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ دیاركردنی ته‌مه‌نی جێۆلۆجی به‌كار دێت له‌(60000) تا یه‌ك ملیۆن ساڵ .
بڕێكی زۆر له‌ (Cl-36) دروست بوو له‌ ئه‌نجامى به‌ركه‌وتنی تیشكی ئه‌تۆمى (كه‌ له‌ ئه‌نجامی چه‌كێكی ئه‌تۆمى به‌كار هاتوو له‌ ساڵانی (1952 -- 1958 )) به‌ر ئاوی ده‌ریاكان .
خۆپا راستن :
گازى كلۆركارده‌كاته‌ سه‌ر كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان به‌تایبه‌تى له‌ منداڵ و به‌ ته‌مه‌نه‌كان وه‌ له‌ دۆخى شلى دا ده‌بێته‌ هۆى سوتانى پێست. هه‌ستى پێ ده‌كرێ ئه‌گه‌ر به‌رێژه‌ى 3.5له‌ یه‌ك ملیۆن بێ ، ئه‌گه‌ر رێژه‌كه‌ى 1000 له‌ یه‌ك ملیۆن بێ مه‌ترسیدار ده‌بێ ، وه‌ك چه‌كێكى كیمیایى له‌ شه‌رى دووه‌مى جیهانى به‌كارهات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێ ڕێژه‌ى له‌ 0.5 له‌ یه‌ك ملیۆن تێپه‌ر نه‌كات (بۆ كرێكار كه‌ رۆژانه‌ هه‌شت كاتژمێر كار بكات ، نزیكه‌ى چل كاتژمێر له‌ هه‌فته‌یه‌كدا)گازى كلۆر ژه‌هراویتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئامۆنیا یان پاككه‌ره‌وه‌كان تێكه‌ڵ بكرێ،كه‌ تێكه‌ڵه‌ گازێك له‌ كلۆر، كلۆرامین ، سێیه‌م كلۆریدی نایترۆجین . له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت دووركه‌وین له‌م تێكه‌ڵه‌ .
ئاماده‌كردن و جیاكردنه‌وه‌ ى گازى كلۆر:
گازى كلۆر جیا ده‌كرێته‌وه‌ به‌ شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایى گیراوه‌ كلۆیدى سۆدیۆم ، گیراوه‌ى ئاوى سوێر به‌ سێ ڕێگاى پیشه‌سازى :-
1-شیكردنه‌وه‌ى كاره‌با یى به‌ رێگه‌ى خانه‌ى جیوه‌یى:
یه‌كه‌مین ڕێگه‌یه‌ كه‌ به‌كار هاتوه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانى كلۆر له‌ پیشه‌سازى كه‌ ئه‌نۆد له‌ تیتانیۆم دروست كراوه‌ له‌ سه‌ر كاسۆدى جیوه‌ و گیراوه‌ى كاۆریدى سۆدیۆم له‌ نێوانیان ، كاتى تێپه‌ر بوونى كاره‌با ، گازى كلۆر په‌یدا ده‌بێ له‌ ئانۆد له‌ هه‌مان كاتدا سۆدێۆم ده‌توێته‌وه‌ له‌ جیوه‌ و ده‌نیشێ ، ئه‌م نیشته‌نییه‌ دووباره‌ له‌گه‌ڵ ئاو كارلێك ده‌كات بۆ جیاكردنه‌وه‌ی جیوه‌ ، گازى هایدرۆجین دروست ده‌بێ له‌گه‌ڵ هایدرۆكسیدى سۆدیۆم كه‌ هه‌ردوكیان به‌كار دێن له‌ پیشه‌سازیدا . ئه‌م ڕێگه‌یه‌ پێوویستى به‌ بڕێكی زۆر وزه‌ هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی جیوه‌ش هه‌یه‌ .
2- شى كردنه‌وه‌ى كاره‌با یى جیاكه‌ره‌وه‌:
به‌ به‌كارهێنانى جیاكه‌ره‌وه‌یه‌كى به‌ردى ئاوریشمى وه‌ك نیشتوو له‌سه‌ر كاسۆد كه‌ له‌ ئاسن دروست كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نه‌هێلێ كلۆرى دروست بوو له‌ ئه‌نۆد دووباره‌ یه‌ك بگرێ له‌گه‌ڵ هایدرۆكسیدى سۆدیۆم له‌سه‌ر كاسۆد . ئه‌م ڕێگه‌یه‌ پێویستى به‌ بڕێكی كه‌متر وزه‌ هه‌یه‌ ، به‌ڵام ڕێژه‌ى هایدرۆكسیدى سۆدیۆم كه‌مه‌و سوودى لێ وه‌رناگیرێ.
3- شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایى په‌رده‌یی:
خانه‌ی شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایى ده‌كرێت به‌ دوو به‌شه‌وه‌ به‌هۆى په‌رده‌یه‌ك كه‌ وه‌ك ئاڵوگۆڕی ئایۆنی كارده‌كات ، گیراوه‌ى كلۆریدی سۆدیۆم له‌ به‌شى ئانۆد داده‌نرێ ، كه‌چى له‌ به‌شى كاسۆد ئاوى دڵۆپێنراو داده‌نرێ.






واژوو♥ ♥ ♥ (اللَّهُـمّ صَــــلٌ علَےَ مُحمَّـــــدْ و علَےَ آل مُحمَّـــــدْ)♥ ♥ ♥
كۆن 03-22-2012, 12:16 AM ژمارەى بەشداری : 34
KURDBAND
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی KURDBAND
 
به‌رواری تۆماربوون : Mar 2011
ژماره‌ی ئه‌ندام : 24002
کۆی بەشداریەکان : 2,602
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 26

KURDBAND لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

راپۆرت ده‌رباره‌ی:هه‌ساره‌ی بلۆتۆ


بلۆتۆ یان ئه‌فلۆته‌ن ، هه‌ساره‌یێكى بچووكه‌، وه‌ دووره‌ له‌خۆر، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ته‌نها وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كى رِووناك ئه‌بینرێ، هه‌رچه‌نده‌ بچووكترین هه‌ساره‌یه‌ له‌ نۆ هه‌ساره‌كه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر، به‌لاَم یه‌كێتى گه‌ردوون ناسى نێو ده‌وڵه‌تى هه‌ڵسا به‌ دووباره‌ پێناسه‌ كردنى زاراوه‌ى - هه‌ساره‌ - له‌ (24) ى ئۆغستۆسى ساڵى (2006)ز ، به‌م شێوه‌یه‌ بلۆتۆ به‌هه‌ساره‌یه‌كى بچووك دانرا، و ژماره‌ى هه‌ساره‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى خۆریش بوون به‌هه‌شت هه‌ساره‌. دوو مانگى بچووك و مانگێكى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ ، كه‌ناوى (شارۆن)ــه‌ ، وه‌ قه‌باره‌كه‌ى ئه‌گاته‌ دوو له‌ سێى قه‌باره‌ى بلۆتۆ . كاتێ خۆى رِۆمانیه‌كان برِوایان وابوو، كه‌ بلۆتۆ خوداوه‌ندى جیهانى ژێره‌وه‌ بێت ، كه‌به‌زاراوه‌ى رِۆمانى ئه‌كاته‌ (Heades) واته‌: نازانرێ كێ یان له‌ كوێ دروستكراوه‌ ، پیته‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى ناوى گه‌ردوون ناسى ناسراوى (Prevical Loell)ـى هه‌ڵگرتووه‌ ، له‌ زمانى چینى، و ژاپۆنى، و كۆرى به‌ ماناى (ئه‌ستێره‌ى فریشته‌ى مردن)دێت، و له‌ زمانى ڤێتنامیه‌كانیشی ناوێكى تر (Yama) یان داناوه‌ ، واتا ده‌رگه‌وانى دۆزه‌خ ، كه‌له‌ بیرۆباوه‌رِى هیندۆسیه‌كانیش داهه‌یه‌ . ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وى كێشت (70) كیلۆگرام بێت ئه‌وا له‌سه‌ر بلۆتۆ ئه‌بێت به‌ (4) كیلۆگرام، زۆربه‌ى زانایانى گه‌ردوون ناسى به‌ هه‌ساره‌ ناوى نابه‌ن ، به‌ڵكو به‌ پاشكۆیه‌كى هه‌ساره‌ى نیبتۆن ئه‌یژمێرن ، تاكه‌ هه‌ساره‌شه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ گالیسكه‌یه‌كى بۆشایی ئاسمان گه‌شتى بۆ نه‌كردوه‌ ، به‌هۆى دووریه‌كه‌ى ، بۆیه‌ش زانیارى له‌باریه‌وه‌ لێڵ و كه‌مه‌ ، و وێنه‌ى رِوون ئاشكارشى نیه‌ وه‌ك هه‌ساره‌كانى تر، و زانایان هیچ رِێگایه‌كى ترى بۆ نادۆزنه‌وه‌ ته‌نها به‌كارهێنانى مه‌زنده‌كردن نه‌بێت ، یان وێنه‌ گرتنى له‌ دووره‌وه‌ ، به‌رگه‌ هه‌واكه‌شى له‌ میپان و نایترۆجین پێك هاتووه‌. ¨ ماوه‌ى ناوه‌ندى له‌ خۆره‌وه‌ ئه‌گاته‌ نزیكه‌ى (5.914.18) ملیۆن كلم. ¨ نزیكترین ماوه‌ى بۆ زه‌وى (28.8) یه‌كه‌ى گه‌ردوونیه‌. ¨ خیرایی مام ناوه‌ندى خولگه‌یه‌كى(5.4) كم له‌ چركه‌. ¨ ماوه‌ى خولانه‌وه‌ى هه‌ساره‌كه‌ به‌ده‌وورى خۆى( 18) كاتژمێر (26) خوله‌ك. ¨ خولانه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌یی( 8 و 164) ساڵ. ¨ جه‌مسه‌ره‌كه‌ى له‌لاى هێلى كه‌مه‌ره‌یی (2300) كلم. ¨ پله‌ى گه‌رمى سه‌رهه‌ساره‌كه‌ (230). ¨ ژماره‌ى مانگه‌ پاشكۆكانى( 3 ) كێشه‌ى ئه‌م دواییه‌ى بلۆتۆ: ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌ كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى گه‌ردوونناسان (IAU) ده‌ستى پێكرد، كه‌ برِیاربوو تیایدا زانایان دوا ئه‌نجامى نازناوى بلۆتۆى هه‌ساره‌ دیارى بكه‌ن ، كه‌ ئایا هه‌ر به‌هه‌ساره‌ بمێنێته‌وه‌ ، یان به‌جۆره‌ ته‌نێكى ترى ئاسمان دابنرێ ، جا كۆنگره‌كه‌ كۆتایی هات به‌رِێككه‌وتنى ئاماده‌بووان ، له‌سه‌ر نه‌مانى ئه‌م ناسنامه‌ى بلۆتۆ ، وه‌ دانانى پێناسه‌یه‌كى نوێ بۆ چه‌مكى وشه‌ى هه‌ساره‌ ، وه‌ خۆى بنوێنێ به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌ دوو جۆردا : ( هه‌ساره‌كان Planets ) ، (هه‌ساره‌ بچووكه‌كان Dwarf Planets) ئه‌میش مشتومرِێكى زۆرى نایه‌وه‌ له‌نێوى رِاى گشتى جیهان ، كه‌ ئه‌مه‌ شتێكى ئاساییه‌، له‌سه‌ر كاریگه‌رى ئه‌م جۆره‌ بۆچوونه‌ ، له‌سه‌ر پرِۆگرامه‌كانى خوێندن ، وه‌ ئه‌و شتانه‌ى كه‌ فێربوون ، به‌ درێژایی ژیانیان ، وه‌ له‌سه‌رى په‌روه‌رده‌ بوون ، بۆیه‌ هێندێك لایه‌نگر ، وه‌ هێنێدێك به‌ره‌نگار، وه‌ هێندێكى تر بێ لایه‌ن بوون. به‌لاَم كۆمه‌ڵه‌یه‌كى ترى زاناكان هه‌ڵسان به‌ كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ له‌ دژى ئه‌و برِیاره‌، ئه‌یان وت: كه‌ كردارى ده‌نگ دانه‌كه‌ یارى پێكراوه‌ و ، له‌ كۆى (10.000) ئه‌ندامى یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى گه‌ردونناسان ، ته‌نها (428) زانا ده‌نگیان بۆ داوه‌ ، ئه‌مه‌ش ده‌رگاى ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بوترێ : گه‌نده‌ڵى زانستى هه‌یه‌ . جا به‌كه‌متر له‌ پێنج رۆژ ژماره‌ى نارِه‌زایی ده‌ربرِینى ئه‌م برِیاره‌ گه‌یشت به‌ (300) زانا، و لێكۆڵه‌ر. بۆیه‌ش ئه‌م دۆسییه‌ داخرا. چاوپێخشانێك به‌ مێژووى بلۆتۆ: ئه‌م كێشه‌یه‌ ناواز نیه‌ له‌سه‌ر بلۆتۆ، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ قه‌باره‌كه‌ى بچووكه‌ ، چونكه‌ مێژووه‌كه‌شى زۆر ناواز تره‌، سه‌رتا له‌هه‌ڵبژاردنى ناوه‌كه‌ى ، كه‌ كچێكى ته‌مه‌ن یانزه‌ ساڵى هه‌ڵى بژارد ، هه‌رچه‌نده‌ زۆر ناوى تریان بۆ هه‌ڵبژارد، وه‌ك ( زیۆس Zeus، ولۆیل Lowell، و كرِۆناس Cronus ، ومینریڤا Minerva ) به‌لاَم دواتر كه‌ كچێك ناوى ڤینیتا پایر (Venetia Phair) بوو ، له‌ ئۆكسفۆرد له‌ به‌ریتانیا ئه‌م ناوه‌ى هه‌ڵبژارد ، و دواى مشتومرِێكى زۆر له‌ ساڵى 1930ز ئه‌م ناوه‌ى بۆ دیارى كرا. بلۆتۆ ئه‌م هه‌ساره‌ نه‌ناسراوه‌یه‌ ، كه‌ سروشته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ساره‌كانى جیایه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ى خۆر، له‌ دواى دۆزینه‌وه‌ى زانایان وایان ئه‌زانى ، كه‌ دواى ده‌ ساڵ له‌ناو ئه‌چێ ، به‌لاَم دواتر سه‌ریان سورِما له‌مانه‌وه‌ى ، به‌ڵكو بوو سات له‌دواى سات به‌هێز تر. هه‌رچه‌نده‌ بلۆتۆ له‌سه‌رتادا ، هه‌ساره‌ى هه‌شته‌مین بوو، بۆ دوورى له‌ خۆر به‌لاَم به‌هۆى یه‌كتر برِینى له‌ خولگه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ خولگه‌ى هه‌ساره‌ى بنتۆن ، لایدا و بووبه‌ هه‌ساره‌ى نۆهه‌م ، جا زانایان وا ئه‌بینن كه‌ به‌لاى كه‌م بۆ ماوه‌ى (228)ز ساڵ ، هه‌روا ئه‌مێنێته‌وه‌. هه‌ر چۆنێك بێت ئیتر ، ئێمه‌ى مرۆڤـ ته‌نها ئه‌توانین چاوه‌روانى بنوێنین بۆ هه‌ر شتێكى ترى كت و پرِى گه‌ردوونى ، جا چ به‌هۆى بلۆتۆ بێت ، یان شه‌رِى نێوان هه‌ساره‌كان ، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌زانایان ئێستا باسى لێوه‌ ئه‌كه‌ن.






