پێویستی یه‌كانی:-
نیو مریشك, (1) كوپ له شعری پارچه كرا‌و, (1-2) سه‌لكه ته‌ماته‌ی تازه, (2) سه‌لك په‌تاته, (1-2) كه‌وچكی چێشت له ڕۆنی خۆماڵی یان كه‌ره, (1) كه‌وچكی چێشت دۆشاوی ته‌ماته, نیو كه‌وچكی زه‌ڵاته بیبه‌ری ڕه‌ش, خوێ به پێ‌ی پێویست.
ئاماده‌كردنی:
1- مریشكه‌كه پاك ده‌كرێت‌و ده‌شۆرێته‌وه‌و چه‌رمه‌كه‌ی لێ‌ده‌كرێته‌وه‌و پارچه پارچه‌ی ورد ده‌كرێت.
2- سه‌لكه ته‌ماته‌كان ده‌شۆرێته‌وه‌و ورد ده‌كرێت به شێوه‌ی گه‌وره, پاشان په‌تاته‌كان دێنین پاكیان ده‌كه‌ین‌و له‌تیان ده‌كه‌ین به وردی.
3- پاشان مه‌نجه‌ڵێك دێنین‌و ئه‌و به‌شه ڕۆنه‌ی كه دامان ناوه ده‌یكه‌ینه ناوی‌و كه‌وچكه ته‌ماته دۆشاوه‌كه‌ی تێ ده‌كرێت‌و مریشكه‌كه‌شی تێ ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاگر داده‌نرێت تا كه‌مێك سوور ده‌بێته‌وه.
4- مریشكه‌كه بۆ ماوه‌ی (5) ده‌قه له سه‌ر ئاگره‌كه تێك ده‌درێت پاشان ته‌ماته هاڕاوه‌كه‌ی تێ ده‌كرێت‌و به به‌رده‌وامی له‌كه‌ڵ تێكدانی.
5- پاشان كه‌مێك ئاو ده‌كرێت به‌سه‌ر مریشكه‌كه‌و ته‌ماته هاڕاوه‌كه‌داو خوێ‌و بیبه‌ره توونه‌كه‌ی تێ ده‌كرێت‌و له‌سه‌ر ئاگره‌كه به‌جێ‌ده‌هێڵرێت تا جوان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بێت.
6- دواجار په‌تاته وردكراوه‌كه‌ی تێ ده‌كرێت‌و بۆ ماوه‌ی (20) ده‌قه به‌جێ‌ده‌هێڵرێت تا جوان پێ ده‌گات, پاشان به‌گه‌رمی پێشكه‌ش ده‌كرێت.