منداڵ له‌گه‌ڵ خۆتان مه‌خه‌وێنن
ژماره‌یه‌ك له‌ڕێكخراوه ته‌ندروستییه‌كانی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی ههڵمهتێكن دژ
بهنوستنی منداڵ له‌ناو هه‌مان پێخه‌فی خێزانه‌كه‌یاندا، به‌بڕوای
ئه‌وان، ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی مردنی منداڵه‌كه.
به‌پێی
هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لقه‌به‌س، ئه‌و سه‌رژمێرییه فه‌رمییانه‌ی
له‌ئه‌مریكادا ئه‌نجامدراون ده‌ریده‌خه‌ن، كه له‌ساڵه‌كانی نێوان 1990 بۆ
1997، نزیكه‌ی 515 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه، كاتێك له‌هه‌مان
پێخه‌فدا له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكیاندا نوستون.
زۆربه‌ی ئه‌و گیان
لهدهستدانانهش به‌هۆی كه‌وتنی دایك‌و باوك بووه به‌سه‌ر منداڵه‌كاندا
له‌كاتی خه‌وتندا، ئه‌وانی تریش به‌هۆی ئه‌و شتانه‌وه بووه، كه
منداڵه‌كانیان پێداپۆشیوهو دواجار بۆته هۆی خنكاندنیان، له‌گه‌ڵ
گیرخواردنی سه‌ری منداڵ له‌نێوان جێگا‌و قه‌راغی سیسه‌مدا.
--------------------------------------------------------------------
نوێترین لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه ژنانی باڵا به‌رز 30% زیاتر ئه‌گه‌ری توشبونییان به شێرپه‌نجه هه‌یه له‌و ژنانه‌ی باڵایان به‌رز نییه. ... به‌پێی ڕاپۆرتی ئێم ئێس ئێن بی‌سی : ده‌ردانی هه‌ندێک له‌و هۆرمۆنانه‌ی له له‌شدا ڕێگاخۆشکه‌رن بۆ گه‌وره‌بوونی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی له ژنانی باڵا به‌رزدا زیاتره ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه ئه‌بێت باڵابه‌رزه‌کان زیاتر ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن، به‌پێی ڕێژه ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌ر ژنێک 10 سم بالای به‌رزتر بێت ئه‌وا 16% ترسی توشبونی به شێرپه‌نجه زیاد ئه‌کات ، له‌م لێکۆڵینه‌وانه‌دا زانایان هه‌وڵیانداوه په‌یوه‌نده‌یی نێوان باڵابه‌رزی و توشبوون به جۆره‌کانی شیرپه‌نجه وه‌ک ( شێرپه‌نجه‌ی سنگ ، کۆڵۆن ، گورچیله ، ره‌حم ، هێلکه‌دان ، خوێن ) جیا بکه‌نه‌وه و بیدۆزنه‌وه. به‌م پێیه ئه‌بێت بڵێین ، ژنێک که باڵای 173 سم بێت به ڕێژه‌ی 33% زیاتر له‌و ژنانه‌ی که باڵایان 152 سم ، ئه‌گه‌ری توشبوونی به جۆره جیاوازه‌کانی شێرپه‌نجه هه‌یە
=========================================
خەونی ناخۆش بۆچی دەبینیت؟
كە لە خەوێكی قووڵ ڕادەچەنیت، دڵت دەكوتێت، تووشی هەناسەڕاوكێ دەبیت لەبەر خەونێكی ناخۆش یان كابوس Nightmare هەوڵی دۆزینەوەی هۆكارەكەی بدە بە مەبەستی كەمكردنەوە یان بنبڕكردنیان. خەونی ناخۆش زیاتر لە منداڵاندا بەدی دەكرێت، بەڵام گەورەكانیش بە ڕێژەی2-8% تووشی دەبن. ئەگەر دوچاری كارەساتێكی دڵتەزێن بووبیت، ئەوا لەوانەیە كە زوو خەونی ناخۆش ببینیت كە ڕووداوەكانی نزیك و پەیوەست بن بە كارەساتە ڕاستەقینەكە، بەهەرحاڵ لە زۆربەی حاڵەتەكاندا كابوسەكان لەخۆیانەوە ڕوودەدەن بەبێ هۆیەكی دیار، بەڵام گەلێك فاكتەر هەیە كە ئەگەری بینی خەونی ناخۆش زیاد دەكەن وەكو: خواردنێك لە درەنگی شەودا، هەندێك دەرمان وەكو زیانی لابەلا بۆ نموونە دەرمانەكانی دژی خەمۆكی و دەرمانەكانی پەستانی بەرزی خوێن، هەروەها پاش وازهێنان لە بەكارهێنانی دەرمانە ئارامبەخشەكان و پاش وازهێنان لە خواردنەوەی ئەلكهول، كەم خەوتن یان كە یەكێك بەردەوام تێنووی خەو بێت و تێر نەخەوێت لەوانەیە كە خەونی ناخۆش ببینێت، گرفتە دەروونییەكان وەكو پەستی و نیگەرانی، خەمۆكی، گرژی دەروونی پاش كارەسات (PTSD)، ئازاری قاچەكان لەكاتی نووستندا، هەناسەڕاوكێ لەكاتی نووستندا. هەندێك جاریش كە هیچ هۆكارێك بۆ كابوس نەدۆزرێتەوە، ئەو كاتە خەونە ناخۆشەكان دەبنە بەشێك لە گرفتەكانی نووستن Sleep Disorders كە حاڵەتێكی تایبەتە و لە لایەنی پزیشكیی دەروونییەوە چارەسەر دەكرێت.
