یەکەم:
مـــــــوحەمەد پێغەمبـەر
تــاکە رێنیشانـــــــدەرە
زۆر ســــــەڵاوات لێبدەن
خۆشەویست تاجی سەرە
دووەم:
توی مەھدیێ ئوممەتێ
ئوممەتێ ل غوربەتێ
شافیعێ گوناھبــاران
بۆمە بکە شەفاعەتێ
سێیەم:
خۆشە مەککە و مەدینە
شاری سەروەری دینە
خوا بەقسمەتمان بکا
ئا ئەو گەشتە شیرینە
چوارەم:
کات دەڕوا و نایەتەوە
ھەر چاک دەمێنێتەوە
کوسڵمان ئەو کەسەیە
بۆ ئیسلام بتوێتەوە
پێنجەم:
تەنیا یادی خودایە
لەگشت یادێ جودایە
مەجبووری یادی ئەون
ھەرچی پاشا و گەدایە
شەشەم:
یادی خودا دڵخۆشکەرە
بۆ دڵان چارەســــــەرە
ئەوەی یادی خوا دەکا
دڵشاد و بـــەختەوەرە
حەوتەم:
رۆزی بەدەستی خوایە
بەڵام (ھۆ)شی دانایە
حەرەکەت و بەرەکەت
لەلای خودا یاسایە
ھەشتەم:
لە یادتت بێ قیــــامەت
ھەرگیز نەکەی خیانەت
دەستپاک و ئەمین دەبی
لەگەڵ خۆت و ئەمانەت
نۆیەم:
سڵاو لەو دایکە چاکە
لە دونیا بۆ من تاکە
گەلێ ئازارم داوی
ھەردەڵێی قەیدی ناکە
دەیەم:
ھاوسەرم خەڵاتی خوای
تۆ لەگشت کەسێک جودای
ھەرگیز لە یادت ناکەم
چونکە گەلێک بەوەفای
ئيسلام بو هه مووانه