واژوو♥ ♥ ♥ (اللَّهُـمّ صَــــلٌ علَےَ مُحمَّـــــدْ و علَےَ آل مُحمَّـــــدْ)♥ ♥ ♥
كۆن 03-22-2012, 12:17 AM ژمارەى بەشداری : 35
KURDBAND
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی KURDBAND
 
به‌رواری تۆماربوون : Mar 2011
ژماره‌ی ئه‌ندام : 24002
کۆی بەشداریەکان : 2,602
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 26

KURDBAND لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

را بورت دەربارەى پیس بونى ژینگەو هۆکارو چارەسەرەکەى


زانستى ژینگە (ئیکۆلۆژى) یەکێکە لەو زانستە بەربڵاوو گرنگانەى کە لە پێناو مرۆڤ و تەندروستى مرۆڤدایە. وشەى ئیکۆلۆژى (Ecology) لە وشەى یۆنانى (Oikos) ەوە هاتوە کە بەماناى “خێزان” هاتوە ، واتە وشەى ئیکۆلۆژى دەلالەت لەو زانستە دەکات کە دەکۆلێتەوە لە مرۆڤ و ژینگەکەى کە وەک خێزانێک پێکەوە دەژین . ئیکۆلۆژى لە دوو رێگەوە ئەم کارە دەکات ، یەکەم لە رێگەى پاراستنى ژینگەى ئاوو هەواو ژینگەى چواردەورى مرۆڤەوە ، دوەم لە رێگەى پاراستنى ئەو گیاندار و دارودرەخت و دارستانانەى کە لە دەورى مرۆڤن و هۆکارى مانەوەى ئەون. ئەم زانستە بە مرۆڤ دەلێت کە دەبێت رێژەى گازەکانى ناو ئەو هەوایە چەند بێت کە شیاوە بۆ هەڵمژین ، هەروەها دەبێت ئەو ئاوەى کە دەخورێتەوە چۆن بێت . ئیکۆلۆژى پێمان دەڵێت کە دەبێ کەى ژینگەیەکى لەبار یان نالەبارمان هەیەبۆ ژیان و دەبێت لە کوێدا بژین و لە کوێدا نەژین. واتە ئاگادارمان دەکاتەوە لە پیس بونى ژینگە Environmental Pollution و پیس بونى هەوا Air Pollution و هەمو جۆرە ئالودەبونەکانى دیکەى ژینگەى ژیان . هاوشێوەى زانستى ئیکۆلۆژى لە هیندستانى کۆندا و یۆگیەکان زانستى (ستاپاتیا ڤیدا) و زانستى (ئایور ڤیدا) یان هەبوە کە بەهۆیەوە باشترین ژینگەو ئاوو هەواو شوێنى نیشتەجێبون و لەبارترین ئاوى خواردنەوەیان بۆ خۆیان دەست نیشان کردوە . مێژوى ئایور ڤیدا و ستاپاتیا ڤیدا دەگەرێتەوە بۆ کۆنتر لە 5000 ساڵ لەمەبوبەر . واتە لەو مێژوە دورودرێژەوە مرۆڤەکان ویستویانە شوێن ژیانى خۆیان پاک رابگرن چونکە بەردەوام مرۆڤ لە کۆنتاکدایە لەگەڵ ژینگەکەى و ئەو بەشێکەو لەو ژینگەیەى کە تیایدا دەژى و شینگەکەش بەشێکە لەو . تەنانەت بەشێوەیەک کە لەش و فسیۆلۆژیاى لەشى مرۆڤ دەگۆرێت بەپێى گۆرانى ژینگەکەى ، بۆ نمونە دانیشتوانى شوێنە گەرمەسێرەکان و ئەو شوێنانەى کە شێیان کەمە لوتیان گەورەو پێستیان ئەستورە وەکو ئەفریقیەکان، بە پێچەوانەشەوە ئەوانەى لە شوێنى سارد و شێداردا دەژین لوتیان باریک و تەسکە و پێستیان تەنک و سپیە وەک دانیشتوانى ئەوروپا.
مرۆڤ خواردنى سروشتەکەى دەخوات و لەشى مادى خۆى بەو خواردنە گەشە پێدەدات و دروست دەکات ، نەک هەر لەشى مادى بەڵکو وەک ئوپانیشادەکان دەڵێن تەنانەت بەشێکى بیرکردنەوەش لە خۆراک دروست دەبێت. مرۆڤ بۆ مانەوەى ژیان و میتابۆلیزم و کاتابۆلیزمى خانەکانى لەشى پێویستى بە هەواى پاک هەیە کە لە دەرەوە وەریدەگرێت . پێویستى بە ڕەنگى ڕون و دەنگى سروشتى و ئارامى هەیە تا بتوانێ لە روى دەرونیەوە دامەزراوو تەندروست بێت ، هەڵبەت ئەگەر خۆراکى پاک و ژینگەى پاک رێخۆشکەربن .
بەڵام ئایا ئەمرۆ ئێمە لە کوردستان و بەتایبەت لە سلێمانى (ئەو شارەى کە خۆمى تیادەژیم ) ئەو ژینگەیەمان هەیە ؟ ئایا هەواکەمان شایەنى هەڵمژینە ؟ ئایە دەتوانین بێ خەم هەناسە بدەین ؟ من دەمەوێت بەرێزان سەرۆکى هەرێم و سەرۆک وەزیرانى کوردستان و لێپرسراوانى وڵات بەتایبەت وەزیرى ژینگە بە وردى لێکۆلینەوەیەکى چڕوپر لەو بارەیەوە بکەن کە دەبو زوتر بکرێت . وەگەرنا گوێمان لێبگرن تا سەرەکیترین و پێویستترین هۆکارى ژیانمان بەئاسانى و بێ دودڵى دەست بکەوێت .
سەرەتا دەمەوێت لەبابەتى هەواوە دەست پێبکەم . دەبێت ڕێژەى گازەکانى ناو هەوایەکى پاک کە شایەنى هەڵمژین بێت و نەبێتە سەرچاوەى نەخۆشى ، واتە هەواى ترۆفۆسفیر Troposphere بەم شێوەیە بێت:
78% نایترۆجین
21% ئۆکسجین
1% گازەکانى دیکە
3، 0 %دوانۆکسیدى کاربۆن لە هەوادا
هەروەها دەبێت گازەکانى وەکو نیۆن و هیلیۆم و کریبتۆن و ئەمۆنیا و ئۆزۆن و میسان بە رێژەیەکى دیاریکراو لە هەوادا هەبن و زیادبونى رێژەى هەریەکیان زیانێکى گەورە لە تەندروستى مرۆڤ دەدات .
بەڵام من دەپرسم ئایا ئەو هەوایەى ئێمە هەڵیدەمژین لەناو شارێکى وەک سلێمانى یاخود هەولێردا بەو رێژانەیە کە باسکران . بێگومان نەخێر لەبەرئەوەى کاتێک دەچیتە سەر شاخى گۆیژەو دەڕوانیتە سلێمانى شارێک لە دوکەڵ و پارچە کۆنکرێتێکى ڕوت دەبینى کە لەوە دەچێت پێش چەند سەد سالێک لەمەوبەر لەترسى ویبایەکى و پەتایەکى کوژەر چۆڵ کرابێت، شارێک کە لەوە ناچێت ژیانى تیادابێت . دوکەڵ لە باکورەوە تا باشور و لە رۆژهەڵاتەوە تا رۆژئاوا وەک هەڵۆیەکى برسى باڵى بەسۆزى بەسەر ئەم شارە هەناسە ساردەدا کێشاوە و دەیەوێت پێمان بڵێت : منم دیارى کارگە و سەیارەو تەکنەلۆجیاى تازە ، منم دیارى دەستى نەبونى سەوزایى و پلان لەشارەوانی دا، منم دیارى دەستى ئەوانەى گوێ بە هەوانادەن چونکە هێشتا نەخنکاون.
بەهەرحاڵ هەرچى لەبارەى پیس بونى هەواى سلێمانى و من دڵنیام هەولێریشەوە بوترێت هێشتا کەمەو دڵ ئارام ناگرێت ، چونکە بەتەنگەوە نەهاتنى ئالودەبونى ئەم شارانە زیانێکى بێ شومار دەدەن و چارەسەرەکەشى کارى خاوەخاو لێکردن نیە . من لە خوارەوە بەکورتى باسى هۆکارەکانى پیس بونى ژینگە و بەتایبەتیش هەوا دەکەم تا بزانین گرفتەکانمان لە کوێدان ، هەڵبەت ئەمە لەڕوى زانستى ژینگەناسیەوە و بە سەرفەنەزەرکردن لە هەندێ هۆکارى وەک ئەو گازانەى کەلە شاخە بورکانیەکان بەرزدەبنەوە یاخود هەورەبروسکە کە دەبێە هۆى زیادکردنى ئۆکسیدەکانى نایترۆجین و ، چونکە تا ئیستا ئێمە لەم مەسەلەیەدا پاک و پارێزراوین. وە ناشمەوێت خۆم لەباسى زیانەکانى مۆبایل و شەپۆلەکانى مۆبایل بدەم لەم نامەیەدا کە ئەمیش یەکێک لە هۆکارە گەورەکانى پیس بونى ژینگەیە ، لەبەرئەوەى چارەسەرى مەحاڵە :
هۆکارەکانى پیس بونى ژینگە و هەوا :
1. سوتانى سەوزایى و دارستانەکان. یەکێک لە دیاردە تازەکان سوتانى شاخ و گرد و دارستانەکانى سلێمانى و دەوروبەریەتى کە زیانێکى زۆرى هەیە بۆ پیس بونى ژینگەو هەواى ئەم شارە ئەزیزە چونکە رێژەیەکى زۆر دوانۆکسید دەکاتە هەواوە . ئێمە لە کوردستاندا بە هەزاران پۆلیسى باخات و دارستانمان هەیەو کەچى کەمترین دارستان و دواکەوتوترین سەوزایى و دارستانمان هەیە لەسەر روى زەوى ، بیابانەکانى عەربستانى لێ بترازێت کە هەموى کراون بە دارستانى سەوز .
2. گێژولوکەو ڕەشەبا خۆڵاویەکان کە لە باشورى عێراق و بیابانەکانەوە دێت بەسەرمانداو بەتەواوى هەواى شار ئەوەندەى دیکە نەشیاو دەکات بۆ هەڵمژین و ئەم جۆرە خۆڵبارانە زیانێکى زۆرى هەیە بۆ رێرەوەکانى هەناسەو خودى دەزگاى هەناسەدانى مرۆڤیش.
3. دوکەڵى سەریارە و تەیارە بەتایبەت ئەو بەنزینەى کە قورقوشمى تیادایە یەکێکە لە هەرە گەورەترین هۆکارەکانى پیس بونى ژینگەو هەوا ، چونکە بەنزین و بەتایبەت ئەو جۆرە لە بەنزین یەکەم ئۆکسیدى کاربۆن و دوەم ئۆکسیدى کاربۆن و دوەم ئۆکسیدى کبریت و ئۆکسیدى نایترۆجین و ئۆزۆنى زەمینى دروست دەکات و ئەم گازانەش وردە وردە دەبنە هۆى دروستکردنى هەندێ نەخۆشى وەک شێرپەنجەو تەنگەنەفەسى و رەبوو و حەساسیەت و گەلێ نەخۆشى دیکە و یەکێکن لە هەرە خەتەرترین هۆکارەکانى پیس بونى ئەم شارانە کە لە پردا ژمارەیەکى زۆر ئۆتۆمبێلى تێ رژا بێ ئەوەى حسابێک بۆ هەواى شارەکە بکرێت . دەبو حکومەتى هەرێم پلانى هەبێت ، دەبو بەرێوبەرایەتى هاتوچۆى هەولێرو سلێمانى هەروا فەرمو لەو هەمو سەیارەیە نەکەن بێ ئەوەى بزانن شار بەرەو روى چ خەتەرێک دەکەنەوە .
4. ئەو تەپوتۆزەى لە سەرجادەکان بەرزدەبێتەوە . یەکێکى دیکە لە هۆکارەکانى پیس بونى هەواى سلێمانى و ئالودەبونى ژینگەى ئەم شارە. بەرزبونەوەى تەپوتۆزى لێوارى سەر شەقامەکانى وەکو شەقامى درێژى شەست مەترى و شەقامەکانى ناوشار و ئەو شەقامانەى وەکو مەولەوى و قەنات کە ماوەیەکى زۆرە کارى تیادەکرێت و پەلە لە تەواو کردنى ناکرێت وەک ئەوەى گوڵ بارانى شار بکات، ئەم تەپوتۆزە شێوەیەکى دیکەى خۆڵبارانى شارە و هۆکارێکى دیکە ئالودەبونى هەواکەمانە .
5. ئەو کارگەکانەى لەناوشار و دەوروبەرى شاردان . کارگەى ڕۆنى تانجەرۆ و کارگەى چیمەنتۆى تاسلوجە و کارگەى قیر و هتد.. لەو کارگە تایبەتیانەن کە هەواى سلێمانیان پیس کردوە و خەلکێکى زۆر دەناڵێنن بەدەستیانەوە . دەبێت ئەم کارگانە ئامێرى تایبەتیان بۆ دابین بکرێت کە بۆ پاک کردنەوەى ئەو دوکەڵ و هەوایە پێویستن . خۆتان دەتوانن لە داتاى ئەو نەخۆشانەى تاسلوجە بڕوانن کە تا چ رادەیەک ترسناکەو نەخۆشى سیەکان و شێر پەنجەو ئالێرژى لەو ناوچانەدا بەرزە لەکاتێکدا چەند جارێک و دەیان جار داواى چارسەریان کردوە و پاراونەتەوە تا نەوەکانیسان نەبنە قوربانى بێ ئاگاییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان .
6. مۆلیدە ئەهلى و حکومیەکان… بونى کارەباى حکومى تەنها بۆ ئەوە بەسود نیە کە دانیشتوانى سودى لێدەبینن بۆ راپەراندنى ئیش و کارەکانیان ، بەڵکو نەبونى کارەبا دەبێتە هۆى ئەوەى خەڵکى مۆلیدەى کارەبایى بەکاربهێنن و هەر ماڵێک مۆلیدەیەکى تایبەت بەخۆى هەبێت . ئەم مۆلیدە ئەهلیانە لە دوو لاوە زیان بە ژینگە دەگەیەنن ، لەلایەکەوە گازێکى زۆرى دوانۆکسید و یەکەم ئۆکسیدى کاربۆن و دوەم ئۆکسیدى کبریت و ئۆکسیدى نایترۆجین دەکەنە هەواوەو بەمەش زیانێکى زۆر لە هەوا دەدرێت. دوەم دەنگى ئەو مۆلیدە حکومى و ئەهلیانە خۆیان لە خۆیاندا هۆکارێکن بۆ پیس بونى ژینگە ، چونکە دەنگى بەرز و ناسروشتى یەکێک لە هۆکارەکانى پیس بونى ژینگەیە.
7. سوتاندنى خۆڵ و خاشاک… ئەگەر سەردانێکى تانجەرۆ بکەیت دەبینى کە دۆکەلێکى زۆر باشورى سلێمانى گرتوە ، سەرچاوەى ئەم دوکەڵە یەکەم کارگەى رۆنەو دوەم سوتاندنى ئەو خۆڵەیە کە لە تانجەرۆ کۆدەکرێتەوە . ئایا حکەمەتى هەرێم نازانێت کە رێگەى دیکە هەیە بۆ لەناوبردنى خۆڵ و خاشاک ؟ ئایا نازانێت کە ئەم دوکەڵە زیانێکى زۆرى هەیە ، چونکە ئەو شتانەى دەسوتێن نایلۆن و کاغەز و جلو بەرگ و عەلاکەو چەندەها مادەى کیمیاوى دیکە و خەشوخۆڵى خەستەخانەکان کە پرن لە سەدان جۆر ڤایرۆس و بەکتریا ،زیانى گەورە بە تەندروستى دەگەیەنن .
8. دەنگەدەنگ و بونى فەوزا لەناو شاردا Pollution Noise. مۆلیدە حکومى و ئەهلیەکان، دەنگى سەیارەو کارگەکان ، چڕبونەوەى بیناى بازرگانى و ئەهلى و زۆربونى دەنگدانەوە ، نەبونى باخ و پارکى حەوانەوە ، ئەمانە لەو هۆکارانەن کە ژینگەى شار تێکدەدەن و دەتوانرێت بە بونى باخ و سەوزایى زۆر چارەسەر بکرێن . دەبو هەرمالێک باخ تایبەتى هەبوایە و رێ نەدرایە ماڵى بێ باخ دروست بکرێت. دەبو پێش برینى قردێلەى کردنەوەى هەر بینایەکى بەرز ، قردێلەى باخەکەى لەلایەن بەرپرسانەوە ببردرایە.
9. هەموان سەردانى سەیرانگاکانمان کردوە . لەراستیدا یەکێک لەو رەفتارە ناشارستانیەى کە دەیبینى ئەوەیە کە عەلاگەو شوشەى مەیى و خۆڵ و خاشاک فرێ دراوەتە سەر زەوى و ئەمەش کاریگەریەکى زۆر خراپى بۆ سەر ژینگە هەیە .