==============================
پێره‌مێردێکی سه‌دساڵه‌ی به‌ریتانیی به‌ره‌گه‌ز هیندی، توانیی ژماره‌ی پێوانه‌یی راکردنی ماراسۆن بشکێنیت و وه‌ک پیرترین راکه‌ری ماراسۆن جیهان ناوی خۆی له کتێبی گینس تۆمار بکات.
به‌پێی هه‌واڵێکی ئه‌لعه‌ره‌بییه، "فوجا سینگ" راکه‌ری به‌ره‌گه‌زی هیندی، مه‌ودای کێبهرکێیهکهی به 8سه‌عات و 25خوله‌ک بڕیوه و به‌م ژماره پێوانییه، ناوی له کتێبی گینس وه‌ک پیرترین راکه‌ری ماراسۆن، تۆمار کرا.
سینگ له‌م کێبه‌رکێیه‌دا، چه‌ندین سه‌عات پێش که‌سی دووهه‌م گه‌یشته هێڵی کۆتایی.
فوجا سینگ له‌دایک بووی ساڵی1911یه و دوای مردنی هاوسه‌ر و کوڕه‌که‌ی، به‌ره‌و به‌ریتانیا کۆچی کردووه.
به‌پێی راپۆرته‌کان، سینگ رۆژانه 16کیلۆمه‌تر راده‌کات
============================
به‌پێی بابه‌تێك كه له ڕۆژنامه‌ی ئهلرئیدا بڵاوكرایه‌وه، زانایه‌كی كه‌نه‌دیی ده‌ڵێت زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌توانن 100 ساڵ بژین ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌ویی 7 هه‌نگاوی ساكار بكه‌ن.
تۆڕیی (سی بی سی نیوز)ی كه‌نه‌دیی له‌زاری ئه‌و پزیشكه‌وه كه ناوی (كلید یانسی)یه سه‌رۆكی به‌شی زانستی دڵه له زانكۆی (ڤینبرگ)، ده‌ڵێت: "گۆڕینی شێوازی ژیان وه‌ك ئاگادار بوون له كێش كه كێشێكی ته‌ندروست بێت، جگه‌ره نه‌كێشان، ڕاگرتنی كۆلیسترۆل له خوێندا ئه‌مانه هه‌موو ڕێگای زۆر ساكارن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 ساڵ زیاتر ته‌مه‌نت درێژكهیتهوه، ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت له 90% خه‌ڵك ده‌توانن ته‌مه‌نیان تا نه‌وه‌د ساڵی درێژ بكه‌نه‌وه پێده‌چێت بشیگهیهننه 100 ساڵی ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕێنماییانه بڕۆن.
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی چوار هه‌نگاوه‌كه‌ی تریشه‌وه‌یه، ده‌ڵێت "په‌ستانی خوێنت جێگیر بكه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی شه‌كره‌ی ناو خوێنت ڕێك بخه، خواردنی ته‌ندروست بخۆ‌و چالاكبه."
ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌سێك به‌وردی په‌یڕه‌ویی ئه‌م حه‌وت هه‌نگاوه بكات، ئه‌وا نه‌ك خۆی، به‌ڵكو حكومه‌ت سوودمه‌ند ده‌بێت ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ملیاره‌ها دۆلاره‌ی كه ساڵانه له‌ڕێی ئه‌و نه‌خۆشییه كوشندانهوه خه‌رجده‌كرێت وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره كه هه‌موویان په‌یوه‌ستن به قه‌ڵه‌وییه‌وه.
-------------------------------------------------------------------
-------------------------------------------------------------------------------------------------
کێشه‌ی قه‌ڵه‌وی منداڵان یه‌کێـکه له هه‌ره گرفت و ئاسته‌نگه‌کانی ته‌ندروسـتی گشتی سه‌ده‌ی 21 .
قه‌ڵه‌وی منداڵان کێشه‌یه‌کی جیهانیـیه و به شێوه‌یه‌کی نه‌گۆڕ وا کاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆرینه‌یه‌ک له چین و توێژه‌کانی وڵاتان هه‌یه، ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه که داهاتیان نزمه و مامناوه‌ندیـیه به تایبه‌ت له ناوچه شـارسـتانیـیهکاندا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی قه‌ڵه‌وی به ڕێژه‌یه‌کی مه‌ترسیدار په‌ره‌ی سه‌ندووه. له سـاڵی ڕابردوودا له‌سه‌ر ئاسـتی جیهانی ژماره‌ی منداڵانی قه‌ڵه‌وی ته‌مه‌ن ژێر 5 سـاڵان به پـتر له 42 ملیۆن منداڵ مه‌زه‌نده‌کرابوو. زۆربه‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌ش له نێو وڵاتانی به‌ره‌و ڕسکانچوودا بوو.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه قه‌ڵه‌وی و کێشی نائاسایی له ته‌مه‌نی منداڵی پـێده‌چێت له ته‌مه‌نی کامڵیدا بمێنێته‌وه و هه‌روه‌ها شیانی زۆری ئه‌وه‌شی هه‌یه له تهمهنێـکی زوودا که‌سه‌که تووشی نه‌خۆشیـیه‌کانی شه‌کره و دڵ بـکات.
کێشی نائاسایی مرۆڤ و قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشیـیه‌کانی ئاکامی قه‌ڵه‌وی به ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر ده‌توانرێت مرۆڤ خۆیانی لێ به‌دور ڕابگرێت، هه‌ر بۆیه ڕێگه‌گرتن له قه‌ڵه‌وبوون له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا گرنگ و پـڕ بایه‌خه.
هۆکاره سه‌ره‌کیـیه‌کانی زیادبوونی ئاستی قه‌ڵه‌وی منداڵان به‌هۆی گۆڕان له جۆری خۆراکدایه و به‌هۆی خۆراکی پـڕ له وزه و کانزا و هه‌روه‌ها به‌هۆی ڕۆیشتن به ئاقاری که‌مبوونه‌وه‌ی چالاکی مرۆڤ و وه‌رزشکردنی.
-----------------------------------------------=================
ئه‌و خواردنانه‌ی كه خواردنی خێرایان (fast food) پێدهڵنو زوو ئاماده‌ده‌كرێن، وه‌ك، له‌فه، سه‌ندویچ، شاورمه، پیتزا‌و پارچه مریشكی سوره‌كراو له‌گه‌ڵ ساردی‌و شه‌ربه‌تی هه‌ڵگیراو یان فینگه‌ر، كارۆلی زۆریان تێدایه
دكتۆره (هنادی شیحه) پسپۆڕ له‌پزیشكی خۆراك له‌په‌یمانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆراك ده‌ڵێت: خۆراكه خێراكان ده‌وری سه‌ركی ده‌بینن له‌نه‌خۆشییه بڵاوه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیاده‌ڕه‌وی له‌به‌كارهێنانی ڕۆن‌و شهكرو پرۆتین‌و كه‌موكوڕی زۆر له‌به‌كارهێنانی ڕیشاڵه خۆراكیهكانو ڤیتامینهكانو كانزا سوودمه‌نده‌كان، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان ده‌بنه‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌و كه‌ڵه‌كه‌بوونی چهوریو شه‌كر له‌جه‌سته‌دا، دواتر زیادبوونی كێش‌و قه‌ڵه‌وی تووشبوون به‌نه‌خۆشی شه‌كره له‌ته‌مه‌نێكی كه‌مداو نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و ڕه‌قبوونی بۆرییه‌كانی خوێن‌و شێرپه‌نجه، به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن‌و مه‌مك
به‌وته‌ی ئه‌و پزیشكه، خواردنه خێراكان ده‌بنه‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده بهسۆدیۆم كه له‌خوێدا چێشتدا هه‌یه
