ژیان نامه‌ی دڵداری شاعیر. - یانەی کوردکلیك
  خۆتۆماركردن   زانــــیـاریـه‌كان   لیستی ئه‌ندامان   ڕۆژ ژمێر   گه‌ڕان   به‌شداریه‌كانی ئه‌مڕۆ   هه‌موو به‌شداریه‌كان وه‌ك خوێنراوه‌ پیشان بده‌


زیاد كردنی وه‌ڵام
 
ئامرازه‌كانی بابه‌ت شێوازه‌كانی نیشاندان
كۆن 10-30-2010, 02:52 AM ژمارەى بەشداری : 1
داستان-uk
ئه‌ندامی چالاک
 
به‌رواری تۆماربوون : Jun 2010
ژماره‌ی ئه‌ندام : 19936
کۆی بەشداریەکان : 255
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 10

داستان-uk لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی ژیان نامه‌ی دڵداری شاعیر.

ئازیزانی کورد کلیك سلاو
عه‌زم کرد ئه‌م جاره‌یان له‌سه‌ شاعیری گه‌وره‌ی کورد دڵدار ئه‌م بابه‌ته‌تاب پێشکه‌ش که‌م
دڵدار، ناوی "یونس"ی كوڕی مه‌لا ڕه‌ئوفی كوڕی مه‌حمودی كوڕی مه‌لا سه‌عدی خادم ئه‌لسجاده‌یه. له ڕۆژی ٢٠ی شوباتی ساڵی ١٩١٨دا له شاری "كۆیه‌" هاتۆته ژیانه‌وه.

له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته له ژێرده‌ستی توركه‌كاندا ده‌یناڵاند و میری نه‌خۆشه‌كه‌ی توركیاش، به‌هۆی ئه‌وه‌وه له شه‌ڕی یه‌كه‌مدا شكابوو و ته‌واو په‌رێشان و كه‌‌نه‌فت بوو، گرانی و قاتوقڕی و نه‌خۆشی و بێده‌ره‌تانی، وه‌ك هه‌موو وڵاتێكی گیرۆده‌ی ده‌ستی شه‌ڕ و وێرانی، ئه‌م كوردستانه‌شی ئابڵۆقه دابوو.

ئێسته‌ش چیرۆكی سامناكی شه‌ڕی سه‌فه‌ربه‌رلگ و ئاواره‌یی و كوشتن و تاڵان و ‌بڕۆ و بێگار و سه‌رانه و لافاوی نه‌خۆشی و كاره‌ساتی ڕۆژانه‌ی ژه‌ندرمه‌كان و له برسانا به‌ كۆمه‌ڵ مردن و نركه و ناڵه‌ی منداڵ و ئافره‌ت و پیری لێ‌قه‌وماو و بێده‌ره‌تان به‌سه‌ر ده‌می هه‌موو ئه‌و پیرانه‌وه‌یه كه دڵ و زمانیان به ئاگری ئه‌و شه‌ڕه برژاوه و خۆیشیان نازانن چۆن ماون و بۆچی له‌و كاروانی مردن و كۆچكردنه دابڕاون و ڕێگایان هه‌ڵه‌كردوه... هتد.

له‌و گێژاوه سه‌خته‌دا "دڵدار" سه‌ری هه‌ڵداوه و هاتۆته جیهانه‌وه. باوكی فه‌رمانبه‌رێكی بچووك بوه و له تاو هه‌ژاری و نه‌‌بوونی و گه‌ڕان به شوێن پاروه نانێكی ژیان و گوزه‌ریدا، خێزانه‌كه‌یان زۆر تاڵ و سوێری و سارد و گه‌رمی چه‌شتوه، پاش ماوه‌یه‌ك باوكی ده‌كه‌ن به فه‌رمانبه‌ری سه‌رژمێری ڕانیه و له ته‌مه‌نی ده‌ ساڵیدا "دڵدار" ده‌خرێته قوتابخانه‌وه و پۆلی یه‌ك و دووی سه‌ره‌تایی له ڕانیه ته‌واوكردوه.

