راپۆرت له‌سه‌ر مافی گه‌ل يان مافی هاوسه‌رگيری... - یانەی کوردکلیك
  خۆتۆماركردن   زانــــیـاریـه‌كان   لیستی ئه‌ندامان   ڕۆژ ژمێر   گه‌ڕان   به‌شداریه‌كانی ئه‌مڕۆ   هه‌موو به‌شداریه‌كان وه‌ك خوێنراوه‌ پیشان بده‌

گه‌ڕانه‌وه‌   یانەی کوردکلیك > پرسیار و داواکاری و ئه‌ندامان > داواکاری ئه‌ندامان

زیاد كردنی وه‌ڵام
 
ئامرازه‌كانی بابه‌ت شێوازه‌كانی نیشاندان
كۆن 11-19-2013, 06:40 PM ژمارەى بەشداری : 1
bawan22
ئه‌نــدامی نــوێ
 
به‌رواری تۆماربوون : Nov 2013
ژماره‌ی ئه‌ندام : 45176
کۆی بەشداریەکان : 1
ته‌مه‌ن : 24
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 10

bawan22 لێره‌ نییه‌

په‌یام راپۆرت له‌سه‌ر مافی گه‌ل يان مافی هاوسه‌رگيری...

پێويستم به رابؤرته هاورييان بؤ ده رسى مافى مرؤف ئيتر مافى هاوسه ركيرى يان مافى گه ل يان هه ر شتيكى تر تكايه وه لام ؟؟

دەتوانیت بە فەسیبوکەکەت کۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسیت







وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 11-19-2013, 06:55 PM ژمارەى بەشداری : 2
A♥k♥a♥R
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی A♥k♥a♥R
 
به‌رواری تۆماربوون : Jan 2012
ژماره‌ی ئه‌ندام : 32012
شوێن: سلێمانی♥گه‌ره‌ک.چیا♥
گرنگیدان بە : خوێندن♥ئاینه‌که‌م♥هاورێیان♥خێزانه‌که‌م
کۆی بەشداریەکان : 2,419
ته‌مه‌ن : 20
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 331
ناردنی په‌یام له‌ڕێگای Yahoo ی A♥k♥a♥R ناردنی په‌یام له‌ڕێگای Skype یA♥k♥a♥R

A♥k♥a♥R لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی







واژوو
وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 11-19-2013, 07:05 PM ژمارەى بەشداری : 3
❤ MuHaMaD❤
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی

وێنه‌ی ئه‌ندامی ❤ MuHaMaD❤
 
به‌رواری تۆماربوون : Sep 2012
ژماره‌ی ئه‌ندام : 39377
شوێن: ▂ ▄ ▅ ▆ ▇ █ پايتەختەکەم هـــــەولێـــر █ ▇ ▆ ▅ ▄ ▂
گرنگیدان بە : (-_-) هه‌ميشه‌ نزيك ئه‌بم لێت ، به‌ڵام له‌ دووره‌وه‌ !
کۆی بەشداریەکان : 5,141
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 175
ناردنی په‌یام له‌ڕێگای Yahoo ی ❤ MuHaMaD❤

❤ MuHaMaD❤ لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

سلاو به‌رێزم

سه‌ره‌كی
چه‌مكی ماف له‌ ساده‌ترین پێناسه‌ی دا به‌وه‌ ده‌ناسرێت: (ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌یه‌ كه‌ یاسا پارێزگاری لێده‌كات). لێره‌دا ده‌مه‌وێت بپرسم خوێنه‌ری به‌رێز هه‌رگیز بیرت له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ تۆ له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی لێ ده‌ژی چه‌ند جۆر مافت هه‌یه‌؟ ئه‌و مافانه‌ چی له‌ خۆده‌گرن؟ چۆن و له‌كوێ ده‌توانی به‌ده‌ستیان بێنی؟ بۆ وه‌لاَمی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌ڵێین:

تۆی به‌رێز وه‌ك هه‌موو مرۆڤێكی سه‌ر ئه‌م گه‌ردونه‌ كۆمه‌ڵێك مافت هه‌یه‌، هه‌ندێكیان هه‌ر له‌ چركه‌ ساتی له‌ دایك بوونت ده‌ست پێده‌كه‌ن و هه‌ندێكی تریان په‌یتا په‌یتا به‌زیاد بوونی ته‌مه‌نت بۆت زیاد ده‌بن، به‌لاَم چاك بزانه‌ هیچ مافێك ڕه‌ها نیه‌، به‌ڵكو هه‌موو مافێك سنورداره‌ ، سنورداره‌ به‌ كۆمه‌ڵێك هه‌لو مه‌رجی یاسایی دیاریكارو، چۆن؟