ده‌رباره‌ی پیس بوونی ژینگه‌ و هۆکار و چاره‌سه‌ره‌که‌ی / به‌شی دووه‌م و کۆتایی
[size=16]
10:کەمى سەوزایى و دارودرەخت . نەبونى دارستان و سەوزایى لەدەوروبەرى سلێمانى و ناو سلێمانى واى کردوە لە دورەوە ئەم شارە زیاتر لە پارچەیەک کۆنکرێت بچێت تا لە شوێنى ژیانى مرۆڤ . مرۆڤ پێویستى بە سەوزاییە ، بەبێ سەوزایى مرۆڤ ناتوانێ بژى و ژیان بێ دارو سەوزى ژیانێکە بێ هەناسە ، چونکە ئەوان پرۆسەى پاککردنەوەى هەوا ئەنجام دەدەن ، بەڵام : ئەم ساڵ بەتایبەت رێژەیەکى زۆرى درەختى ناو ئەم شارە بررایەوە لە شەقامى مەولەوى و قەنات و شەستمەتریەکە وهتد..، چەند نەمامێکى بچوک لە دەوروبەرى شەستیەکە نێژراون و بۆ چەند سالێکى زۆرى تر سودێکى ئەوتۆ نابینن . من دڵنیام ڕێژەى سەوزى لە ناو سلێمانیدا هێندە کەمە کە باسکردنى عەیبە . ئێمە ئەگەر بێ سەوزى ترین شار نەبین لە جیهاندا ئەوا بەلایەنى کەمەوە لەریزى ئەو شارانەدین کە دوژمنى سەوزین . ئەو ماڵانەى تازە دروست دەکرێن باخیان تیادانیەو ئەمەش بە پێچەوانەى یاساى شارەوانیەوەیە . ئەو ماڵانەشى لە کۆندا دروست کراون حەوشەکانیان دەکەنە گەراج و کاشى . زۆر لەو زەویانەى بۆ باخى گشتى دانرابون ئەمرۆ دەبینى فڵان کەس کریویەتى و کردویەتى بە بیناى گەورە . گردەکانى ناوشار خەریکە دەگەرێنەوە بۆ لاى خواکەى خۆیان و دەگەنەوە بە رۆحى پاکى گردەکەى بەختیارى و ڕیعایە کە زیاد لە چەند هەزار درەختیان تیادا بردرایەوە وەک سیماى شاریان ناشرین کردبێت . سماى شارێک کە عەمودى زۆرترە لە درەخت .
11-.دانەنانى کەسى شیاو لەشوێنى شیاوى خۆى . یەکێکى تر لە هۆکارەکانى پیس بونى ژینگە دانانى کەسى نەشیاوە لە بەرێوبەرایەتى و دامو دەزگاکان . هەروەها کارکردنى ئەم کەسانەیە بەپێى عاتیفەو هەواو هەوەسى خۆیان . دەبێت کەسانى دلسۆز و دانا و خوێندەوار و دەوڵەمەند بخرێنە سەر کار، کەسانى هەژار و ئەوانەى جاران پێڵاو لە پێیاندا نەبوە ناکرێت ئەمرۆ بخرێنە سەر خەزنەى ئەم وڵاتە پڕ نەوتە . دەبێت کەسانێک هەوڵبدەن بۆ سەوزکردن و پاککردنەوەى شار کە خۆیان پاک و نائالودەبن بە ژەهرى خۆپەرستى و بەرژەوەندى پەرستى .
12-.بێ ئاگایى خەڵک لەو بارەیەوەو ڕەچاونەکردنى تەندروستى ژینگە . زۆرینەى هاوڵاتیانى ئێمە هەر لەمنداڵیەوە وافێرکراون کاتێک بەلاى گوڵێکدا دەرۆن لێى دەکەنەوەو بۆنى دەکەن و فرێى دەدەن،وەک ئەوەى دوژمنى باوک کوشتەیان بێت، کاتێک بەلاى نەمامێکدا دەڕۆن بە لەقەیەک سەلامى لێ دەکەن، وەک ئەوەى تاوانێکى کردبێت، کاتێک درەختێک لەبەر دوکان یان ماڵەکەیدایە تامى تامى پێدەکات بۆ قومێ ئاوو و خوا نەکات بنى نەمامەکە رۆێ لە رۆژان بە تەڕى ببینى ، وەک گوناه بێت . خوا هەڵناگرێ شارەوانى و حکومەتى هەرێمیش لەبەر شتى تر فریاى رێنمایى خەڵکى ناکەون. هیچ بەرنامەیەکى تەندرستى فێرکارى ژینگەیى نیە کە منداڵان و خەڵکى فێربکات رێزى ژینگەکەیان بگرن چونکە رێزى تەندروستى خۆیان دەگرن. لە راستیدا وەزارەتى تەندروستیش لەوبارەیەوە تاوانبارە بەوەى کە دەبوو تەندروستى کۆمەڵ و ئەو پزیشکانەى لە زانستى “کۆمیۆنیتى” دا کار دەکەن بیریان لەمانە بکردایەتەوە . دەبێت بەنامەى تایبەت لەوبارەیەوە ئەنجام بدرێت و خەڵکى هوشیار بکرێتەوە . خودى خۆم پار لەگەڵ “کۆمەڵەى هونەرى یۆگا” لە سلێمانى نزیکەى “1000″ نەماممان کرى و لە هەندێ باخدا چاندمان ، هەرچەند بەشى باخچەکانى شارەوانى یارمەتى داین ، بەڵام بەداخەوە بەشى زۆرى نەمامەکان کە دەبو ئاویان بدەىن ئاو نەدران و وشک بون .
ئەمانە هەندێک لەو هۆکارانە بون کە هەوا و ژینگەى ئەم شارانەیان پیس کردوە و دەشتوانین هەمویان چارەسەر بکەین بەڵام ئەم کارە پێویستى بە کەسانى دڵسۆز هەیە، کەسانێک کە بەخەم ئەو هەوایەوەبن کە هەڵى دەمژن ، کەسانێک کە ئەم وڵاتە بەهى خۆیان بزانن ، کەسانێک کە بیانەوێت خزمەتى وڵات و خەڵک بکەن نەک خزمەتى بەرژەوەندى هەرگیز تێرنەبوى خۆیان .
دەمەوێت کەمێک باس لە زیانەکانى ئەم ئالودەبونە بکەم، ئەو نەخۆشیانەى لێرەدا باسیان دەکەم لەونەخۆشیانەن کە وردە وردە لە سلێمانیدا سەریان هەڵداوە و بەتەواوى خەریکە بڵاو دەبنەوە :
1. هەوکردنى سیەکان .
2. توش بونى مرۆڤ بە شێرپەنجەى پەردەى دەورى سیەکان Mesothelioma.
3. دەرکەوتنى ڕەبو تەنانەت لە منداڵان دا.
4. حەساسیەتAllergy.
5. کزبونى ئاستى بیستن Impaired hearing
6. کەمبونەوەى ئۆکسجین لە هیمۆگلۆبینى خوێن دا.
7. سەرئێشە .
8. کارکردنە سەر دەزگاى دەماریى جەستەى مرۆڤ .
9. تێکدانى بارى دەرونى مرۆڤ و زیادکردنى خەمۆکى .
10. هیلاکبونى خێراى مۆرڤ .
11. حەساسیەتى چاو .
12. ئەمە سەرەڕاى کەمبونەوە و تیاچونى سەوزایى و دارو درەخت .
نزیکەى یەک ملیۆن مادەى کیمیاوى هەیە کە تا ئێستا دۆزراونەتەوو دروست کراون. 6000 لەم ماددانە لەوانەیە هۆکارى دروست بونى شێرپەنجەبن و1000 دانەیان سەلمێنراون کە نەخۆشى لە گیانداراندا دروست دەکەن و200 دانەیان سەلمێنردراون کە شێرپەنجە لە مرۆڤدا بەرهەم دێنن . یەکەمین هۆکارى گواستنەوەى ئەم گازانە بۆ ناو مرۆڤ و کاریگەریان لەسەر مرۆڤ رێگەى هەناسەیە کە پیس بونى ژینگە راستەوخۆ کاردەکاتە سەرى . هەربۆیە ژینگە وەک فرۆکەیەک وایەو ئێمەش فرۆکەوانەکەى و تێکدانى ئەو فرۆکەیەى کەئێمە تیایداین کارێکى سەرسورهێنەرو روخێنەرە. پیس بونى ژینگە هەڵەیەکە بە نەخۆشى و ناخۆشى و نەهامەتى خەڵکى کۆتایى پێ دێت و پێویستى بەچارەسەرى خێرایەو ڕواندنى سەوزایى و کەمکردنەوەى ئۆتۆمبێل و موەلیدەى کارەبا و پاککردنەوەى شەقامەکان و چارەسەرى سوتانى خۆڵ و خاشاک و دوکەڵى کارگەکان لەو ڕێگایانەن کە ئێمە دەتوانین بەهۆیانەوە چارەسەرى ئالودەبونى هەواو ژینگەکەمانى بکەین .
وەک هاوڵاتیەک و وەک یۆگیەک و وەک دڵسۆزێکى ئەم شارە و هەمو کوردستان بەناوى خۆم و (کۆمەڵەى هونەرى یۆگا)وە داوا لەبەرێزان سەرۆکى هەرێم و سەرۆک وەزیران و شارەوانى سلێمانى و شارەوانیەکانى دەوروبەرى سلێمانى و وەزارەتى ژینگەو لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەمو دانیشتوان دەکەم کە بەتەنگ ژینگەکەیانەوە بێن و هەوایەکى پاک بۆ خۆیان و نەوەکانیان فەراهەم بێنن ، چونکە ئەم ئەرکە تەنها ئەرکى حکومەت نیە بەڵکو ئەرکى هاوڵاتیانیشە . داواکارم ئەم بابەتە بەوردى کارى لەسەر بکرێت و بازرگانى و ئیهمالى و نەزانى کۆمپانیاکان و تاکەکەس نەبنە هۆکارێک بۆ پیس بونى ژینگەى ئەم شارانەى کە بە خوێنى شەهیدان و کەسانى دڵسۆز و زانست خواز ئازادو ئاوەدان کراوەتەوە . وڵاتێک کە خوێنى زەردەشتى ژینگە پەرستى پیادا دەگەرێ دەبێ ئێمە بە دڵ و رۆح بیپارێزی