یه‌كێكی تر له‌مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و خۆراكانه، هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ قه‌بزی، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر به‌خێرایی دهخورێنو به‌جوانی ناجورێن، زۆرجاریش ساردی له‌گه‌ڵدا ده‌خورێته‌وه، كه ناهێڵیت له‌گه‌ده‌دا به‌جوانی هه‌رس بكرێت، جگه‌له‌وه‌ی كه هیچ میوه‌و زهڵاتهیهكی تیادانیه كه ده‌وڵه‌مه‌ندبێت بهڕیشاڵی خۆراكی بۆ ئاسانكردنی كاری ڕیخۆڵه‌و فڕێدانی پاشه‌ڕۆ به‌ئاسانی
له‌مه‌ترسییه‌كانی تری ئه‌م خۆراكانه، تووشبون بهژههراویبوونی خۆراك زیادده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزی هاویندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی دوكانه‌كانی فرۆشتنی ئه‌م خۆراكانه، شوێنی ههڵگرتنو ساردكردنه‌وه‌و شوێنی سووركردنه‌وه‌ی باشیان نییه، كه ڕێگربێت لهپیسنهبوونی خۆراكه‌كانیان بهمیكرۆبی كوشنده، وه‌ك سلامونیلا كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی تیفۆید، هه‌روه‌ها به‌هۆی خراپی ئاو و كۆگای ئاوه‌كان‌و ئاوه‌ڕۆوه بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كتریا زیاد ده‌كات، ئه‌مه جگه له‌بواره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی كه وا له‌خێزان ده‌كات، په‌رته‌وازه بێت‌و له‌ده‌وری سفره‌یه‌ك به‌كۆمه‌ڵی كۆنه‌بێته‌وه
===========================================
مێشكی مرۆڤ له توانیادا هه‌یه (000 000 000 000 10) زانیاری به شێیوهیهكی ڕێك‌وپێك هه‌ڵبگرێت و بیپارێزێت.گه‌ر ئه‌م زانیاریانه بخرێنه سه‌ر كاغه‌ز ئه‌وه كتێبخانه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و فراوانی لێ ده‌ر ده‌چێت به چه‌شنێك ملیۆنه‌ها په‌رتوكی له خۆی گرتبێت,له هه‌مان كاتیش‌دا بۆ كۆ كردنه‌وه‌و نوسینهویان مرۆڤ پێویستی به هه‌زاران ساڵ ده‌بێت.یه‌كێكی تر له به‌خششه‌كانی په‌روه‌ردگار:چاوه،كه ڕۆژانه (000 2000)ملیۆن وێنه بۆ مێشك ده‌گوازێته‌وه تاكو تۆماری بكات.
=============---------------================------------========
قه‌له‌وی هۆکارێکه بۆ توش بوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی هۆله‌ندی له زانکۆی "ماستريخت " ئه‌وه‌ی روون کردۆته‌وه که قه‌له‌وی هۆکارێکه بۆ توش بوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن به گوته‌ی پزیشکه‌کان له‌م زانکۆیه قه‌له‌وی کاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ جگه له‌وه‌ی که زۆر جار مرۆڤ توشی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و جه‌لته ده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی هه‌یه که مرۆڤ توشی نهخجۆشی شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن بکات
له‌لایه‌کی تر پزیشکه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که قه‌له‌وی هۆکارێکه بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه به‌لام ئه‌نجامدانی وه‌رزش رێگری ده‌کات له‌م نه‌خۆشیه پێچه‌وانه‌ی قهلهویه بۆیه مرۆڤ پێویسته به‌رده‌وام وه‌رزش بکات و خواردنی دوور له چه‌وری بخوات بۆ ئه‌وه‌ی کێشی له‌شی زۆر نه‌بێت و توشی قه‌له‌وی نه‌بێت
سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پزیشک "لورا هيوز " ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه که زیادبوونی رێژه‌ی چه‌وری له‌له‌ش و زیادبونوی کێشی له‌ش هۆکارێکه بۆ توس بوون به‌م نه‌خۆشیه به‌رێژه‌ی 25% له‌گه‌ل ئه‌و که‌سانه‌ی که کێشی له‌شیان ئاساییه و قه‌له‌و نین
============================================
--------------------------------------------------------------------------------