هه‌موو یاسایه‌ك كۆمه‌ڵێك ماف بۆ كۆمه‌ڵێك كه‌س له‌خۆده‌گرێت به‌ كۆمه‌لێك مه‌رج، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌بێت له‌ یاسایه‌كی دیاریكراو و مافێكی دیاریكراو ده‌ست پێبكه‌ین، بۆ ئه‌م جاره‌ش یاسای باری كه‌سی عێراقی ژماره‌ 188ی سالی 1959ی هه‌موواركراوی به‌ركاره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرین‌و زوومی بابه‌ته‌كه‌شمان له‌سه‌ر یه‌كه‌م مافی هاتووی ناو ئه‌م یاسایه‌یه‌ ئه‌ویش مافی ” هاوسه‌رگیری”یه‌. بۆیه‌ ده‌پرسین ئاخۆ مافی ” هاوسه‌رگیری” چیه‌؟ چی له‌ خۆده‌گرێت؟ مه‌رجه‌ كانی‌ چین‌و چۆن به‌ده‌ست دێت؟

بۆ وه‌لاَمی ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌ڵیین مافی هاوسه‌رگیری زۆر به‌ ساده‌یی: ئه‌و مافه‌یه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ نێرو مێیه‌كی مرۆڤ سیفه‌تی هاوسه‌ری وه‌رده‌گرن‌و به‌هۆیه‌وه‌ له‌كۆمه‌ڵێك مافی تر سوود مه‌ند ده‌بن كه‌ له‌و هاوسه‌رگیریه‌وه‌ په‌یدا ده‌بن، بێگومان مافی هاوسه‌رگیریش هه‌روا سووك‌و ساناو بێ مه‌رج‌و كۆت نیه‌، به‌ڵكو هه‌موو هاوسه‌رگیریه‌ك دوو مه‌رجی بنه‌ره‌تی هه‌یه‌: ئه‌وانیش مه‌رجی ته‌مه‌ن‌و مه‌رجی شیاویه‌تی عه‌قلییه‌.

به‌پێی‌ یاسا هه‌موو كه‌سێك كه‌ هه‌ژده‌ ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێت‌و له‌ رووی عه‌قڵیه‌وه‌ نه‌خۆش نه‌بێت ئه‌وا ده‌توانێت به‌ره‌زامه‌ندی خۆی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ بكات كه‌ خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێت، ئه‌مه‌ وه‌ك رێسای گشتی به‌لاَم له‌باری تایبه‌تدا كه‌سێك ته‌مه‌نی هه‌ژده‌ ساڵیشی ته‌واو نه‌كردبێت‌و نه‌خۆشی عه‌قڵیشی هه‌بێت ده‌توانێت هاوسه‌رگیری بكات.

به‌پێی یاسا ئه‌وه‌ی شازده‌ ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێت چ كور بێت و چ كچ بێت مافی هاوسه‌رگیری ده‌بێت، به‌لاَم له‌و باره‌دا پێویستی به‌ ڕه‌زامه‌ندی “وه‌لی” شه‌رعی و لێهاتووی جه‌سته‌یی و ڕێگه‌پێدانی دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ند هه‌یه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌ردوو مه‌رجی یه‌كه‌م و دووه‌م له‌ كوڕێك یان كچێك به‌دی بێت ئه‌وا یاسا دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ندی سه‌رپشك كردوه‌ بۆ ڕێگه‌ پێدان به‌ هاوسه‌رگیری ئه‌و كه‌سه‌ به‌لاَم ئه‌گه‌ر “وه‌لی” شه‌رعی ڕه‌زامه‌ندی نه‌دات له‌سه‌ر ئه‌م هاوسه‌رگیریه‌ دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ند داوا له‌ “وه‌لی” شه‌رعی كچه‌كه‌ یان كوره‌كه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ئه‌و ڕه‌زامه‌ندیه‌ بدات، له‌باری تێپه‌ربوونی ماوه‌ دیاریكراوه‌كه‌و لامله‌ نه‌كردنی “وه‌لی” شه‌رعی یان لامله‌كردنی به‌بێ هۆ، ئه‌وا دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ند بۆی هه‌یه‌ رێگه‌ به‌ هاوسه‌رگیریه‌كه‌ بدات.