واژوو♥ ♥ ♥ (اللَّهُـمّ صَــــلٌ علَےَ مُحمَّـــــدْ و علَےَ آل مُحمَّـــــدْ)♥ ♥ ♥
كۆن 03-22-2012, 12:17 AM ژمارەى بەشداری : 36
KURDBAND
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی KURDBAND
 
به‌رواری تۆماربوون : Mar 2011
ژماره‌ی ئه‌ندام : 24002
کۆی بەشداریەکان : 2,602
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 26

KURDBAND لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

راپۆرت ده‌رباره‌ی:تەلیسکۆبەکان

پێشـــەکی:له‌ سه‌ره‌تاکاندا سه‌یرکردن و بینینی ئه‌ستێره‌کان و دیمه‌نه‌ گه‌ردوونییه‌کان ته‌نها به‌ چاوی ئاسایی بوو. پاشان مرۆڤ توانیی ته‌لیسكۆبی ساده‌ به‌کار بهێنێت. دواتر ئه‌م ته‌لیسكۆبانه‌ په‌ره‌یان سه‌ند و دوای پێشکه‌وتن، ته‌لیسكۆبی زۆر زه‌به‌لاح دروست کرا. ده‌توانین به‌شیان بکه‌ین بۆ چوار به‌شی سه‌ر‌ه‌کی:




١- ته‌لیسكۆبی چاوی:

پشت ده‌به‌ستێت به‌ ته‌ماشاکردن به‌ چاو. وه‌ له‌ ناودارترینی ...

أ‌) ته‌لیسكۆبی چیای پالۆمار له ‌کالیفۆرنیا، له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا. درێژیی تیره‌ی هاوێنه‌که‌ی (5) مه‌تره‌. ده‌توانێت سه‌یری هه‌ر دیمه‌نێک بکات له‌ گه‌ردوون به‌ توانایه‌ک که‌ 750000 جار له‌ چاوی مرۆڤ گه‌وره‌تره‌.



ب‌) ته‌لیسكۆبی چیای سیمرۆد له‌ چیاکانی قه‌فقاس، له‌ یه‌کگرتووی سۆڤیه‌تی پێشوو. درێژیی تیره‌ی هاوێنه‌که‌ی (6) مه‌تره‌. کێشی 70 تۆنه‌. وه‌ ده‌توانێت سه‌یری هه‌ر دیمه‌نێک له‌ گه‌ردوون بکات به‌ توانایه‌ک که‌ 1000000 جار له‌ چاوی ئاساییی مرۆڤ گه‌وره‌تره‌.

مرۆڤ به‌هۆی ئه‌م دوو ته‌لیسكۆبه‌ زه‌به‌لاحه‌ ده‌توانێ بازنه‌یه‌ک سه‌یر بکات له‌ گه‌ردوون که‌ نیوه‌تیره‌که‌ی یه‌ک میلیارد و نیو ساڵی ڕووناکییه‌

٢- ته‌لیسكۆبی فۆتۆگرافی:
ته‌ماشاکردن به‌هۆی ته‌لیسكۆبی چاوی، زۆر ئه‌سته‌مه‌ بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و ته‌نه‌ ئاسمانییانه‌ی كه‌ زۆر دوورن و ڕووناكییه‌كانیان تا ده‌گاته‌ زه‌وی‌، زۆر بێهێز ده‌بێ، چوونكه‌ له‌ڕاده‌به‌ده‌ر دوورن. بۆیه‌ ته‌لیسكۆبی چاوی ناتوانێت به‌وردی چاودێرییان بکات. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه چاودێرێک داهێنرا که‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌توانێت وێنه‌ی فۆتۆگرافیی دوور و درێژ بگرێت، ده‌توانێت ڕووناکی تۆمار بکات هه‌رچه‌نده‌ بێهێز بێت. وه‌ به‌هۆی ئه‌م جۆره‌ ته‌لیسكۆبه‌ (ته‌له‌سكۆبی فۆتۆگرافی) مرۆڤ توانیی سه‌یری بازنه‌یه‌ک بکات له‌ گه‌ردوون که‌ نیوه‌تیره‌که‌ی 7 میلیارد ساڵی ڕووناکییه‌.


٣-ته‌لیسكۆبه‌ مانگه‌ ده‌ستکرده‌کان و که‌شتییه‌ ئاسمانییه‌کان:

له‌ هه‌ندێک له‌ مانگه‌ ده‌ستکرده‌کان و که‌شتییه‌ ئاسمانییه‌کان که‌شتیوانی ئاسمانی هه‌یه‌ و له‌ هه‌ندێکیشیاندا نییه‌. وه‌ ته‌لیسكۆبه‌ بارکراوه‌کانی سه‌ر مانگه‌ ده‌ستکرده‌کان و که‌شتییه‌ ئاسمانییه‌کان زانیارییه‌کی ئێجگار زۆر و گرنگیان پێشکه‌ش کردووه‌ له‌م گه‌ردوونه‌ سه‌رسوڕ‌هێنه‌ره‌.‌ ئاشکرایه‌ ئه‌م ته‌لیسكۆبانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌رگه‌هه‌وای زه‌ویدا كار ده‌كه‌ن. له‌ ناودارترینی ئه‌م ته‌لیسكۆبانه‌ ...

١- ته‌لیسكۆبی (هابڵ)ی ئه‌مریکیی بارکراو له‌سه‌ر که‌شتیی ئاسمانی. به‌ناوی زانای ئه‌سترۆنۆمی هابڵ کراوه‌. زانیارییه‌کی ئێجگار زۆر و گرنگی پێشکه‌ش کردووه‌. چه‌ند کۆمه‌ڵه‌ خۆری (Solar System)ی دیکه‌ی دۆزییه‌وه‌ له‌ ده‌وری ئه‌ستێره‌ی تر له‌و‌ کاکێشانه‌‌ی كه‌ کۆمه‌ڵه‌ی خۆریی خۆمانی تێدایه‌ (Milky Way Galaxy).


ته‌لیسکۆبی بۆشاییی هابڵ

٢- دوو که‌شتییه‌ سۆڤیه‌تییه‌که‌‌ (پێش ڕووخانی یه‌کگرتووی سۆڤیه‌تی)، ڤیرا 9 و ڤیرا 10. ئه‌م دوو که‌شتییه‌ ئاسمانییه‌ زانیاریی زۆر گرنگیان تۆمار کرد له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی (ڤینۆس - زهرة).
٣- وێستگه‌ی بۆشاییی گه‌ردوونیی ئه‌مریکی، مارنیر، مارس، ڤیکونگ. ئه‌م وێستگانه‌ زانیاریی زۆر گرنگیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس نارد بۆ سه‌ر زه‌وی.

