به‌كار هێنانى زێڕو حه‌رير بۆ پياوان - یانەی کوردکلیك
  خۆتۆماركردن   زانــــیـاریـه‌كان   لیستی ئه‌ندامان   ڕۆژ ژمێر   گه‌ڕان   به‌شداریه‌كانی ئه‌مڕۆ   هه‌موو به‌شداریه‌كان وه‌ك خوێنراوه‌ پیشان بده‌


زیاد كردنی وه‌ڵام
 
ئامرازه‌كانی بابه‌ت شێوازه‌كانی نیشاندان
كۆن 04-24-2012, 07:10 PM ژمارەى بەشداری : 1
Barkaft.Q
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی Barkaft.Q
 
به‌رواری تۆماربوون : May 2010
ژماره‌ی ئه‌ندام : 19672
شوێن: ئــــــــاكرێ
گرنگیدان بە : خــوێنــدن
کۆی بەشداریەکان : 3,238
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 14

Barkaft.Q لێره‌ نییه‌

په‌یام به‌كار هێنانى زێڕو حه‌رير بۆ پياوان

به‌كار هێنانى زێڕو حه‌رير بۆ پياوان


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~


هاتووه‌ له‌ عبد الله ى كوڕى عه‌مر ده‌فه‌رموێ : ( أن النبي صلى الله عليه وسلم رأى على بعض أصحابه خاتما من ذهب فأعرض عنه فألقاه واتخذ خاتما من حديد فقال : هذا شر هذا حلية أهل النار فألقاه فاتخذ خاتما من ورق فسكت عنه ) حديث صحيح رواه أحمد والبخاري في الأدب المفرد بسند حسن والحديث صحيح فإن له في " المسند " طريقا أخرى عن ابن عمرو وفيه ضعف وله شواهد اداب الزفاف للالباني واته‌ : ( پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم بينى له‌ ده‌ستى هه‌ندێ يه‌كێ له‌ هاوه‌ڵه‌كانى گوستيله‌يه‌كى زێڕ له‌ ده‌ستى بوو ڕووى لێ وه‌رگێڕا پێى ناخۆش بوو جا ئه‌و كه‌سه‌ گوستيله‌كه‌ى له‌ ده‌ست كرده‌وه‌ جا گوستيله‌يه‌كى له‌ ئاسن كرده‌ ده‌ست جا پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم فه‌رمووى : ئه‌مه‌ خراپتره‌ ئه‌مه‌ ئه‌هلى ئاگرى پێ ئه‌ڕازێندرێته‌وه ‌! جا ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌مه‌شى له‌ ده‌ست كرده‌وه‌و ئه‌وجا گوستيله‌يه‌كى له‌ زيو له‌ ده‌ست كرد پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم بێده‌نگ بوو ) .پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (حرم لباس الحرير و الذهب على ذكور أمتي و أحل لإناثهم ) صحيح الجامع 3137 واته‌ : ( حه‌رام كراوه‌ جلى حه‌ريرو زێڕ له‌ سه‌ر نێرينه‌ى ئوممه‌ته‌كه‌م وه‌ حه‌ڵاڵ كراوه‌ بۆ مێينه‌يان ) .


وه‌ هاتووه‌ له‌ ابن عباس خوا لێيان ڕازى بێت ده‌فه‌رموێ : ( أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَأَى خَاتَمًا مِنْ ذَهَبٍ فِي يَدِ رَجُلٍ فَنَزَعَهُ فَطَرَحَهُ وَقَالَ يَعْمِدُ أَحَدُكُمْ إِلَى جَمْرَةٍ مِنْ نَارٍ فَيَجْعَلُهَا فِي يَدِهِ فَقِيلَ لِلرَّجُلِ بَعْدَ مَا ذَهَبَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خُذْ خَاتِمَكَ انْتَفِعْ بِهِ قَالَ لَا وَاللَّهِ لَا آخُذُهُ أَبَدًا وَقَدْ طَرَحَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) رواه مسلم واته‌ : ( پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم گوستيله‌كى زێڕى بينى له‌ ده‌ستى پياوێك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم له‌ده‌ستى ئه‌و پياوه‌ى كرده‌وه‌و فڕێيدا وه‌ فه‌رمووى : يه‌كێك له‌ ئێوه‌ ئه‌چێ ڕوو ئه‌كاته‌ پشكۆيه‌ك ئاگرو ئه‌يخاته‌ ده‌ستى جا به‌ پياوه‌كه‌يان ووت پاش ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ڕۆيشت پێيان ووت : گوستيله‌كه‌ت هه‌ڵگره‌وه‌ سوودى لێ ببينه‌=بيفرۆشه‌ يان شتێكى تر= كابرا فه‌رمووى نا والله هه‌ڵيناگرمه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم فڕێيداوه‌ ) .


