رابورت دةربارةى ميزوى كوردستان - یانەی کوردکلیك
  خۆتۆماركردن   زانــــیـاریـه‌كان   لیستی ئه‌ندامان   ڕۆژ ژمێر   گه‌ڕان   به‌شداریه‌كانی ئه‌مڕۆ   هه‌موو به‌شداریه‌كان وه‌ك خوێنراوه‌ پیشان بده‌


زیاد كردنی وه‌ڵام
 
ئامرازه‌كانی بابه‌ت شێوازه‌كانی نیشاندان
كۆن 02-04-2011, 04:37 PM ژمارەى بەشداری : 1
daban-azad
ئه‌ستێره‌ی کورد کلیک
 
به‌رواری تۆماربوون : Jan 2011
ژماره‌ی ئه‌ندام : 22880
شوێن: سليَمانى
گرنگیدان بە : خوندن
کۆی بەشداریەکان : 1,416
ته‌مه‌ن : 19
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 10
ناردنی په‌یام له‌ڕێگای MSN یdaban-azad ناردنی په‌یام له‌ڕێگای Skype یdaban-azad

daban-azad لێره‌ نییه‌

رابورت دةربارةى ميزوى كوردستان

سلاو
رابورت دةربارةى ميزوى كوردستان

دەتوانیت بە فەسیبوکەکەت کۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسیت







واژوو
[SIGPIC][/SIGPIC]
<My Email>
daban_9
5@hotmail.com


وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 02-04-2011, 08:24 PM ژمارەى بەشداری : 2
Angel-Eyes
سەرپەرشتیاری برگەی ئایفۆن

وێنه‌ی ئه‌ندامی Angel-Eyes
 
به‌رواری تۆماربوون : Jul 2010
ژماره‌ی ئه‌ندام : 20298
شوێن: کوردســ-کـه‌لار-ــتـان
گرنگیدان بە : Logical
کۆی بەشداریەکان : 4,684
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 27
ناردنی په‌یام له‌ڕێگای Yahoo ی Angel-Eyes ناردنی په‌یام له‌ڕێگای Skype یAngel-Eyes

Angel-Eyes لێره‌ نییه‌

شینی دره‌وشاوه‌

فه‌رموو کاکه‌ دابان گیان

ئه‌مه‌ش ڕاپۆرت

باس له‌ کوردستان ده‌کات








واژوولە سیدیا ئەم سۆرسە زیاد بکە
cydia.myrepospace.com/devkurd
وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 11-12-2012, 02:30 PM ژمارەى بەشداری : 3
amanjf
ئه‌نــدامی نــوێ
 
به‌رواری تۆماربوون : Nov 2012
ژماره‌ی ئه‌ندام : 41028
کۆی بەشداریەکان : 1
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 10

amanjf لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

زور سوباس بو هاوكاريتان






وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 11-12-2012, 08:53 PM ژمارەى بەشداری : 4
گۆران عبدالله‌
گروپی کورد کلیک

وێنه‌ی ئه‌ندامی گۆران عبدالله‌
 
به‌رواری تۆماربوون : Mar 2011
ژماره‌ی ئه‌ندام : 23887
شوێن: سلیمانی
گرنگیدان بە : ئیسلام&خوێندن& شعر
کۆی بەشداریەکان : 9,258
کۆی گشتی هەڵسەنگاندن : 561

گۆران عبدالله‌ لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

فه‌رموو به‌ڕێزم

مێژوو
شاری سلێمانی لە ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابان ەوە ئاوەدانکراوەتەوە. ئیبراھیم پاشا شارەکەی بە ناوی باوکییەوە، سلێمان پاشا، ناوناوە. سلێمانی جگەلەوەی دەبێتە پایتەختی میرنشینی بابان، لەھەمان کاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکە.[١١] زاراوەی سۆرانی لە ناوچەکەدا پەرە دەستێنێ و دەبێتە زمانی خوێندن و نووسین بە جۆرێک کە زاراوەی سۆرانی لە ناوچەکەدا بەرەو کەمبوون و نەمان دەچێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لەساڵی ١٨٥١ وە لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی جیھانی یەکەم، شاری سلێمانی دەخرێتە سەر کۆماری ئێراقی ئەمڕۆ. لە ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحموود بووە. شاری سلێمانی جگە لەوەی لانکەی ڕۆشنبیر و تێکۆشەران بووە، مەڵبەندی ھەڵگیرسانی چەندان شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە مێژووی کوردستاندا. بەپێی ڕۆژنامەی ژین لە ساڵی ١٩٥٥ پانی ڕووی شاری سلێمانی ٢٠ ملیۆن و ٢٥٠ ھەزار مەترە و ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە ٦٠ ھەزار کەس و نزیکەی ٧ ھەزار خانووی تیادایە. لە شەش گەڕەکی سەرەکی پێکھاتووە ئەوانیش کانی ئاسکان، گۆیژە، مەڵکەندی، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن گەڕەکی جوولەکانی جارانیش کە ئێستا خراوەتە سەر گەڕەکی سەرشەقام.
[دەستکاری] بابانییەکان و سلێمانی