- که‌شتیی (ڤۆیاگیر 2) :
له‌ ڕێکه‌وتی ٢٠ی ئابی ١٩٧٧ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌رچوو و ناردرا و له‌ کۆتایییه‌کانی ئابی ١٩٨٩ گه‌یشته‌ هه‌ساره‌ی نیپتۆن. زانیارییه‌کی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر گرنگ و زۆری بۆ سه‌ر زه‌وی نارد ده‌رباره‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری، زوحه‌ل، ئۆرانۆس، نیپتۆن. که‌ چه‌ند ساڵێکی زۆری پێویسته‌ ته‌نها بۆ پشکنینی وێنه‌ ناردراوه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌م که‌شتییه‌وه‌ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ و دۆزینه‌وه‌ی شتی نوێ لێیان


که‌شتیی ڤۆیاگیر٢


پوخته‌
ئه‌م ته‌لیسكۆبه‌ له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر زه‌به‌لاح و وردبینانه‌ چه‌ند دیمه‌نێکی زۆریان پێشکه‌ش کرد، که‌ له‌ کاکێشان، ئه‌ستێره‌، هه‌ساره‌، گازه‌ گه‌ردوونییه‌کان، تۆز و خۆڵه‌ گه‌ردوونییه‌کان (غبار کونی) ... هتدیان تێدایه‌. زانیارییه‌کی زۆریان پێشکه‌ش به‌ ئاده‌میزاد کرد ده‌رباره‌ی هه‌ساره‌کان و نهێنییه‌کانیان و نهێنییه‌ گه‌ردوونییه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کان که‌ به‌چاوی ئاساییی مرۆڤ ئه‌سته‌م بوو خایاڵیشی بۆ بچێت، له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ و فراوانبوونی گه‌ردوون به‌و شێوه‌ گه‌وره‌ و بێسنووره‌، دوای ئه‌م و دوای ئه‌و و ئه‌وی تریش چی ده‌بێت؟ کۆتایییه‌که‌ی چییه‌، هه‌یه‌تی؟ به‌ڵام ئه‌م ته‌لیسكۆبانه‌ نه‌یانتوانی له‌ پێکهاته‌ی ناوه‌کی و هێزی کێشکردن (Gravity) و خێراییی جووڵه‌ و چڕیی ئه‌ستێره‌کان و هه‌ساره‌کان و هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ که‌ په‌یوه‌ندیدارن‌ به‌ کاکێشانه‌کان و ئه‌ستێره‌کان و هه‌ساره‌کان و نه‌یازکه‌کان پێشکه‌ش به‌ زانا گه‌ردوونییه‌کان بکات که‌ زۆر پێویستن بزانرێن.

زیره‌کیی مرۆڤ نه‌وه‌ستا له‌ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک‌ به‌هۆیه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ پێشتر به‌ده‌ستی نه‌ده‌گه‌یشتن به‌هۆیه‌وه‌ به‌ده‌ستی بهێنێت هه‌رچه‌نده‌ دووریش بن. بۆیه‌ مرۆڤ "ڕوانگه‌ی ئه‌ستێره‌وانی" (مطیاف فلکی – Astronomical Observatory)ی داهێنا. ئه‌م ئامێره‌ له‌گه‌ڵ ته‌لیسکۆبه‌کان به‌گشتی و ته‌لیسکۆبه‌ چاوییه‌کان به‌تایبه‌تی داده‌نرێت. ئه‌وه‌ش جۆری چواره‌می ته‌لیسکۆبه‌کانه‌.






واژوو♥ ♥ ♥ (اللَّهُـمّ صَــــلٌ علَےَ مُحمَّـــــدْ و علَےَ آل مُحمَّـــــدْ)♥ ♥ ♥
كۆن 03-22-2012, 12:17 AM ژمارەى بەشداری : 37
KURDBAND
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی KURDBAND
 
به‌رواری تۆماربوون : Mar 2011
ژماره‌ی ئه‌ندام : 24002
کۆی بەشداریەکان : 2,602
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 26

KURDBAND لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی

بریتیه‌ له‌ هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی یاخود شله‌ی ده‌ماغی "ئه‌و شله‌یه‌ی ده‌وه‌ری ده‌ماغ و مۆخی مێشکی داوه‌" زۆربه‌ی جار له‌ ئه‌نجامی بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌ لێگیراوه‌کانه‌وه‌ ده‌بێت. ئه‌و هه‌ڵئاوسانه‌ی که‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغییه‌وه‌ دروست ده‌بێت چه‌ند نیشانه‌یه‌کی لێده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ به‌گشتی بریتین له‌ ژانه‌سه‌ر و تا و ڕه‌ق بوونی مل.

زۆربه‌ی باره‌کانی هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی له‌ ئه‌نجامی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌وه‌ ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێک جار له‌ ئه‌نجامی به‌کتریا و که‌ڕووشه‌وه‌ ده‌بێت.

ئه‌گه‌ر تۆ گومانت کرد که‌ خۆت یاخود یه‌کێک تووشی هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی بووه‌، پێویسته‌ کت و پڕ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ بکرێت، چاره‌سه‌ری زوویی ده‌بێته‌ هۆی ڕێگرتن له‌ ئاڵۆزیه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌.



نیشانه‌کانی؛

زۆر جار نیشانه‌ زووه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ تێکه‌ڵ ده‌کرێت له‌گه‌ڵ نیشانه‌کانی هه‌ڵامه‌ت. نیشانه‌کانی نه‌خۆشی هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی ڕووده‌دات له‌ ماوه‌ی ڕۆژێک یاخود دوو ڕۆژ، به‌شێوه‌یه‌کی نموونه‌یی نیشانه‌کان بریتین له‌؛

تایه‌کی به‌رز

ژانه‌سه‌رێکی تووند

هێڵنج و ڕشانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژانه‌سه‌ره‌که‌

گێژ بوون

گه‌شکه‌

خه‌واڵوویی

ڕه‌ق بوونی مل

هه‌ستیاری بۆ ڕووناکی

له‌ده‌ستانی حه‌ز بۆخواردن و خواردنه‌وه‌

سوورهه‌ڵگه‌ڕانی پێست له‌ هه‌ندێک باردا



له‌ منداڵی ساوا نیشانه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت؛

گریانی به‌رده‌وام

زۆر خه‌واڵوویی و بێ وه‌زعی

که‌م خواردنی شیر

پۆقڵه‌ کردنی خاڵێکی نه‌رم له‌ سه‌ر سه‌ری ساوایه‌که‌ "به‌شی پێشه‌وه‌"

ڕه‌ق بوونی لاشه‌ و ملی ساوایه‌که‌



که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟

ئه‌گه‌ر خۆت یاخود که‌سێکی تر له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ت نیشانه‌کانی نه‌خۆشی هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی هه‌بوو، وه‌ک تا و ژانه‌سه‌رێکی تووند و گێژ بوون و هێلنج و ڕشانه‌وه‌ و مل ڕه‌قی – ئه‌وا پێویسته‌ کت و پڕ سه‌ردانی پزیشک یاخود نه‌خۆشخانه‌ بکرێت، ناتواندرێت بزاندرێت که‌ کام جۆر له‌ هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغیت هه‌یه‌ ته‌نها به‌ به‌سه‌ردانی پزیشک نه‌بێت.

هۆکاره‌کانی تووشبوون به‌ هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی

تووشبوون به‌ به‌کتریا

تووشبوون به‌ ڤایرۆس

تووشبوون به‌ که‌ڕوو



هۆکاره‌ مه‌ترسیداره‌کان

ته‌مه‌ن؛ منداڵان ته‌مه‌نیان له‌ خوار 5 ساڵی زیاتر تووشی هه‌وکردنی ڤایرۆسی په‌رده‌ی ده‌ماغ ده‌بن.

ژیان له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی قه‌رباڵغ "به‌شه‌ ناوه‌خۆیه‌کان،زیندانه‌ک ن، پێگه‌ سه‌ربازیه‌کان..هتد"؛ ئه‌مه‌ش هۆکارێکی تره‌ که‌ ئاسانکاری ده‌کات له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی.

ماوه‌ی دووگیانی؛

ئیشکرن له‌گه‌ڵ یاخود له‌ ناو ئاژه‌ڵان؛

ئه‌و که‌سانه‌ی سیسته‌می به‌رگریان بێ هێزه‌ بۆ هه‌ر هۆکارێک بێت؛ بۆ نموونه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه‌، یاخود نه‌خۆشی ئایدز..هتد.



ئاڵۆزیه‌کانی؛

ئالۆزیه‌کانی نه‌خۆشی هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی سه‌خته‌، هه‌رچه‌ند ماوه‌ی درێژ نه‌خۆشیه‌که‌ به‌بێ چاره‌سه‌ری بمێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ند مه‌ترسی سه‌ڕع یاخود تێکچوونی نه‌گه‌ڕاوه‌ی ده‌ماری زیاتره‌ وه‌ک "له‌ده‌ستانی بیستن و بینین و قسه‌کردن و فێربوون و هه‌ڵسوکه‌وت".



خۆپاراستن؛

هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی له‌ ئه‌نجامی تووشبوونی به‌ربڵاوه‌وه‌ ده‌بێت. به‌زۆری به‌کتریا و ڤایرۆس که‌ ده‌بنه‌ هۆی تووشبوونی‌ هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی له‌ ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ به‌ هۆی پژمین یاخود کۆخیین یاخود گۆڕینه‌وه‌ی که‌ل و په‌لی خۆراک یاخود هه‌ر که‌ل و په‌لێکی تایبه‌ت "وه‌ک فلچه‌ی ددان" ده‌بێت. هه‌روه‌ها ژیان له‌گه‌ڵ که‌سێک که‌ نه‌خۆشیه‌که‌ی هه‌بێت یاخود له‌ شوێنێک که‌ نه‌خۆشیه‌که‌ به‌ربڵاوه‌ ئه‌وا مه‌ترسی تووشبوون زیاد ده‌بێت.

ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ یارمه‌تیت ده‌دات پاراستنی له‌ تووشبوون؛

شووشتنی ده‌سته‌کان به‌ جوانی پێش خواردن یاخود دوای ده‌ست به‌ ئاو گه‌یاندن، پێویسته‌ منداڵان فێر بکرێن بۆ ئه‌م خاڵه‌.

له‌ کاتی پژمین یاخود کۆخین ده‌م و که‌پووت داپۆشه‌.

له‌ کاتی دووگیانی پێویسته‌ گرنگی ته‌واو به‌ خۆراک بدرێت، گۆشت جوان بکوڵێت، په‌نیر نه‌خورێت، هه‌روه‌ها شیر






واژوو♥ ♥ ♥ (اللَّهُـمّ صَــــلٌ علَےَ مُحمَّـــــدْ و علَےَ آل مُحمَّـــــدْ)♥ ♥ ♥
كۆن 03-22-2012, 12:18 AM ژمارەى بەشداری : 38
KURDBAND
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی KURDBAND
 
به‌رواری تۆماربوون : Mar 2011
ژماره‌ی ئه‌ندام : 24002
کۆی بەشداریەکان : 2,602
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 26