ره‌نگه‌ بپرسین، باشه‌ ئه‌گه‌ر كچێك یان كوڕێك ته‌مه‌نی شازده‌ ساڵی ته‌واو نه‌كردبێت به‌لاَم گه‌یشتبێته‌ ته‌مه‌نی پازده‌ ساڵی ئایا بۆی هه‌یه‌ هاوسه‌رگیری بكات؟ له‌وه‌لاَمدا ده‌ڵێین به‌ڵێ: به‌پێی یاسا- له‌باری بوونی پێویستیه‌كی زۆر – بۆ دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ند هه‌یه‌ ڕێگه‌بدات به‌ هاوسه‌رگیری ئه‌و كوڕه‌ یان كچه‌ به‌لاَم ده‌بێت مه‌رجه‌كه‌ی تر كه‌ مه‌رجی پێگه‌یشتنی جه‌سته‌ییه‌ له‌و كه‌سه‌دا بوونی هه‌بێت. لێره‌دا له‌باره‌ی مه‌رجی دووه‌می هاوسه‌رگیری پرساری ئه‌وه‌ دێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك مه‌رجی ته‌مه‌نی ته‌واو بێت به‌لاَم له‌ڕووی عه‌قلیه‌وه‌ نه‌خۆش بێت ده‌كرێت هاوسه‌رگیری بكات؟ به‌ڵێ: به‌پێی یاسا بۆ دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ند هه‌یه‌ ڕێگه‌بدات به‌ هاوسه‌رگیری كورێك یان كچێك هه‌رچه‌ند نه‌خۆش بێت به‌ نه‌خۆشیه‌كی عه‌قلی به‌مه‌رجێك به‌ ڕاپۆرتی لێژنه‌یه‌كی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند ئه‌وه‌ بسه‌ڵمێندرێت كه‌ ئه‌و هاوسه‌رگیریه‌ زیان به‌ كۆمه‌ڵگا ناگه‌یه‌نێت و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خودی كه‌سه‌كه‌ دایه‌، و هه‌روه‌ها مه‌رجه‌ لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره‌ هاوسه‌رگیریه‌ به‌ ئاشكرا و به‌ نووسین له‌ گریبه‌ستی هاوسه‌رگیری په‌سند بكات.

بۆ گه‌یشتن به‌ مافی هاوسه‌رگیری ده‌بێت كوڕ و كچه‌كه‌ په‌نا بۆ دادگای باری كه‌سی ببه‌ن تا بتوانن ده‌ست به‌رێوشوێنه‌ یاساییه‌كان بكه‌ن. ده‌بێت هه‌ردوولا داواكاریه‌ك پیشكه‌ش به‌ دادگای باری كه‌سی بكه‌ن كه‌ كۆمه‌ڵێك زانیاری تێدایه‌ وه‌ك: ناوی ته‌واویان، ته‌مه‌نیان، بڕی ئه‌و ماره‌ییه‌ی له‌سه‌ری ڕێكه‌وتوون، نه‌بوونی به‌ربه‌ستی شه‌رعی له‌به‌رده‌م هاوسه‌رگیریان،و پاش واژووكردن له‌سه‌ر ئه‌و داواكاریه‌ له‌لایه‌ن هه‌وولا و په‌سندكردنی لای مختاری گه‌ره‌ك ، ئه‌و داواكاریه‌ به‌ راپۆرتێك هاوپێچ ده‌كرێت ئه‌ویش راپۆرتی لیژنه‌یه‌كی پزیشكی تایبه‌تمه‌نده‌ كه‌ دڵنیای ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ هه‌ردوولا بێخه‌وشن له‌ نه‌خۆشی یه‌ درمه‌كانی وه‌كو كه‌می به‌رگری و نه‌بوونی له‌مپه‌ری ته‌ندروستی، پاش هاوپێچكردنی وێنه‌یه‌كی تۆماری كه‌سی هه‌ردوولا و كۆپیه‌كی ناسنامه‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌یان به‌پێی یاسا له‌لای دادوه‌ری دادگای باری كه‌سی به‌ شاهێدی دوو شاهێد گریبه‌سته‌كه‌ ته‌واو ده‌كرێت و كور و كچه‌كه‌ سیفه‌تی هاوسه‌ری وه‌رده‌گرن و ده‌توانن له‌ هه‌موو ئه‌و مافانه‌سوود مه‌ند بن كه‌له‌ یاسادا بۆیان دیاری كراوه‌

.......................


