یانەی کوردکلیك


لینکە گرنگەکان گەرانەوەی پاسۆرد داواکاری چالاك کردی ئەندم چالاککردنی ئەندام



گه‌ڕانه‌وه‌   یانەی کوردکلیك > ئه‌ده‌ب و هونه‌ر > ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ڕۆشنبیری
 

بابه‌ت داخراوه‌
 
ئامرازه‌كانی بابه‌ت شێوازه‌كانی نیشاندان
كۆن 08-09-2012, 04:40 PM   #1

saedsadq

ئه‌نــدامی هه‌میشه‌ی
 






saedsadq is on a distinguished road

سه‌ره‌كی زيان نامةي قانعي شاعير

قانع

، ناوی‌ شێخ محه‌مه‌د كوڕی‌ شێخ عه‌بدولقادری‌ كوڕی‌ شێخ سه‌عیدی‌ دۆڵاشیه‌ و له‌نه‌وه‌ی‌ (كابل)ی‌ مه‌ریوانن.
له‌ 15ئه‌یلولی‌ 1898 له‌گوندی‌ (ریشێن)ی‌ بناری‌ شاره‌زوور له‌دایك بووه‌.
له‌ته‌مه‌نی‌ (40) رۆژی‌دا بوو كه‌ باوكی‌ كۆچی‌ دوایی‌ كردووه‌و له‌ته‌مه‌نی‌ دوو ساڵیشدا دایكی‌ كۆچی‌ دوایی‌ كردووه‌.
ژیانی‌ قانع له‌زه‌مینه‌یه‌كی‌ ده‌ربه‌ده‌ری‌ و پڕ له‌ كوێره‌وه‌رییه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێ‌كرد.
به‌هه‌تیوی‌ له‌لای‌ خزمێكیان كه‌ناوی‌ (ئاغا سه‌ید حوسێنی‌ چۆڕ)ی‌ بووه‌ له‌ناوچه‌ی‌ مه‌ریوان گه‌وره‌ بووه‌ و هه‌ر ئه‌ویش ناویه‌ته‌ به‌ر خوێندن.
پاشان به‌ فه‌قێیه‌تی‌ چووه‌ بۆ سلێمانی‌ و چه‌ند ساڵێك له‌وێ‌ ماوه‌ته‌وه‌.
هه‌ر به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌ڕان به‌شاره‌كانی‌ كوردستان دا بۆ خوێندن چۆته‌ (سنه‌ و مه‌ریوان و سابڵاخ و بۆكان و شنۆ و هه‌ولێر و كۆیه‌و كه‌ركوك و سلێمانی‌ و بیاره‌) و دوا قۆناغی‌ خوێندنیشی‌ له‌مه‌ریوان ته‌واو كردووه‌.
قانع به‌ر له‌وه‌ی‌ به‌ته‌واوی‌ فێری‌ خوێندن و نووسین ببێت توانای‌ شاعیرێتی‌ تیا ده‌ركه‌وتووه‌ و له‌سه‌رده‌می‌ جه‌نگی‌ یه‌كه‌می‌ جیهانیدا خوی‌ داوه‌ته‌وه‌ شیعری‌ ئایینی‌.
دواتر به‌هۆی‌ بارودۆخی‌ كوردستانه‌وه‌ خولیای‌ شیعری‌ نیشتمانپه‌روه‌ری‌ بووه‌، خوێندنه‌وه‌ی‌ كتێبێكی‌ ده‌ستنووسی‌ فارسی‌ به‌ناوی‌ (وقایع ال ارده‌لان) كه‌باسی‌ راپه‌رینه‌كانی‌ تیره‌ی‌ ئه‌رده‌ڵانییه‌كان ئه‌كات به‌رامبه‌ر داگیر كه‌ران، هێنده‌ی‌ تر كار ئه‌كاته‌ سه‌ر ده‌روونی‌ شاعیر و به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌كانی‌ و ئیتر ئه‌بێته‌ شاعیرێكی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ ونیشتمانپه‌ره‌وه‌ر.