KURDBAND لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

ميزووي بيركارى زانا ئةنشتاين




ساڵى 1905 ساڵێكى ئاسایى نه‌بوو بۆ زانست وجیهان كه‌ یه‌كێك له‌ زانا بلیمه‌ته‌كانى جیهان (تیۆره‌ شێته‌كانى) به‌رهه‌م هێنان ، خه‌ڵك له‌وكاته‌دا به‌م ناوه‌ى بانگ كرد…ئه‌م تیۆرانه‌ ڕاستیه‌كى نوێى هێنایه‌ كایه‌وه‌ و ئه‌نجامێكى نوێ كه‌ كه‌س ناتوانێت ڕووبه‌ڕووى ببێته‌وه‌ ، چونكه‌ به‌ڵگه‌كه‌ى به‌هێزبوو ، كه‌س نه‌یتوانى ڕووبوڕووى ببێته‌وه‌، بلیمه‌تى ئاینیشتاین له‌و كاته‌دا به‌جۆرێكى جیاواز بوو كه‌ كه‌س نه‌یتوانى لێى تێبگات یان ته‌نانه‌ت هه‌ڵى بسه‌نگێنێت ،..
تیۆرى ڕێژه‌یى ئاینیشتاین لاى كه‌س ڕوون نه‌بوو ، وه‌ تێنه‌ده‌گه‌یشتن به‌ڵام هه‌موویان دانیان به‌ لۆژیكى داده‌نا ،.. ئه‌م تێۆره‌ زاناكانى تووشى سه‌رسوورمان كرد ، وه‌چه‌ندین زاراوه‌ى فیزیایى كلاسیكیى وه‌ چۆنیه‌تى تێك شكاندنى گۆڕى . باس ده‌كرێت كه‌ ئاینیشتاین له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانى هۆلیود له‌گه‌ڵ چارلى چاپلن وه‌ستابوو ، خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ ده‌وروو به‌ریاندا كۆبوونه‌وه‌ ، ئه‌وكاته‌ ئاینیشتاین ووتى :-((خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ ‌ده‌ورى بلیمه‌تێكى ناسراو كۆبوونه‌وه‌ كه‌ لێی تێده‌گه‌ن ، وه‌ بلیمه‌تێك كه‌ لێی تێناگه‌ن ئه‌ویش منم.))
به‌وه‌ناسراوه‌ كه‌ تیۆرى رێژه‌یى داناوه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌وڵبدات بیخوێنێته‌وه‌ خۆى له‌ ناو قوڵایى ده‌ریاى نهێنیه‌كاندا ده‌بینێت ، تاڕاده‌یه‌ك كه‌ ئه‌و باسه‌ بڵاوبۆوه‌ ته‌نها 10 كه‌س له‌هه‌موو جیهاندا له‌ تیوره‌كه‌ى تێده‌گه‌ن.
ژیانى :
ئه‌لبێرت ئاینیشتاین 14 ی مارسی ساڵى 1879ز له‌ ئه‌ڵمانیا له‌دایك بوو له‌شارێكى بچووك به‌ناوى (ئوڵم) ، خێزانه‌كه‌ى به‌ره‌و میونیخ به‌ڕێكه‌وتن ، باوكه‌كه‌ى (هرمان) خاوه‌نى كارگه‌یه‌كى (كارۆ كیمیاوى) بووه‌ ، دایكیشى به‌ناوه‌ى (بولین كۆخ) شه‌یداى مۆسیقابووه‌ ، خوشكێكى له‌خۆى بچووكترى هه‌بوو . له‌گه‌نجێتیدا ئاینیشتاین حه‌زى له‌سروشت و ماتماتیك بوو ، له‌ ماڵه‌وه‌ زیره‌ك بوو له‌م دوو وانه‌یه‌ به‌ڵام له‌ قوتابخانه‌ زیره‌ك نه‌بوو ، خۆشیى خۆیى له‌ ئه‌ندازه‌ و وانه‌كانى دیته‌وه‌ ، وه‌ له‌ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵیدا فێرى مۆسیقابوو.
پاشان به‌ره‌و میلانۆ ڕۆیشت بۆ لاى دایك و باوكى ، له‌وێ چووه‌ په‌یمانگایى پولوتێكنیك ، به‌ڵام له‌تاقى كردنه‌وه‌كه‌ ده‌رنه‌چوو ته‌نها بیركارى نه‌بێت ، بۆیه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگا داواى لێكرد كه‌ دبلوم له‌یه‌كێك له‌ شاره‌كانى سویسرادا بخوێنێت ، تا پاشى ساڵێك بتوانێت له‌ پولۆتێكنیدا بخوێنێت . له‌ساڵى 1901ز ئاینیشتاین ته‌مه‌نى گه‌یشته‌ 21 ساڵ . پاشى هه‌وڵدانێكى زۆر بۆ به‌ده‌ست هێنانى كار توانى كارێك له‌نوسینگه‌ى موڵه‌ت پێدانى داهێنان له‌ (برن) به‌ده‌ست بهێنێت ، كه‌ زۆرى خوێنده‌وه‌ ده‌رباره‌ى زانا و فه‌یله‌سووفه‌كان ، به‌ڵام نوسینه‌كانیانی به‌دڵى ئاینیشتاین نه‌بوون چونكه‌ پێ وابوو كه‌ زۆر قووڵ نین. له‌ساڵى 1905ز ئاینیشتاین له‌كاتى كاركردنى له‌نووسینگه‌ى تۆماركردنى داهێنانه‌كاندا . چه‌ندین تیۆرى دانا ، ئه‌و كاره‌ش واى كرد كه‌ساڵى 1905 ز ببێته‌ ساڵى شۆرش له‌ مێژووى جیهاندا.
بلیمه‌تى ئاینیشتاین له‌ساڵى 1905ز ئاشكرا نه‌بوو بوو ته‌نها لاى هه‌ندێ له‌ هاوڕێیه‌كانى نه‌بێت ، به‌ڵام به‌كۆتایى ئه‌وساڵه‌ ئه‌م زانایه‌ ئه‌ڵمانیه‌ بوو به‌ یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین زاناكانى جیهانى و سه‌رنجى زاناكانى فیزیایى له‌هه‌موو زانكۆكانى سویسرا بۆ خۆى ڕاكێشا هه‌ر بۆیه‌ داوایان كرد كه‌پۆسته‌كه‌ى له‌ نووسه‌ر بگۆڕێت بۆ مامۆستای زانكۆ ، له‌ ساڵى 1909ز وه‌كو سه‌رۆكى فیزیای تیۆرى له‌زانكۆى زۆریخ ده‌ست نیشانكرا ، پاشان به‌ره‌و زانكوى براگ به‌ڕێكه‌وت له‌ ساڵى 1910 ز تا هه‌مان پۆست بگرێته‌ ده‌ست به‌ڵام له‌ ساڵى 1912ز ناچاربوو به‌جێىبهێڵێت به‌هۆى هاوسه‌ره‌كه‌ى كه‌ڕازى نه‌بوو زۆریخ به‌جێبهێلێت ،..
وه‌ له‌ كاتى ئاشكرابوونى ڕاستى یه‌كێك له‌ نامۆترین تیۆره‌كانى له‌ ساڵى 1910 ، ئاینیشتاین بوو به‌ دیار ترین زاناكانى جیهان ، وێنه‌كه‌ى له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى یه‌كه‌مى هه‌موو رۆژنامه‌كانى جیهان بڵاوبوه‌وه‌.
كاره‌كانى ئاینیشتاین:
له‌ساڵى 1905 ز ئاینیشتاین چوار لێكوڵینه‌وه‌ى زانستى بڵاوكرده‌وه‌ ، یه‌كه‌میان ده‌رباره‌ى شیكردنه‌وه‌ى دیارده‌ى كارۆتیشكى(الكهروضوئية‌) بوو ، دووه‌میشیان جوڵه‌ى ئوبروانى گه‌رده‌كان(الحركه‌ الأبروانیه‌ للجزیئات) و سێیه‌میش بۆ سروشتى شوێن و كات چواره‌میش ده‌رباره‌ى دینامیكاى جوڵه‌ى تاكى جه‌سته‌كان بوو. دوو لێكۆلینه‌وه‌ى دووایى بنه‌ڕه‌تى تیۆرى ڕێژه‌یى تایبه‌تى بوون كه‌ هاوكێشه‌ى ووزه‌ى به‌رهه‌م هێنا ) (E=mc2 . كه‌ به‌ هۆى ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ توانرا ووزه‌یه‌كى زۆر به‌ده‌ست بهێندرێت ئه‌ویش به‌گواستنه‌وه‌ى به‌شێكى زۆر بچووكى بارسته‌ بۆ ووزه‌ كه‌(ووزه‌ى ئه‌تۆمى) بوو . له‌ساڵى 1921 ، ئاینیشتاین یاساى دیارده‌ى كارۆتیشكى دۆزیه‌وه‌ (واتا گۆڕانى تیشك بۆ كاره‌با) كه‌ زاناكانى سه‌رده‌مه‌كه‌ى تووشى سه‌رسوڕمان كردبوو....
ئاینیشتاین بنه‌ماى بۆ چه‌ندین بوارى نویێ فیزیا دانا وه‌كو :-
1-تیۆرى ڕێژه‌یى تایبه‌ت.
2- تیۆرى ڕێژه‌یى گشتى .
3- میكانیكى بڕ(1لكم).
4- تیۆرى بوارى یه‌كبوو (نظریه‌ المجال الموحد) ئاینیشتاین هاوكێشه‌یه‌كى فیزیایى به‌ ناوبانگى دۆزیه‌وه‌ كه‌ووزه‌ى مادده‌ به‌ بارستاییه‌كه‌ى و خێرایه‌كه‌ى ده‌به‌ستێته‌وه‌ و خێرایى تیشك ئه‌وه‌ى كه‌ بووه‌ هۆى دۆزینه‌وه‌ى هێزى گه‌وره‌ى بۆمبه‌ ئه‌تۆمیه‌كان . به‌ڵام بۆچه‌ند لایه‌نى باشیش به‌كارهاتووه‌.
وه‌ تا ئه‌مڕۆ زاناكان ناتوانن بزانن كه‌چۆن گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌م تیۆرانه‌ . به‌تایبه‌تى ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ى كه‌له‌سه‌ر تیۆرى ڕێژه‌یى ده‌كرێن ، ئه‌وانه‌ى ڕاستى تیۆره‌كه‌ى ئاینیشتاین دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ ، ساڵانه‌(1000) لێكۆڵنه‌وه‌ ده‌رباره‌ى تیۆرى ڕێژه‌یى ده‌رده‌چێت .
لیندا تبۆرگى هاوڕێى ده‌رباره‌ى ئاینیشتاین ده‌ڵێت :-" له‌به‌رلیین دوو جۆر له‌ فیزیا گه‌ران هه‌بوون : جۆرى یه‌كه‌م ئاینیشتاینه‌ و جۆرى تریش هه‌موو فیزیا گه‌رانى تربوون".
پارته‌ سیاسییه‌كان هه‌وڵیاندا به‌شدارى سیاسى پێى بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌و هه‌رده‌م ده‌یگوت ((كه‌ من بۆ سیاسه‌ت دروست نه‌كراوم ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خه‌ڵك و ته‌نیایی هه‌ڵبژارد و ووتى تاكى به‌ته‌نیا ده‌توانێت بیربكاته‌وه‌ و شتى به‌سوود و نوێ دابهێنێ كه‌ كۆمه‌ڵ پێی ته‌واو دامه‌زراو ده‌بێت )) ئاینیشتاین زۆر داوه‌تنامه‌ى بۆ هاتبوو به‌هۆى ناوبانگى تیۆرى ڕێژه‌یه‌كه‌ى ، وه‌ هه‌رجارێك كه‌ وانه‌ى پێشكه‌ش ده‌كرد ، به‌ ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌ پێشوازى لێده‌كرا به‌ ئاماده‌ بوونى گشت خه‌ڵك و ئه‌وانه‌ش كه‌هاتبوون بۆ ناسینى ئه‌و پیاوه‌ گه‌وره‌یه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ له‌ تیۆرى ڕێژه‌یى تێناگه‌ن ، به‌ڵام گرنگى خه‌ڵك بۆ ئه‌و بێ وێنه‌بوو .
له‌ڕاپۆرتى نێردراوى فه‌له‌كناسى ئینگلیزى له‌ ساڵى 1919ز دا هاتووه‌ كه‌ڕاستى تیۆرى ئاینیشتاین ده‌رباره‌ى لاربوونى تیشك له‌كاتى ڕۆیشنى به‌ ئاسماندا گرنگترین هۆكاره‌كانى ناوبانگى بوون به‌ڵام چونكه‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانى بوو بۆیه‌ ناوبانگه‌كه‌ى له‌ئینگلته‌را كه‌م بوو، به‌ڵام مالدین داوه‌تى كرد بۆ ئینگلته‌را و له‌ كاتى پێشكه‌شكردنى بۆ ئاینیشتاین ووتى (ئه‌وه‌ى كه‌ نیوتن له‌ سه‌ده‌ى هه‌ژده‌مدا كردى ، ئاینیشتاین له‌ سه‌ده‌ى بیسته‌مدا ده‌یكات . ئاینیشتاین حه‌زى له‌ ئاشتى بوو و ڕقى له‌ جه‌نگبوو ، له‌ بانگه‌وازێكى ته‌له‌فیزیۆنیدا بۆ سه‌رۆكى ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان ترومان ، ئاینیشتاین گووتى :-(ده‌بوایه‌ سه‌ره‌تا پێشبڕكێی خۆ پڕچه‌كردن له‌ پێناو به‌رگرى له‌ خۆكردن بووایه‌ ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شێوازێكى شێتانه‌ى پێوه‌ دیاره‌ ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كار به‌م شێوه‌یه‌ بڕوا ، ئه‌وا له‌ داهاتوو هێچ ژیان له‌سه‌ر زه‌ویدا نامێنێت ). ساڵى 1923 ز خه‌ڵاتى (نۆبڵ)ى وه‌رگرت له‌لایه‌ن پاشای سوید ، پاشان له‌به‌رلین نیشته‌ جێبوو كه‌ میوانه‌كانى له‌ سه‌رانسه‌رى جیهان ده‌هاتن بۆلاى و گوێیان له‌ قسه‌كانى ده‌گرت ، تا ساڵى 1929 ز كاتێك ته‌مه‌نى گه‌یشته‌ په‌نجاساڵ بڕیارى ونبوونى دا و كه‌س نه‌یزانى له‌ كوێ ده‌ژیت ، له‌ 18 ئه‌پریل ساڵى 1955 ز له‌ شارى برنستون ئاینیشتاین كۆچى دوایى كرد،..زۆر له‌ زانكۆكان پێشبڕكێیان بوو تا مێشكى ئه‌م پیاوه‌ به‌ده‌ست بهێنن تا نهێنیه‌كانى ئه‌م زانایه‌ بزانن،.
زاناى فیزا ئه‌لبیرت ئاینیشتاین پله‌ى گه‌وره‌ترین زاناى له‌ جیهاندا به‌ده‌ستى هێنا ، پاشان ئیسحاق نیوتین له‌ دواى ئه‌و دێت ، و ئه‌م پله‌یه‌ى له‌ گۆڤارى جیهانى پێبه‌خشرا كه‌ سه‌د زانا له‌ به‌ناوبانگترین زاناكانى ئه‌م بواره‌ به‌شداریان تێدا كرد .
زانا برایت جرین له‌ زانكۆى كۆلۆمبیاى ئه‌مریكى ده‌ڵێت تیۆره‌كانى ئاینیشتاین به‌ تایبه‌تى تیۆرى ڕێژه‌یى هه‌موو بیروڕایه‌كانى سه‌باره‌ت ، بۆشایى ئاسمان و كات گۆڕى ، كه‌له‌ جیاتى ئه‌م دووانه‌ جیهانێكى سه‌یر و جوڵاوى پێشكه‌ش كرد كه‌ بۆشایى و زه‌مان(كات) تێیدا ده‌جوڵێنه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ بیروڕاكانى زۆر قورسن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاینیشتاین هه‌ر به‌ به‌ناوبانگترین زانا داده‌نرێت و هه‌ر ئه‌م قورسییه‌ بوو به‌ هۆكارى ناوبانگیه‌كه‌ى تا ئه‌مڕۆشى تێدابێت . چونكه‌ بۆ زانست ژیاو و خه‌باتى له‌ پێناو جێبه‌جێ كردنى تاقیكردنه‌وه‌كان و بیروڕاكانى ده‌كرد ، هه‌ر بۆیه‌ شوێنى خۆى له‌ مێژوودا دیارى كرد.