بەر لەوەی بنەماڵەی بابانییەکان بیر لە دروستکردنی شاری سلێمانی بکەنەوە ، ئیمارەتەکەیان لە گوندی قەڵاچوالان بوو ، لەگەڵ بەرفراوان بوونی ئیمارەتەکە ، جموجوڵی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی شارستانی لە ناوچەکەدا دەستی پێکرد ، لە سەردەمی فەرمانڕەوایی باباندا ململانێ و توندوتیژیی لە نێوان فارسەکان و عوسمانییەکاندا ھەبوو ، شوێنی جوگرافیای قەڵاچوالانیش لەبەر نزیکی لە سنووری ئێرانەوە ، شوێنێک بوو ببوە مەترسی شەڕ و پێکدادانی نێوان لەشکری فارس و عوسمانییەکان بۆیە ھەریەکە لە (نادر شا و سوڵتان مەحمودی یەکەم) لە ھەوڵی ئەوەدا بوون ئیمارەتی بابان بە لای خۆیاندا رابکێشن ، کێشمەکێشی ناوخۆیش لە نێو بنەماڵەی بابانییەکان و ئیمارەتە کوردییەکاندا بۆ کورسی و دەسەڵات ئەوەندەی دیکە مەترسی لەسەر ناوچەکە دروست کردبوو ، ئەمەش وایکرد مەحمود پاشای بابان ساڵی (١٧٨١)ی زاینی بیری لەوەکردەوە ناوەندی بەڕێوەبردنی سیاسی لە قەڵاچوالانەوە بگوێزێتەوە بۆ شوێنێکی تر ، بۆیە سەرای حکومەتی لە نزیک گوندی مەڵکەندی دروستکرد ، دواتر ئیبراھیم پاشای بابان لە ساڵی (١٧٨٣)دا فەرمانڕەوایی ئیمارەتەکەی گرتە ئەستۆ و دەستیکرد بە دروستکردنی شاری سلێمانی تا لە ساڵی (١٧٨٤)دا لە دروستکردنی شاری سلێمانی کۆتایی ھات ، لە ھەمان ساڵدا بابانییەکان پایتەختی ئیمارەتەکەیان گواستەوە سلێمانی.[١٢]
لە ساڵنامەی (١٩٥٥)ی سلێمانیدا کە لە (ڕۆژنامەی ژین) دا بڵاوکراوەتەوە ھاتووە: ئیبراھیم پاشای بابان خۆی حوکمداری شاری قەڵاچوالان بووە ، لەبەر ناخۆشی و تەنگی شوێنەکە و لە ترسی ھێرشی دوژمن بەتایبەتی لە نادر شای حوکمداری ئێران کە گەلێ جار ویستویەتی ھەڵمەت بەرێتە سەری دەست بەسەری بکات ، بە ناچاری شار و شوێنی ھەڵسوڕانی کاروباری وڵاتەکەی گواستەوە ئەم شوێنە کە ئێستا شاری سلێمانییە.[١٣]
[دەستکاری] گەڕەکە کۆنەکانی شار[١٤]
گەڕەکی گۆیژە : یەکەم گەڕەکی سلێمانیە لە کۆنی و گەورەیدا بە ناوی چیای گۆیژەوە ناونراوە کە لەگەڵ دروستکردنی شارەکەدا ئەم گەڕەکە دروستکراوە.
سابونکەران : یەکێکە لە گەڕەکە ھەرە کۆنەکانی سلێمانی و ھاوکات لەگەڵ دروستکردنی شارەکەدا ئەم گەڕەکە دروست کراوە. لە سەرەتاوە پیشەی دانیشتوانی ئەم گەڕەکە دروستکردنی سابون بووە (بە شێوەیەکی سەرەتایی).
دەرگەزێن : دووھەمین گەڕەکی کۆنی‌ سلێمانیە ھەندێک سەرچاوە ئەڵێت دانیشتوانی یەکەمی ئەم گەڕەکە لە گەڕەکی (دەرگازێن)ی شاری هەمەدانەوە ھاتوون. دوو گەڕەکی بچووکیش کە برتین لە گەڕەکی (سەرگۆل) و گەڕەکی (کارێزی دایکی پاشا) بەستراونەتەوە بە گەڕەکی دەرگەزێنەوە.
کانی ئاسکان : کانێسکان کە ئێستا لە ناو جەرگەی شاری سلێمانی دایە کاتی خۆی سنوری باکوور و باکووری خۆرئاوای سلێمانی بووە ئەم گەڕەکە ناوچەکانی شێخان و بازارە بچکۆلە و گەڕەکی ژاڵە بییەکان دەگرێتەوە بە ناوەکەشیا دیارە کە کاتی خۆی ئاسکە کێوی زۆری تیابووە و لە نزیک کانییەکەی ئەو ناوچەیەدا بینراون.
سەرشەقام : سەرشەقام لە خوارووی شاری سلێمانیە و (شەقامەکەی سەرشەقام) لە گەڕەکانی تری جیا ئەکاتەوە. کاروانی قەڵاچوالان بۆ بەغدا بە (کەلی سەرگرمەدا) بێرەدا تێپەرێوە بۆیە کە ئاوەدان کرایەوە ناونرا گەڕەکی سەرشەقام کە گەڕەکەکانی (ھونەرمەندان) و (شیوی قازی) لەسەر ئەم گەڕەکەن.
جوولەکان : لە باشوری خۆرئاوای سلێمانی. جوولەکەکان سەرەتا لە قەڵاچوالانەوە ھاتوونەتە ئەم گەڕەکە و بە پیشەی (خومچێتی)یەوە سەرقاڵ بوون. بەڵام لە دواییدا کاروباری بازرگانی کۆتاڵفرۆشی و عەتاری و زەڕەنگەری و گەلێک ئیش جۆراوجۆری تریان گرتە دەست. دوای درووستبونی ئیسرائیل و بە تەواوەتی لە ساڵی ١٩٥٠دا زۆربەیان سلێمانیان جێھێشت.
[دەستکاری] گەڕەکی سەرچیمەن