سه‌ره‌كی
هاوسه‌رگیری حوكم و پایه‌و مه‌رجه‌كانی

ئه‌م په‌ڕتووكه‌ له‌م باسانه‌ی خواره‌وه‌ پێكدێت

• حوكمی هاوسه‌رگیری

• پایه‌كانی هاوسه‌رگیری

• مه‌رجه‌كانی هاوسه‌رگیری

• ئه‌وشتانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای نیكاح و هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ بونیات ده‌نرێن

• سووده‌كانى ژنهێنان

• كام ئافره‌ت هه‌ڵده‌بژێریت تا بیكه‌یت به‌ هاوسه‌ری ژیانت؟

• قۆناغه‌كانى دواى ماره‌كردن یان ئادابى زه‌ماوه‌ند و ژنگواستنه‌وه‌

• ڕه‌وشته‌كانى منداڵبوون

• ئه‌حكامه‌ فیقهییه‌كانی منداڵبوون

• لا باسێك سه‌باره‌ت به‌ ته‌ڵاق

• له‌ ڕه‌وشته‌كانی ته‌ڵاق

• هاوسه‌رگیرییه‌ جۆراوجۆره‌كان

• هاوسه‌رگیری میسیار (زواج المسیار)

• هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌

• حوكمی ئه‌م جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌

• قسه‌ی زانایان سه‌باره‌ت به‌م جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌وه‌

• هاوسه‌رگیری عورفــی

• خاڵه‌ لێكچوه‌كانی هاوسه‌رگیری میسیار و هاوسه‌رگیری عورفی

• خاڵه‌ لێك جیاكانیان

• هاوسه‌رگیری میتعه‌

• جیاوازییه‌كانی نێوان هاوسه‌رگیری میسیار و هاوسه‌رگیری میتعه‌

• هاوسه‌رگیری ماره‌به‌جاش

• ماره‌به‌جاش چییه‌؟

• جیاوازی نێوان زه‌واجی ماره‌به‌جاش و زه‌واجی میتعه‌

• هاوسه‌رگیری به‌ نیازی ته‌ڵاق

• هاوسه‌رگیری خاوه‌ن كتێبه‌كان (اهل الكتاب) و موشریكه‌كان

• ژنبه‌ژنی (الشغار)

• هۆكاری درووستنه‌بونی ئه‌م جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌

• شوكردن به‌ كه‌سانی بێباوه‌ڕ

• ئیسلام و مه‌سه‌له‌ی چه‌ندژنی (تعدد الزوجات)

• حیكمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چه‌ندژنه‌

• هۆكاره‌كانی دره‌نگ پێكهێنانی هاوسه‌رگیری

• ده‌ره‌نجامه‌كانی دره‌نگ پێكهێنانی هاوسه‌رگیری




.........................

به‌هيوای سودد

سه‌ردێر چاک کرا !!!!!
تکايه‌ جاریکی تر سه‌ردێڕی گونجا و بۆ بابه‌ته‌که‌ت دابنی..






واژووزۆر جــار نـیـگـایـەک مـرۆڤ تـوشـی تـاڵـتـریـن سـزا دەکـات..!

WíŽhđĄŅť HábèŤ ...
.XámȚ đAbëŤ


كه‌س به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نه‌ڵێ چیت بۆ من كردووه‌ ..! له‌ناو 7 ملیار كه‌س تۆی هه‌ڵبژاردووه‌.. له‌وه‌ زیاتر چیت بۆ بكات
گەورەترین جیهاد,جەنگى تۆیە لەگەڵ نەفسى خۆت,شەڕ کردن لەگەڵ نەفسى خراپى خۆت...!پێغەمبەری ئاخرزه‌مه‌ن (محمد.د-غ)♥
لەهەر کوێیەک بوی نویژەکانت بکە

ئه‌وه‌ی ده‌نووسێ هه‌موو قسه‌یه‌كی بۆ نایات ، ئه‌وه‌ی ده‌شخوێنێته‌وه‌ هه‌موو قسه‌كان وه‌رناگرێت

دواین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ❤ MuHaMaD❤ ; 11-20-2013له‌ كاتژمێر 12:47 AM .
وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
زیاد كردنی وه‌ڵام

ئامرازه‌كانی بابه‌ت
شێوازه‌كانی نیشاندان

یاسای په‌یام
ناتوانی بابه‌تی نوێ بنووسی
ناتوانی وه‌ڵام بۆ بابه‌ت بنووسی
ناتوانی فایله‌كانت باربكه‌ی
ناتوانی به‌شداریه‌كانت چاك بكه‌ی

BB codeچالاكه‌
خه‌نده‌كان چالاكه‌
كۆد [IMG] چالاكه‌
كۆد HTML ناچالاكه‌

گواستنه‌وه‌ی خێرا

Facebook Comments by: ABDU_GO - شركة الإبداع الرقمية

ئێستا كاتژمێر : 09:02 PM به‌كاتی كوردستان