واژوو♥ ♥ ♥ (اللَّهُـمّ صَــــلٌ علَےَ مُحمَّـــــدْ و علَےَ آل مُحمَّـــــدْ)♥ ♥ ♥
كۆن 03-22-2012, 12:18 AM ژمارەى بەشداری : 39
KURDBAND
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی KURDBAND
 
به‌رواری تۆماربوون : Mar 2011
ژماره‌ی ئه‌ندام : 24002
کۆی بەشداریەکان : 2,602
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 26

KURDBAND لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

رابورتي احيا
قۆناغه‌كانى په‌ره‌سه‌ندنى ژينگه‌ى مرۆڤ

له‌و كاته‌وه‌ كه‌ زه‌وى دروست بووه‌ هه تا ئه مرو ناوه ندى ئه و زينكه يه ى كه تيايدا ده زين به رده وام له كوران دا بووه ،ئه م به ره سه ندنى زينكه يه بوه ته هوى جيابوونه وه ى ئه م قوناغانه:

۱-قوناغى كونجاندنى زه وى بو بيشوازى مروف:

ئه م قوناغه به رده وام بوو هه تا ئه و كاته ى زه وى كونجاو بوو بو ده ركه وتنى مروف له سه رى .له م ماوه يه دا تويزى زيندوو ئاوى سه ر زه وى به ره ى سه ندوو جه ند جوريكى جياواز له كيانله وه رو رووه ك و سامانى كانزايى ده ركه وتن ،ئه م قوناغه زوربه ى ميزووى زه وى ده كريته وه تا ده ركه وتنى مروف له سه ر زه وى.
۲.قوناغى راو:-

له ماوه ى زيانى مروف دا به رده وام كه راوه به شوينى خواردن و خوارده مه نى له جوارجيوه ى ئه و زينكه ى كه تيايدا زياوه و فريرى راو بووه،له م قوناغه دا مروف بيرى له كاريكه رى و زيانه كانى سه ر زينكه نه كردبوه وه وه كاريكه رى له سه ر زينكه كه ى كه م بووه.

۳.قوناغى كشتوكال:-

ده توانين ئه م قوناغه به سه ره تاى ده سبيكردنى كاريكه رى سلبى مروف بو سه ر زينكه دابنيين كه به سووتانى دارستانه كان ده ستى بيكرد بو مه به ستى كشتوكال و مه رو مالات.

۴.قوناغى شورشى بيشه سازى:-

ئه م قوناغه له ناوه را ستى سه ده ى هه زده هه م ده ست بى ده كات تا ناوه راستى سه ده ى بيسته م كاتيك مروف ده ستى كرد به به كارهينانى ئاميرو دروست كردنى كاركه بو بركردنه وه ى بيوستييه كانى خوى و سوتاندنى سووته مه نى بو به گه رخستنى كارگه و هوكاره كانى كواستنه وه (ئوتومبيل و كه شتى و شه مه نده فه رو فروكه)،هه روه ها له م قوناغه دا مروف ده ستى كرد به كوج كردن له لاديكانه وه بو شاره كان،وه زيادبوونى وماره ى دانيشتوانى شار كه ئه نجام دا روز به روز روودانى كيشه ى ترسناك له سه ر زينكه.

۵.قوناغى شورشى زانيارى:

ئه و قوناغه يه كه ئستا تيايدا ده زين كه له نيوه ى دووه مى سه ده ى بيسته وه ده ست بى ده كات له م قوناغه دا زانستى ئه له كرتونى كومبيوته ر ده ركه وت به تايبه تى دواى دوزينه وه ى ترانزسته رو هوكاره كانى كواستنه وه به ره ى سه ندوو شورشى بيشه سازى كه يشته لوتكه و كيشه ى جوراوجورى زينكه ده ستى بيكرد وه ك :بيس بوونى هه واو خاك و ئاو و كه مبوونه وه ى سامانه سروشتييه كان و زيادببونى زماره ى دانيشتووانى سه ر زه وى ،كه واى كرد لايه نه به ربرس و نابه ربرسه كان ده ستيان كرد به ريكخستنى سيمينارو كونفراس له سه ر ئه م كيشانه و دانانى ريكه جاره ى كونجاو له بيناو باراستنى زينكه و به رده وامبوونى سامانه سرووشتييه كان و زيانيكى ته ندروست بو نه وه كانى داهات و .

زينكه:

له ووشه ى ( environ)كه با ماناى ده وروبه ر ديت وه ريكراوه كه بريتييه له (هه موو بارو هوكارانه ديت كه كاريكه رى ده كه نه سه ر زيانى هه موو زينده وه ران له سه ر زه وى .
يان زينكه به كويره ى (environtal protection act)بيناسه كراوه و ده ليت ((هه موو ئه و هوكاره فيزيايى و بايلوجيانه ى ده ورووبه ر ده كريته وه كه كاريكه رى ده كه نه سه ر يه كترى ))
زاانستى زينكه زانستيكى كشتكيره كه بيويسته زور زانستى تر تيايدا تيكه ل بكريت وه كو زانسته كانى (فيزيا،كيميا،بايلوجى،جيول �جى،جوكرافيا،به روه رده،ئابوورى،........هتد)
زينده وه را ن له سه ر زه وى هه ر له بجوكترينه وه (فايروس و به كتريا و كه رووه كان )هه تا
كه وره ترين زينده وه رى كوى زه وى زينكه ى تايبه تى خوى هه يه.

زينكه زانى :-
زاناى ئه لمانى ئه رست هاكل(۱۸۶۹)ووشه ى (ecology)بو ماناى زينكه زانى داناو كه به مانا يونانيه كه ى (oikos)=خانوو،مال و (logy)=زانست ديت.
زينكه زانى بريتى يه له و زانسته ى كه ده رباره ى كارليك و كاريكه رى زينده واران له كه ل زينكه سرووشتييه كان ده دويت ،كه هه ردوو راسته وخوو به به رده وامى كاريكه رى ده كه نه سه ر يه ك.
هه ر كورانيك له زينكه ى سرووشتى كاريكه رى هه يه له سه ر زينده وه را ن و وه به بيجه وانه شه وه.

ريكخستنى زينكه(ئاسته كانى ريكخستنى زينكه)
۱.زينده وه ر
۲.كومه له ى زينده يى
۳.كومه لكاى زينده يى
۴.سيستمى زينكه يى
۵.زينده به رك.
زينده وه ر :-
يه كه ى بيكهاته ى سيستمى زينكه يه (زينده وه ر تواناى هه يه زور بيت ،كه شه بكات،هاوسه نك رابكريت ،به ره بسينيت،كارداناوه ى كارليكه كانى هه بيت،ماده ى بوماوه ى تيا بيت)
كومه له يى زينده يى:-
بريتييه له كومه له زينده وه ريكى هه مان جورو تاك كه له ناوجه يه كى جوكرافى دياريكراوادا ده زين.
كومه لكه يى زينده يى:-
بريتييه له كوى هه موو ئه و كومه له زينده ييانه ى كه له ناوجه يه كى جوكرافى دياريكراودا ده زين و كارليك له سه ر يه كترى ده كه ن.
سيستمى زينكه يى:-
يه كه ى فرمانه له زانستى زينكه زانى دا كه بيك ديت له هه ردوو كومه له ى زينده يى و ئه و زينكه يه ى تيايدا ده زين و به توندجى بشت به يه كتر ده به ستن بو به رده وامى بروسه ى زيان له ريكه ى هاتنه ناوه و جوونه ده ره وه ى ماده كيمياوييه كان و ووزه.
زينده به رك:-
ئه و به شه ى زه وييه كه زيانى تيادايه و قولترين به شى زه رياكان ده كريته وه تا به رزترين كه ش له (به ركى كاز(سبوره كانى رووه ك وه كه رووه كانى تيادا بلاو ده بيته وه و هه روه ها ئه و جينه ى سه ره وه ى خاك ده كريته وه كه تواناى دابين كردنى زيانى هه يه بو مروف.
له ۳ به ش بيكهاتووه
*به شى ئاو
*به شى هه وا
*به شى خاك

هه ريمى زيندوو :

بريتييه له ناوجه يه كى سروشتى فراوان كه كومه لكه يه كى له هه موو جوره كانى زينده وه ر (له كيانله به رو رووه ك و وردبينه زينده وه رى)تيايدايه وه كو (هه ريمى دارستان ،هه ريمى بيايان ،هه ريمى به سته له ك)
هه ريمى زيندووه كان فراوانترو ئالوزترن له سيستمه ى زينكه يى ،به لام له روويى بيكهاته وه وه ك يه كن به لام هه ندى جياوازى له زماره ى جورة زينده وه رانا له شوينه جوكرافيه جياجياكان دا به جدى ده كريت .
سيسته مى زينكه يى له روويى بيكهاتنه وه بيك ديت له هوكاره زينده يه كان و هوكاره نازينده ييه كان:
هوكاره نازينده ييه كان بيك ديت له
ا.هوكاره فيزياييه كان(راده ى تيشكى خور،بله ى كه رمى ،راده ى شى و ئاراسته ى با..........)
ب.هوكاره كيمياييه كان:بريتى يه له (ماده نا ئه ندامييه كان وه كو كاربون و نايتروجين و دوانه ئوكسيدى كاربون و ئوكسجين و .......)كه به زدارى له سوورى سروشتى ()ده كه ن.
ج.ئاويته ئه ندامى يه كان(بروتين و كاربوهيدرات و ......)

هوكاره زينده ييه كان:
هه موو ئه و زينده وه رانه ده كريته وه كه له سيسته ميكى زينكه يى دياريكراودا ده زين.
زينده زه ران له سيسته مى زينكه يى به كويره ى جونيتى ئه و ووزه يه ى وه رى ده كرن ده كريت به م به شانه وه:
۱.به رهه مهينه ره كان:هه موو ئه و زينده وه رانه ده كريته وه كه ده توانن خويان خوراك بو خويان دروست بكه ن له ريكه ى بروسه يه كى ئالوز كه بيى ده وتريت (روشنه بيكهاتن)به بونى ئاو دوانه ئوكسيدى كاربون به يارمه تى تيشكى خور زينده وه رانى وه ك (قه وزه كان و رووه كه سه وزه كان) وه ههندى جورى به كترياش ده كريته وه.

به رهه م هينه ره كان ده توانن ووزه ى خور بكورن بو ووزه ى كيميايى و له ئاويته يه كى ئه ندامى ئالوز كوى بكه نه وه (كلوكوز)،دواى ئه وه به رهه مهينه ره كان ئه توانن شه كرى كلوكوز به ريكه ى كارليكى زور ئالوزتر بو بكورن بو( بروتين و كاربوهيدرات و فيتامين .........) كه يارمه تى بوونى مادده ى خوراكى وه ك نايتروجين و فوسفورو كبريت و كانزاكان كه له زينكه يه ك دا هه ن.

۲.به كارهينه ره كان:
ئه و زينده وه رانه ن كه ناتوانن خوراك بو خويان دروست بكه ن به لكو بشت ده به ستن به به رهه مهينه ره كان به شيوه ى راسته وخو يان ناراسته وخو،كه ئه ميش ده كريت به جه ند جوريكه وه:
ا.كياخوره كان:
ئه و زينده وه رانه ن كه رووه ك ده خون و راسته وخو بشت به خواردنى رووه ك ده به ستن.
ب.كوشت خوره كان:
ئه و زينده وه رانه ن كه كوشت ده خون و بشت به خواردنى كيانله وه رانى تر ده به ستن ،وه كو (شير،بلنك،كورك،هه لو..........)
ج.هه مه جه شن خوره كان:
ئه و زينده وه رانه ن كه بشت به خواردنى هه ردوو رووه ك و كوشت ده به ستن وه كو (ريوى ،مروف،...)