گەڕەکی سەرچیمەن (کە قاوەخانەی سەرچیمەنیشى پێ ئەوترێت) یەکێکە لە گەڕەکە هەرە کۆنەکانی شار و کەوتۆتە نێوان دەرگەزێن و سابوونکەران و گاوران. شێوازە کەلتوورییەکەی خانووە دێرینەکانی ئەو گەڕەکە هەندێکیان هێشتا ماون کە پێویستە لایەنە بەرپرسەکان کار بۆ پاراستن و نۆژەنکردنەوەیان بکەن. ناوی سەرچیمەن لەوەوە هاتووە کە چیمەن و مێرگ و مێرگوزارى تیا بووە. ناوی قاوەخانەکەش ئاماژەیە بەو قاوەخانە کۆنە مێژووییەی کە کاتی خۆی لە گەڕەکەکەدا هەبووە. خاوەنەکەی (حسە کەڕ)ی ناوبووە و یەکێک بووە لە کەسایەتییە کۆمەڵایەتییە ناسراوەکانی شار. ئێواران پیاو ماقوڵانی گەڕەک دەهاتنە ئەم قاوەخانەیە و لە بۆنە ئایینی و نیشتمانییەکاندا چالاکی تایبەتی تیا ئەنجام دراوە. هەرە دیارترین چالاکییەکان دیاردەی هەقایەتخوانی بووە. لە شەوانی ڕەمەزان دا مەلا سمایل کتێبی چیرۆکەکانی ڕۆستەم و مەم و زین و ئەمیر ئەرسەلانی دەخوێندەوە.






واژووهاوريان خواتان له كه ل سوباس بوهه موتان
وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
زیاد كردنی وه‌ڵام

ئامرازه‌كانی بابه‌ت
شێوازه‌كانی نیشاندان

یاسای په‌یام
ناتوانی بابه‌تی نوێ بنووسی
ناتوانی وه‌ڵام بۆ بابه‌ت بنووسی
ناتوانی فایله‌كانت باربكه‌ی
ناتوانی به‌شداریه‌كانت چاك بكه‌ی

BB codeچالاكه‌
خه‌نده‌كان چالاكه‌
كۆد [IMG] چالاكه‌
كۆد HTML ناچالاكه‌

گواستنه‌وه‌ی خێرا

Facebook Comments by: ABDU_GO - شركة الإبداع الرقمية

ئێستا كاتژمێر : 07:33 AM به‌كاتی كوردستان