لایه‌نه‌ له‌یه‌ك نه‌چووه‌كانی‌ شیعره‌كانی‌ شاعیر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێ كه‌زاده‌ی‌ فیكری‌ یه‌ك سه‌رده‌م و پێویستی‌ یه‌ك قۆناغ و به‌رهه‌می‌ یه‌ك ئێش و ئازار نین، به‌رده‌وام باوه‌ڕی‌ به‌یه‌كگرتنی‌ جه‌ماوه‌رو یه‌كسانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌بووه‌ و له‌سه‌ره‌تای‌ چله‌كانه‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌رۆژگاری‌ دووه‌مین جه‌نگی‌ جیهانیدا رێبازی‌ سۆشیالیستی‌ وه‌كو دیارده‌یه‌كی‌ سیاسی‌ زیندوو له‌ناو شیعره‌كانیدا ره‌نگی‌ دایه‌وه‌و له‌سه‌نگه‌ری‌ شیعری‌ شۆڕشگێرانه‌دا دژی‌ ده‌ره‌به‌گی‌ چه‌وسێنه‌رو ئیمپریالیزم بووه‌ و هه‌میشه‌ دڵی‌ له‌گه‌ڵ ئازار و ئاواتی‌ مرۆڤی‌ جوتیاری‌ چه‌وساوه‌ی‌ كورددا بووه‌ و وه‌ك شاعیرێكی‌ دڵسۆز و خه‌م خۆری‌ كورد شیعری‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد هۆنیته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ به‌سه‌رهات و كاره‌سات و راپه‌رین و شۆرش و ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ كورددا ژیاوه‌.
له‌شیعره‌كانیدا داوای‌ مافه‌كانی‌ ژنانی‌ كردووه‌ له‌بواره‌كانی‌ رۆشنبیری‌ وكۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ئابووریدا.
قانع له‌سه‌ره‌تای‌ په‌نجاكاندا به‌هاوكاری‌ مامۆستایان (عه‌لادین سه‌جادی‌ و شوكر مسته‌فا) توانی‌ پێنج به‌ش له‌ شیعره‌كانی‌ به‌شێوه‌ی‌ دیوانی‌ جیاجیا و قه‌واره‌ی‌ تایبه‌تی‌ چاپ بكات، كه‌ ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ن(گوڵاڵه‌ی‌ مه‌ریوان، باخچه‌ی‌ كوردستان، چوارباخی‌ پێنجوێن، شاخی‌ هه‌ورامان، ده‌شتی‌ گه‌رمیان).
له‌ژیانیدا گه‌لێ‌ كارو پیشه‌ی‌ كردووه‌ له‌وانه‌ مامۆستای‌ قوتابخانه‌و كرێكاری‌ و مامۆستای‌ مزگه‌وت و جوتیاری‌ و ئاشه‌وانی‌ و فه‌رمانبه‌رێتی‌.
له‌كۆتایی‌ په‌نجاكاندا چه‌ند جارێك خراوه‌ته‌ به‌ندیخانه‌. له‌ساڵی‌ (1960)دا له‌به‌ندیخانه‌ی‌ سلێمانی‌ چۆنیه‌تی‌ نووسینی‌ زمانی‌ كوردی‌ فێری‌ زیندانییه‌كان كردووه‌.
له‌ (1963)دا له‌گه‌ڵ وریای‌ كوڕیدا له‌به‌ندیخانه‌ی‌ (قه‌جه‌ر)ی‌ تاراندا زیندانی‌ ئه‌كرێ‌ و هه‌ر له‌و به‌ندیخانه‌یه‌دا هۆنراوه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی‌ نووسیوه‌ كه‌ده‌ڵێ‌:
ئاخرین ماڵی‌ ژیانم كونجی‌ به‌ندیخانه‌یه‌
ئه‌م كه‌له‌پچه‌ مه‌رهه‌می‌ زامی‌ دڵی‌ دێوانه‌یه‌