كه نده خور:ئه و زينده وه رانه ن كه لاشه ى بوكه نى زينده وه رى مردوو ده خون وه كو (داله كه ر خور و كه متيار)

۳.شيكه ره وه كان:
ئه و زيندوه رانه ن كه له ريكه ى هه لوه شاندنى باشماوه ى زينده وه ره وه را ن و زينده وه ره مردووه كان ووزه يان ده ست ده كه ويت وه كو (به كتريا و كه رووه كان).
كه ده توانن مادده سه ره تاييه كان بكه ريننه وه بو سروشت ئه م مادانه جاريكى تر له ريكه ر به رهه مهينه ره كانه وه به كاربهينريته وه،زينده وه ره شيكه ره وه كان كرنكى زوريان له هه موو سيسته ميكى زينكه يى هه يه جونكه ئه م زينده وه رانه هه لده ستن به ته واو كردن و به رده وامى سوورى خواردنى توخمه كان له سروشت دا.

زنجيره ى خوراك:
بريتييه له ريره وى ووزه له قوناغه جياوازه كان دا كه ئامانجه كانى شيوازى خواردنى تيا به يره و ده كريت له لايه ن زنجيره يه ك زينده وه ره وه ،زنجيره ى خوراك به به رهه م هينه ر ده ست بى ده كات و به كوشت خور كوتاى ديت.
*قه وزه-ماسى بجووك-ماسى كه وره تر-ماسى قرش
*كيا-ئاسك-بلنك

تورى خوراك:
بريتييه له جه ند زنجيره يه كى خوراك كه له نميوانيان دا به يوه ندى هه يه و كارده كه نه سه ر يه كتر تورى خوراك زور ئالوزترو فراوانتره له زنجيره ى خوراك و له هه موو سيسته ميكى زينكه يى ده بينرت.

هه ره مى ووزه:
بريتييه له و هيلكارييه شيوه هه ره مييه يه ى يان سيكوشه ييه ى كه تيايدا روشتن و تيبه ر بوون و وون بوونى ووزه له زنجيره خوراك دا روون ده كاته وه له سيسته ميكى زينكه يى دياريكراودا






واژوو♥ ♥ ♥ (اللَّهُـمّ صَــــلٌ علَےَ مُحمَّـــــدْ و علَےَ آل مُحمَّـــــدْ)♥ ♥ ♥
كۆن 03-22-2012, 12:18 AM ژمارەى بەشداری : 40
KURDBAND
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی KURDBAND
 
به‌رواری تۆماربوون : Mar 2011
ژماره‌ی ئه‌ندام : 24002
کۆی بەشداریەکان : 2,602
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 26

KURDBAND لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

راپۆرت/[پرۆژەكانی كشتوكاڵ لەسنووری ئیدارە گەرمیان ساڵی 2011]

حسین عزیز
بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی گەرمیان لەبوارەكانی (خزمەتگوزاری، بەرهەمهێنانی دانەوێڵە، سامانی ئاژەڵ ، ماسی،پاراستنی ڕووەك ، بواری بیناسازی، ڕێنمای كشتوكاڵ ،پاراستنی ڕوەكی ، باخداری، بەرهەمهێنانی نەمام، تۆێژینەوەی كشتوكاڵی زەوی وزاردا) (18)پرۆژەی بەبڕی(9،895،950،000) دیناری جێبەجێ كردوە. ئاستی بەرهەمهێنان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردوە. هەناردەی گەرمیان دەچێتە بازاڕەكانی پێنجۆێن و سلێمانی و كەركوك. بەشێوەیەك لە پێنج مانگی كۆتای ساڵی 2011دا (15) هەزار تۆن بەرهەمی سەوزەی هاوینەولەوەرزی زستانیشدا نزیكەی (60)هەزار تۆن گەنمی بەرهەم هێناوە. كە كاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەرگەشەكردنی ئابووری ناوچەكەو كوردستان هەیە.
دابین كردنی گەنمی بنە تۆو
لەسەربوودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان لە سنووری ئیدارەی گەرمیاندا، لە وەرزی هاوینی ڕابردوودا(3238) تۆن گەنمی باوڕپێكراو وەرگیراوەو دوای پاككردنەوە ودەرمان كردن ولە كیسەنانی بە نرخی پاڵەپشت كراوی%50 بەسەر(2470)جوتیاری ناوچەكەدا دابەشكراوە. بڕی پارەی دابینكراوییش بریتی بووە لە (2،650،000،000) ئەمەجگەلەوەی بەنرخی پاڵەپشت كراوی %50بڕی (5100) تۆن پەینی كیمیاویش بەسەر جوتیاراندا دابەشكراوە.
خەرج كردنی كریێ گواستنەوە(بەبازاڕكردن)
لەهاوینی ڕابردوودا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بڕی (600،000،000)ملیۆن دینار بەمەبەستی گواستنەوەی بەرهەمی جوتیاران لە كێڵگەكانەوە بۆ عەلوەكان خەرج كراوە كە %60ی كرێی گواستنەوەدەكات لە چوارچێوەی بڕیاری بەبازاڕكردنی بەرهەمی جوتیاران.
بۆپەرەپێدانی پرۆژەكانی گەنمە شامی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆلەسەربوودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان بڕی(120)ملیۆن دیناربۆ كڕینی بنەتۆو بەنرخی پاڵەپشت كراوی %75هاوكاری جوتیاران كراوە.
بەرهەمی پەتاتە
بە گوژمەی (550،000،000)دینارلەسنووری ئیدارەی گەرمیان (267)تۆن بنە تۆوی پەتاتەبەسەر (60)جوتیاردا دابەشكراوە.بەنرخی پاڵە پشتكراوی%50.دەریش كەوتووە چاندنی پەتاتە لە گەڵ كەشوهەوای ناوچەكەدا گونجاوە.

لەبواری باخداریدا
بەڕێوەبەرایەتی دارستان وپاوانی گەرمیان بە شێوەیەكی ڕاستەوە خۆ لە هەردوو وەرزی هاوین وپایزی ساڵی 2011دا شازدە پرۆژەی خستوەتە بواری جێبەجێكردنەوە،لەبواری باخداریدا نۆ پرۆژەی باخی(زەیتوون،خورما،هەنار، ەرهەم هێنانی نەمام)و چوار پرۆژەی دارستان و سێ پرۆژەی پاوانی وەك(وێنجە،چاككردنی لەوەڕگەی سروشتی،بەستنی ئامێر)بەبڕی(1،100،000،000)دینار ەرج كردوە.هەروەهادرووستكردنی پاركی دارستان كە (300)دۆنم زەوی لە نزیك زانگۆی گەرمیان لە شاری كەلار كە پرۆژەیەكی ستراتیژیە بۆ سەوەزكردنی شاری كەلاروبوودجەی تەرخانكراویش نزیكەی (591،056،000)دیناركاركردنیش لەم پرۆژەیەدا لە قۆناغی كۆتایدایە.ئاستی بەرهەم هێنانی نەمامیش لە بەڕێوەبەرایەتی پاوان ودارستانی گەرمیان لە ساڵی 2011دا گەیشتوەتە(93)هەزار نەمام بەنرخی داشكاو بەسەر جوتیاراندا دابەشكراوە.
كێڵگەكانی پەلەوەر وماسی
بۆ پەرەپێدانی كێڵگەكانی پەلەوەر وزیاد كردنی بەرهەم هێنانی گۆشتی سپی لەگەرمیان بڕی (450،000،000)دینار دابین كراوە،بۆ كڕینی ئالیك هەرجوتیارێكیش لە سێ تۆن تا پازدە تۆن ئالێكی وەرگرتووە،لەسنووری ئیدارەی گەرمیانیش (150)خاوەن كێڵگەی پەلەوەر سوود مەندبوون،بەنرخی پاڵەپشتكراو.
كڕینی ئالیك بۆ پرۆژەكانی بەخێوكردنی ماسیش لەسەر بوودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان زیاتر لە (60،000،000)ملیۆن دینار تەرخان كراوە.
پاراستنی ڕوەك وبەروبوومە كشتوكاڵیەكان
بۆپارستنی بەرهەمی جوتیاران لە نەخۆشیە جۆراو جۆرەكان بەگژداچوونەوەی مێروە زیان بەخشەكان قڕكەری كیمیاوی دابین كراوە دژی مێروی(توتا،ئەبسولتا)لەسنوو ری گەرمیان(139،250،000)دینار ودابین كردنی موادی قڕكەری نەخۆشیە كشتوكاڵیەكان (195،375،000)دینار.بەسەر جووتیاراندابەنرخی داشكاوی %75لە كاتی پێویستدا دابەشكراوە.هەڵمەتێكیش بۆ كێوماڵكردنی (سن وكیسەڵە)لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە وەرزی بەهاری ڕابردوودابە بڕی(8،700،000)دینار بەڕێوەچوە،ئەمە جگەلە ڕووماڵكردنی ئەوناوچانەی كەترسی هەبوونی مێروی زیانبەخش(سن،كیسەڵە،تووتا، ەبسولتا)ی لێكراوە.هەروەها بۆ ئاشناكردنی فەرمانبەران وجوتیاران بەدواین گۆڕانكاریەكانی بواری كشتوكاڵ چەندین خولی هوشیاركردنەوە كراوەتەوە.لەلایەن مامۆستای پسپۆڕو شارەزالە كێڵگە پەلەوەریەكاندا گوژەی تەرخان كراویش بۆ خولەكان(98،971،000)دینارە.

تۆێژینەوەی كشتوكاڵی
لەبواری تۆێژینەوەی كشتوكاڵید تۆێژینەوەی جۆراو جۆری زستانە لە سەر (20)كۆمەڵەی جیاجیای گەنمی نان وتۆێژینەوە لەسەر(9)كۆمەڵەی بەرهەمی جۆ و(10)كۆمەڵەی پاقلەمەنیەكانی وەك (نیسك ،نۆك،پاقلە)كراوە هەروەها تۆێژینەوەلە سەر بەرهەمەكانی هاوینەی وەك كونجی و(3)تۆێژینەوە لە بواری چەڵتووك ویەك تۆێژینەوەش لەسەر گەنمە شامی ئەنجامدراوە،پارەی تەرخان كراویش بۆ تۆێژینەوەكان بریتیەلە(62،790،000)دینار.
خانووی پلاستیكی
خانووی پلاستیكی لە سنووری گەرمیان سەركەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە،بەردەوام خواست لەسەر خانوە پلاستیكیەكان لە زیاد بوندایە وبازڕەكانیش پڕن لە بەرهەمی خانوی پلاستیكی سنوورەكە.بۆ ئەوەمەبەستەش لە ساڵی 2011دا(60)خانووی پلاستیكی بە%25نرخەكەی دراوە بە جوتیاران وحكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی(350،814،000)دیناری خەرج كردوە.
لەبواری بینا سازیدا
بۆدابین كردنی شۆێنێكی گونجاو ڕای كردنی مامەڵەوە ئیشوكاری ڕۆژانەی هاوڵاتیان سێ بینای گونجاو بۆ هەریەك لە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی خانەقینبەبڕی(500،000،000)ملیۆن دینارو، دروستكردنی بینای گەنجینەلە ناحیەی ئاخ جەلەربە گوژمەی (100،000،000)ملیۆن دینارو دروستكردنی بینای گەنجینە بۆ هۆبەی كشتوكاڵی تەكیەی كاكەمەند بە(150،000،000)ملیۆن دینار لە قۆناغی تەندەریندایە.






واژوو♥ ♥ ♥ (اللَّهُـمّ صَــــلٌ علَےَ مُحمَّـــــدْ و علَےَ آل مُحمَّـــــدْ)♥ ♥ ♥
بابه‌ت داخراوه‌

ئامرازه‌كانی بابه‌ت
شێوازه‌كانی نیشاندان

یاسای په‌یام
ناتوانی بابه‌تی نوێ بنووسی
ناتوانی وه‌ڵام بۆ بابه‌ت بنووسی
ناتوانی فایله‌كانت باربكه‌ی
ناتوانی به‌شداریه‌كانت چاك بكه‌ی

BB codeچالاكه‌
خه‌نده‌كان چالاكه‌
كۆد [IMG] چالاكه‌
كۆد HTML ناچالاكه‌

گواستنه‌وه‌ی خێرا

Facebook Comments by: ABDU_GO - شركة الإبداع الرقمية

ئێستا كاتژمێر : 02:23 PM به‌كاتی كوردستان