به‌داخه‌وه‌ ئێستا زۆر پياوى موسڵمان گوستيله‌ى زێڕ ئه‌كاته‌ ده‌ست و هه‌شمانه‌ ملوانكه‌شى يان بازنيشى به‌ده‌سته‌وه‌يه‌ يان سه‌عاتى زێڕ! با بزانێ ئه‌مه‌ پشكۆيه‌ك ئاگره‌ وه‌ك بينيمان له‌و فه‌رمووده‌ ده‌با وه‌ك ئه‌و سه‌حابه‌ به‌ڕێزه‌ بين كه‌ گوستيله‌ زێڕه‌كه‌ى هه‌ڵ نه‌گرته‌وه‌ نه‌ك بيانوو بدۆزێته‌وه‌و منجه‌منج بكات با بزانين گوێڕايه‌ڵێ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم له‌سه‌رمان فه‌رزه‌و سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كانى ئه‌مانخاته‌ ژێڕ هه‌ڕه‌شه‌وه‌ خواى به‌رز ئه‌فه‌رموێ : (فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ) النور 63 واته‌ : ( با بترسن ئه‌وانه‌ى پێچه‌وانه‌ى فه‌رمانه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا ئه‌كه‌ن له‌وه‌ى توشى فيتنه‌ بن _توشى گومڕايى و هاوبه‌ش دانان بن_ وه‌ توشى سزايه‌كى توند بن له‌ دونياو دواڕۆژ ) .


وه‌ خواى به‌رز ئه‌فه‌رموێ : (فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا) النساء(65) واته‌ : ( نا سوێند به‌ په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ بڕوايان ته‌واو نابێ تاوه‌كو تۆ نه‌كه‌ن به‌ دادوه‌ر حه‌كه‌م له‌وه‌ى له‌ به‌ينيان ڕوو ئه‌دا پاشان له‌ نه‌فسى خۆيان بێزارى و دڵ گرانى نه‌بينن له‌و بڕياره‌ى تۆ بۆيانت داوه‌ وه‌ به‌ ته‌واوه‌تى مه‌ل كه‌چ نه‌بن بۆ فه‌رمانه‌كانى تۆ ) .


وه‌ خواى به‌رز ئه‌فه‌رموێ : (وَمَا آَتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ) الحشر(7) واته‌ : ( وه‌ ئه‌وه‌ى نێردراوى خوا پێغه‌مبه‌ر بۆى هێناون و فه‌رمانتان پێ ده‌كات وه‌رى بگرن و ملكه‌چ بن بۆى وه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ نێردراوى خوا نه‌هيتان لێ ئه‌كا له‌ سه‌رى ئه‌وه‌ وازى لێ بێنن دوور كه‌ونه‌وه‌ لێى وه‌ له‌ خوا بترسن خۆتان بپارێزن له‌ سزاى خوا بێ گومان خوا سزايه‌كه‌ى وه‌ تۆڵه‌ى توندو به‌ هێزه‌ ) .


وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (كل أمتي يدخلون الجنة إلا من أبى . قالوا يا رسول الله : ومن أبى ؟ قال : من أطاعني دخل الجنة ومن عصاني فقد أبى ) رواه البخاري واته‌ : ( هه‌موو ئوممه‌تى من ئه‌چنه‌ نێو به‌هه‌شته‌وه‌ ئيللا ئه‌وه‌ى خۆى نه‌يه‌وێ! ووتيان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم : كێ هه‌يه‌ خۆى نه‌يه‌وێ بچێته‌ به‌هه‌شت ؟ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم فه‌رمووى : ئه‌وه‌ى گوێ ڕايه‌ڵى من بكا ئه‌وه‌ ئه‌چێته‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌ وه‌ ئه‌وه‌ى سه‌رپێچى من بكا ئه‌وه‌ خۆى نه‌يويستووه‌ بچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ) .


وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (ألا هل عسى رجل يبلغه الحديث عني و هو متكئ على أريكته فيقول : بيننا و بينكم كتاب الله فما وجدنا فيه حلالا استحللناه و ما وجدنا فيه حراما حرمناه و إن ما حرم رسول الله كما حرم الله ) صحيح الجامع 2657 واته‌ : ( ئاگادار بن له‌وانه‌يه‌ پياوێك ببينن كه‌ فه‌رمووده‌ى منى پێ ئه‌گات و له‌و كاته‌ پاڵ كه‌وتووه‌ له‌ سه‌ر لا ده‌ڵێ : به‌ينى ئێمه‌و به‌ينى ئێوه‌ كتابى خوايه‌ قورئانه‌ ئه‌وه‌ى له‌ناويدا بينيمانه‌وه‌ حه‌ڵاڵه‌ حه‌ڵاڵى ئه‌كه‌ين وه‌ ئه‌وه‌ى له‌ ناويدا بينيمانه‌وه‌ حه‌رامه‌ حه‌رامى ئه‌كه‌ين بزانن بێ گومان ئه‌وه‌ى نێردراوى پێغه‌مبه‌رى خوا حه‌رامى كردووه‌ وه‌ك ئه‌وه‌يه‌ كه‌ خوا حه‌رامى كردووه‌ ) .


وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( من أطاعني فقد أطاع الله و من يعصني فقد عصى الله و من يطع الأمير فقد أطاعني و من يعص الأمير فقد عصاني ) رواه البخاري ومسلم واللفظ له واته‌ : ( ئه‌وه‌ى گوێ ڕايه‌ڵى من بكات ئه‌وه‌ گوێ ڕايه‌ڵى خواى كردووه‌ وه‌ ئه‌وه‌ى سه‌رپێچى من بكا ئه‌وه‌ سه‌رپێچى خواى كردووه‌ وه‌ ئه‌وه‌ى سه‌رپێچى ئه‌مير=ئه‌وه‌ى له‌سه‌رى خاوه‌ن ئه‌مره‌ له‌ سه‌رۆكى وڵات يان ئه‌وانه‌ى تر له‌ جێگرو ئه‌وانه‌ى به‌ فه‌رمانى ئه‌و داندراون= بكا ئه‌وه‌ سه‌رپێچى منى كردووه‌ ) .


(ئاماده‌کردنی باوکی حارث)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

سايتی فه‌رموده‌

دەتوانیت بە فەسیبوکەکەت کۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسیت







واژوو
كه‌سه‌ به‌هێزه‌كان ..... بێ ئومێدى ناناسن
وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 04-24-2012, 07:11 PM ژمارەى بەشداری : 2
ره‌شا
ئه‌نــدامی پێشکه‌وتوو

وێنه‌ی ئه‌ندامی ره‌شا
 
به‌رواری تۆماربوون : Feb 2012
ژماره‌ی ئه‌ندام : 33260
کۆی بەشداریەکان : 410
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 12

ره‌شا لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

ده‌ست خۆش برام سه‌ركه‌وتوبیت






واژوو
وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 04-24-2012, 08:25 PM ژمارەى بەشداری : 3
Barkaft.Q
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی Barkaft.Q
 
به‌رواری تۆماربوون : May 2010
ژماره‌ی ئه‌ندام : 19672
شوێن: ئــــــــاكرێ
گرنگیدان بە : خــوێنــدن
کۆی بەشداریەکان : 3,238
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 14

Barkaft.Q لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

سوپاس هاورێ






واژوو
كه‌سه‌ به‌هێزه‌كان ..... بێ ئومێدى ناناسن
وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
زیاد كردنی وه‌ڵام

ئامرازه‌كانی بابه‌ت
شێوازه‌كانی نیشاندان

یاسای په‌یام
ناتوانی بابه‌تی نوێ بنووسی
ناتوانی وه‌ڵام بۆ بابه‌ت بنووسی
ناتوانی فایله‌كانت باربكه‌ی
ناتوانی به‌شداریه‌كانت چاك بكه‌ی

BB codeچالاكه‌
خه‌نده‌كان چالاكه‌
كۆد [IMG] چالاكه‌
كۆد HTML ناچالاكه‌

گواستنه‌وه‌ی خێرا

Facebook Comments by: ABDU_GO - شركة الإبداع الرقمية

ئێستا كاتژمێر : 09:37 AM به‌كاتی كوردستان