دڵدار له باره‌ی ژیانی ڕانیه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌ند ڕۆژێكی چاك و چوار ڕۆژانیش نه‌خۆش بووم، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕانیه‌م هه‌ر له‌لا خۆش بوو، به تایبه‌تی سه‌وداسه‌ری قولـله* بووم. هه‌ر كاتێ چاك بووبامایه‌وه، مه‌له‌م له ڕووباره‌كه و له بن دار بییه‌كان ڕاوه‌چۆله‌كه‌م ده‌كرد."

دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م باوكی له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كه‌ی لاده‌به‌ن و ناچار به‌ ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆیه و خوێندنی سه‌ره‌تایی له كۆیه ته‌واو ده‌كات. له باره‌ی خولیای هۆنراوه‌ی و چێژ لێ‌ وه‌رگرتنی خۆیه‌وه ده‌ڵێت: "هێشتا له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییدا بووم، که دیوانی حاجی قادری كۆییم زۆرتری له‌به‌ر كردبوو، هه‌میشه به وردی سه‌رنجم له هه‌ڵبه‌سته‌كانی عه‌ونی و راجی و عاسی و حسێنی و هیرانی ده‌دا و له‌به‌ریشم ده‌كردن، به‌وانه‌ش ‌دابین نه‌بووم هه‌ڵبه‌ستی هه‌ركه‌سێكم ده‌ستبكه‌وتایه ده‌منووسیه‌وه و له‌به‌ریشم ده‌كردن. به‌تایبه‌تی هه‌ڵبه‌ستی وه‌فایی، كوردی، بێكه‌س، پێره‌مێردم زۆر له‌به‌ركردن و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا هه‌ستم به‌وه ده‌كرد، كه چێژ له هه‌ڵه‌به‌ست وه‌رگرم و زۆر گیرۆده‌ی بووم."

هه‌روه‌ها له باره‌ی سه‌ره‌تای خۆ تاقی كردنه‌وه به شیعر ده‌ڵێت:
"له 1935دا له پۆلی یه‌كی ناوه‌‌ندیدا بووم، كه دیوانی 'نالی'م زۆر به‌وردی خوێنده‌وه، هه‌ڵبه‌سته جوانه‌كانی 'نالی' له‌گه‌ڵ هه‌ڵبه‌سته ئاگرینه‌كانی حاجی قادری له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تی وێژه‌ی له مێشكمدا شه‌ڕیان بوو. ئه‌و كێشه‌کێشه ده‌رگای هونه‌ری شاعیری لێكردمه‌وه، زۆر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی وام له كه‌له‌دا بوو حه‌زم ده‌كرد له بۆته‌ی هه‌ڵبه‌سته‌دا دایڕیژم. ئه‌وجا به‌ناو خه‌ڵكیاندا بڵاوبكه‌مه‌وه و ئیتر هه‌ر خۆم تاقیكرده‌وه."

دڵدار، یه‌كه‌مین هۆنراوه‌ی له ساڵی ١٩٣٥دا داناوه و له ژماره‌ی ٢ی ساڵی ١٩٣٥دا له گۆڤاری "ڕووناكی"دا بڵاوكردۆته‌وه.

له ساڵی ١٩٤٠دا له شاری كه‌ركوك قۆناغی دواناوه‌ندی ته‌واو ده‌کات و ئینجا ڕوو ده‌کات به‌غدا و چۆته كۆلێژی یاسا و ساڵی ١٩٤٥ بڕوانامه‌ی كۆلیژی یاسایی وه‌رده‌گرێت و ده‌بێته پارێزه‌ر.

له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا به "ژه‌هراوی"بوون له ١٩٤٨.١١.١٢دا له شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد و سه‌ری جوانه‌مه‌رگی نایه‌وه.

وه‌ك دیاره زۆر خولیای زانین و به‌تایبه‌تی فه‌لسه‌فه بووه، ئه‌م یادگارانه‌شی بۆ به‌جێ‌هێشتووین:

1- في طريقي الى معرفة الحقائق ـ انتقادات الى قلب البهائيين
2- وتارێك ده‌رباره‌ی عومه‌ری خه‌ییام
3- زمانی كوردی و ئه‌ده‌بیات
4- نارکۆزی كۆمه‌ڵایه‌تیمان
5- اقتصادنا الوطني
6- بیره‌وه‌ریه‌كانی یونس ڕه‌ئوف دڵدار

تابلۆی ئه‌م ژیانه پڕ له ناسۆر و ته‌مه‌ن كورته‌ی شاعیرمان چه‌ند ڕاستییه‌كی ئاشكرامان ده‌داته ده‌ست:

1- تینوێتی شاعیر و خۆشاره‌زاكردن له سه‌رچاوه‌ی وێژه‌ی كلاسیكیمان

2- خۆخه‌ریك كردن به باسی به‌رواوردی پێشه‌وایه‌تی له نێوان نالی و حاجی قادری كۆییدا، كه دوو پێنووسی پێشه‌وای شیعری ته‌واو دیار و سه‌ركه‌وتووی سه‌رده‌می خۆیانن، ئه‌ویان له گۆڕه‌پانی دڵداری و ئه‌میان له نه‌ته‌وایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی

3- خۆخه‌ریككردن به‌ كاروباری به‌رهه‌مدانان ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه و زمان و وێژه‌ی كوردی و باس و خواستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و نووسینه‌وه‌ی یادداشتی به‌سه‌رهاتی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به‌ كوردی و عه‌ره‌بی، له‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌دا و به‌و لاوێتییه و به‌ده‌م ئه‌و هه‌موو ناته‌واوی ژیان و نه‌خۆشیانه‌وه. نیشانه‌ی به خۆدا ڕاپه‌رموون و توانا و زیره‌كی و هه‌ستێكی دڵسۆزانه‌ی قوڵ و دیاره

4- دانانی كۆمه‌ڵێك شیعری به سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و زانست په‌روه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و دڵداری و فه‌لسه‌فی و بابه‌تی ڕیالیزمی نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و به‌هره‌ و توانایه‌ی شاعیرن

ئه‌ی ڕه‌قیب

ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌ر ماوه‌ قه‌ومی كورد زوبان
نای ڕمێنێ دانه‌یی تۆپی زه‌مان
ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی ڕه‌نگی سوور و شۆڕشین
سه‌یریكه‌ خوێناویه‌ ڕابووردومان
ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی میدیا و كه‌ی خوسره‌وین
دینمان ئاینمانه‌ نیشتمان
كه‌س نه‌ڵێ كورد مردووه‌ كورد زیندووه‌
زیندووه‌ هیچ نانه‌وێ ئاڵاكه‌مان
چه‌ند هه‌زار لاوانی كوردی نه‌ڕڕه‌شێر
بوون به‌ قوربانی و هه‌موویان نێژران
لاوی ئێستاش حازر و ئاماده‌یه‌ .....
جانفیدانه‌ جانفیدانه‌ جانفیدان
لاوی كورد هه‌ڵسانه‌ سه‌رپێ وه‌ك دلێر
سا به‌ خوێن نه‌قشی ئه‌كه‌ن تاجی ژیان
كه‌س نه‌ڵێ كورد مردووه‌ كورد زیندووه‌
زیندووه‌ هیچ نانه‌وێ ئاڵاكه‌مان.

سه‌رچاوه‌// کوردلاین.

دەتوانیت بە فەسیبوکەکەت کۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسیت







واژوو[SIGPIC][/SIGPIC]

به‌داوای لێبردنه‌وه‌له‌و هاوڕێیانه‌ی که‌سریمنه‌وه‌ له‌لیستی هاوڕێیان ماڵاوا خواتان له‌گه‌ڵ .
وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 10-30-2010, 03:08 AM ژمارەى بەشداری : 2
QwDrat_ChNaR_OxlO
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی QwDrat_ChNaR_OxlO
 
به‌رواری تۆماربوون : Jul 2010
ژماره‌ی ئه‌ندام : 20106
شوێن: پـــایــتەختی جـــوانـــی
گرنگیدان بە : ،خوێندن ، وه‌رزش ، سیاسه‌ت ،
کۆی بەشداریەکان : 7,377
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 8

QwDrat_ChNaR_OxlO لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

ده‌ست خۆش کاک داستان زانیاری به‌سوود بوون له‌سه‌ر ئه‌و شاعیره‌






واژوو
سەربازەکان دوو جار دەمرن بۆ مەعشوق و بۆ نیشتیمان!
وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 11-06-2010, 01:58 PM ژمارەى بەشداری : 3
MANASA
گروپی کورد کلیک
 
به‌رواری تۆماربوون : Aug 2010
ژماره‌ی ئه‌ندام : 20639
شوێن: کوردستان
گرنگیدان بە :
کۆی بەشداریەکان : 5,075
ته‌مه‌ن : 20
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 11