س:وةركيراوةلة ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستاني



saedsadq لێره‌ نییه‌  
كۆن 08-10-2012, 02:49 PM   #2

Bashdar Bashuri

جێگری به‌ڕیوه‌به‌ر
 
وێنه‌ی ئه‌ندامی Bashdar Bashuri
 





Bashdar Bashuri will become famous soon enough

سه‌ره‌كی

دەستە کانت خۆش



واژوو
هه‌موو قسه‌یه‌ک بۆ وتن شیاو نیه‌
چۆن هه‌موو به‌ردێکیش بۆ دیوار شیاو نیه‌
که‌واتا ئه‌ی دۆست ئاگات له‌ساتی قسه‌کردنت بێت
Bashdar Bashuri لێره‌ نییه‌  
كۆن 08-10-2012, 11:52 PM   #3

♥Valera

ئه‌ستێره‌ی کورد کلیک
 
وێنه‌ی ئه‌ندامی ♥Valera
 






♥Valera is on a distinguished road

سه‌ره‌كی

دةستةكانت هةر ساخبيت سةركةوتوبيت



واژوو
♥Valera لێره‌ نییه‌  
كۆن 08-10-2012, 11:54 PM   #4

{بـــــرbryaیـــــا}

سەپەرشتیاری بڕگەی هۆنراوە و پەخشان
 
وێنه‌ی ئه‌ندامی {بـــــرbryaیـــــا}
 





{بـــــرbryaیـــــا} has a spectacular aura about{بـــــرbryaیـــــا} has a spectacular aura about{بـــــرbryaیـــــا} has a spectacular aura about
ناردنی په‌یام له‌ڕێگای Yahoo ی {بـــــرbryaیـــــا} ناردنی په‌یام له‌ڕێگای Skype ی{بـــــرbryaیـــــا}

سه‌ره‌كی

ده‌ست خۆش به‌ڕێزم سه‌ركه‌وتوبیت



واژوو@@@@@@@@@@@@@@@

عه‌جه‌ب خودایه‌ چ سه‌برێكت هه‌یه‌

ئه‌گه‌ر من هیچ توانام هه‌بوایه‌ !

بۆ مه‌جنونێكی سه‌رگه‌شته‌و نه‌دار

سه‌دان له‌یلیم له‌ كێوه‌كانا بڵاو ئه‌كرده‌وه‌


نوسه‌ر بـــریــــا


دەڵێن یارت گـــەلێـــک جــوانە، بڵێم چــــی؟
ڕەزای سووکـــە بـــەڵام دەردی گــــرانــــە.


********
تــــۆ گـــــوڵ تـــــری یــــان گــــوڵ ؟
سوێــــنـــد ئــــه‌خــــۆم تــــۆ
نـــوسه‌ر بــــریـــــا
{بـــــرbryaیـــــا} ئێستا لێره‌یه‌  
كۆن 02-23-2014, 07:03 PM   #5

remas

ئه‌نــدامی نــوێ
 






remas is on a distinguished road

سه‌ره‌كی

نا كرئ بة عةرةبى بيهئنئ قانع تكاية سوباس



remas لێره‌ نییه‌  
بابه‌ت داخراوه‌

ئامرازه‌كانی بابه‌ت
شێوازه‌كانی نیشاندان

یاسای په‌یام
ناتوانی بابه‌تی نوێ بنووسی
ناتوانی وه‌ڵام بۆ بابه‌ت بنووسی
ناتوانی فایله‌كانت باربكه‌ی
ناتوانی به‌شداریه‌كانت چاك بكه‌ی

BB codeچالاكه‌
خه‌نده‌كان چالاكه‌
كۆد [IMG] چالاكه‌
كۆد HTML ناچالاكه‌

گواستنه‌وه‌ی خێرا


ئێستا كاتژمێر : 12:33 PM به‌كاتی كوردستان


   style yanae kurdclick - New Style - Powered by vBulletin® Version 3.8.4
Copyright ©2000-2009, Jelsoft Enterprises Ltd KD