MANASA لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

ده‌ست خۆش هه ربژیییییییییییییییییییییی یییییییییی






واژوو[SIGPIC][/SIGPIC]
هه‌موو كه‌س شايه‌نی ئه‌وه نيیه كه‌تؤ فٿرمێسكی بؤ برژێنی
وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 11-06-2010, 04:05 PM ژمارەى بەشداری : 4
باتاسى
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی باتاسى
 
به‌رواری تۆماربوون : Sep 2010
ژماره‌ی ئه‌ندام : 20817
شوێن: هةولێر / گه‌ڕه‌کی ئاری
گرنگیدان بە : خزمةت كردن بةو كوردستانة جوان و ئازيزة
کۆی بەشداریەکان : 3,107
ته‌مه‌ن : 45
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 10
ناردنی په‌یام له‌ڕێگای Yahoo ی باتاسى

باتاسى لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

کاکه‌ ( داستان ) ده‌ست و چاوت خۆش بێت ، بابه‌تێکی زۆر جوانه‌ ، سه‌رکه‌وتوو بیت .






واژوو
وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 11-07-2010, 04:39 AM ژمارەى بەشداری : 5
داستان-uk
ئه‌ندامی چالاک
 
به‌رواری تۆماربوون : Jun 2010
ژماره‌ی ئه‌ندام : 19936
کۆی بەشداریەکان : 255
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 10

داستان-uk لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

سوپاس بۆ ئێوه‌ش هیوادارم توانیبێتم تۆزێك ئه‌م که‌ڵه‌ شاعیره‌تان پێبناسێنم مامۆستای گه‌وره‌ دڵدار.






واژوو[SIGPIC][/SIGPIC]

به‌داوای لێبردنه‌وه‌له‌و هاوڕێیانه‌ی که‌سریمنه‌وه‌ له‌لیستی هاوڕێیان ماڵاوا خواتان له‌گه‌ڵ .
وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 02-03-2011, 11:31 PM ژمارەى بەشداری : 6
daban-azad
ئه‌ستێره‌ی کورد کلیک
 
به‌رواری تۆماربوون : Jan 2011
ژماره‌ی ئه‌ندام : 22880
شوێن: سليَمانى
گرنگیدان بە : خوندن
کۆی بەشداریەکان : 1,416
ته‌مه‌ن : 19
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 10
ناردنی په‌یام له‌ڕێگای MSN یdaban-azad ناردنی په‌یام له‌ڕێگای Skype یdaban-azad

daban-azad لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

thankssthankssthankssthankss






واژوو
[SIGPIC][/SIGPIC]
<My Email>
daban_9
5@hotmail.com


وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 02-04-2011, 09:53 AM ژمارەى بەشداری : 7
داستان-uk
ئه‌ندامی چالاک
 
به‌رواری تۆماربوون : Jun 2010
ژماره‌ی ئه‌ندام : 19936
کۆی بەشداریەکان : 255
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 10

داستان-uk لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

ده‌ق:
له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌‌ نێردراوه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز daban-azad بینینی به‌شداریه‌كان
thankssthankssthankssthankss
سوپاس بۆ تۆش.






واژوو[SIGPIC][/SIGPIC]

به‌داوای لێبردنه‌وه‌له‌و هاوڕێیانه‌ی که‌سریمنه‌وه‌ له‌لیستی هاوڕێیان ماڵاوا خواتان له‌گه‌ڵ .
وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
زیاد كردنی وه‌ڵام

ئامرازه‌كانی بابه‌ت
شێوازه‌كانی نیشاندان

یاسای په‌یام
ناتوانی بابه‌تی نوێ بنووسی
ناتوانی وه‌ڵام بۆ بابه‌ت بنووسی
ناتوانی فایله‌كانت باربكه‌ی
ناتوانی به‌شداریه‌كانت چاك بكه‌ی

BB codeچالاكه‌
خه‌نده‌كان چالاكه‌
كۆد [IMG] چالاكه‌
كۆد HTML ناچالاكه‌

گواستنه‌وه‌ی خێرا

Facebook Comments by: ABDU_GO - شركة الإبداع الرقمية

ئێستا كاتژمێر : 09:13 AM به‌كاتی كوردستان