ميرنشينى بابان - یانەی کوردکلیك
  خۆتۆماركردن   زانــــیـاریـه‌كان   لیستی ئه‌ندامان   ڕۆژ ژمێر   گه‌ڕان   به‌شداریه‌كانی ئه‌مڕۆ   هه‌موو به‌شداریه‌كان وه‌ك خوێنراوه‌ پیشان بده‌


زیاد كردنی وه‌ڵام
 
ئامرازه‌كانی بابه‌ت شێوازه‌كانی نیشاندان
بەشداری ژمارە : ( 1 )
 
جونا
ئه‌نــدامی نــوێ
جونا لێره‌ نییه‌
 
ژمارەی ئەندامێتی : 33229
کاتی تۆمار بوون : Feb 2012
شوێنی نیشتەجێبوون:
ژمارەی بەشداریەکان: 0
هێزی هەڵسەنگاندن: 10
تێست : جونا is on a distinguished road
سه‌ره‌كی ميرنشينى بابان

بەروار : [ 02-25-2012 - 09:00 PM ]


سلاو به ريز كورته رابؤرتيكمان ئه وى له سه ر ميرنشينى بابان


وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
 
 بەشداری ژمارە : ( 2 )
reto
ئه‌ستێره‌ی کورد کلیک
ژمارەی ئەندامێتی: 29218
کاتی تۆمار بوون : Oct 2011
شوێنی نیشتەجێبوون: kurdistan
ژمارەی بەشداریەکان : 1,577
هێزی هەڵسەنگاندن : 13

reto لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

بەروار : [ 02-25-2012 - 09:16 PM ]


فه‌رموو به‌رێزم لێره‌ ته‌ماشا بكه‌ بزانه‌ به‌ دڵته‌؟


وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
 
 بەشداری ژمارە : ( 3 )
KURDBAND
گروپی کورد کلیک
ژمارەی ئەندامێتی: 24002
کاتی تۆمار بوون : Mar 2011
شوێنی نیشتەجێبوون:
ژمارەی بەشداریەکان : 2,644
هێزی هەڵسەنگاندن : 25

KURDBAND لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

بەروار : [ 02-25-2012 - 09:21 PM ]


ده‌ق:
له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌‌ نێردراوه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز جونا بینینی به‌شداریه‌كان
سلاو به ريز كورته رابؤرتيكمان ئه وى له سه ر ميرنشينى بابان
فه رموووووووو

میرنشینی بابان (١٦٤٩-١٨٥٠) لە بنەڕەتدا بە ناوی فەقێ ئەحمەدی بابانەوە دامەزراوە. لە ساڵەکانی ١٦٨٦ بەدواوە بەھێز بووە و دواییش دەسەڵاتی گرتۆتە دەست. لە نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدەیەمدا میرنشینی بابان لە ڕووی سیاسییەوە و دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕۆڵێکی زۆر گرینگی بینیوە. ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی دەسەڵات و ھێزی سەربازیی میرنشینی بابان.
دەسەڵاتی میرنشینی بابان دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠ ساڵێک لەمەوبەر. ئەم میرنشینە دەکەوێتە ناوچەی سلێمانییەوە، لە باشووری میرنشینی سۆرانەوە و تاکوو بەشێکیش لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە. لە ڕۆژئاواشەوە تەواوی ناوچەی کەرکووکی دەگرتەوە. بەشێکی ناوچەی شارەزوور لە ژێر دەسەڵاتی میرنشینی باباندا بوو. پایتەختی میرنشینی بابان قەڵاچوالان بوو. دوای ئەوەی دادوەری گوندی مەڵکەندی، ئیبراھیم پاشا، بە ناوی سلێمان پاشاوە، لە ساڵی ١٧٨٤دا دەستی بە درووستکردنی شارێک کرد و ناوی سلێمانیی لێ نا و دواییش کرا بە پایتەختی میرنشینی بابان.
لە سەردەمی میرنشینی باباندا گیروگرفتی ناوخۆیی زۆر بوو، ئەمە زۆر کاری کردە سەر بێھێزی و لاوازکردنی ئەم میرنشینە لە لایەکەوە، لە لایەکی تریشەوە عوسمانی و ئێران بە پێی ڕێککەوتنی پەیمانی قەسری شیرین میرنشینی بابانیان لە ناو خۆیاندا بەش کرد. ئیتر لە دوای ئەوەیش میرنشینی بابان جارێ دەکەوتە ژێر دەستی عوسمانی و جارێکی تریش ژێر دەستی ئێران.
لە سەردەمی میرعەبدولڕەحمان پاشادا جارێکی تریش میرنشینی بابان بەھێز بووەوە و سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند. عوسمانییەکان لە ساڵی ١٨٢٢دا بە لەشکرێکی زۆر بەھێز و لەژێر سەرکردایەتیی مامەد پاشا خۆیدا، ھێرشی بردە سەر سلێمانی کە پایتەختی میرنشینی بابان بوو. نزیکەی ٥٠٠ کەس لە لەشکری عوسمانی کوژرا، بەڵام لە دواییدا عوسمانییەکان توانییان شاری سلێمانی بگرن.
مەحموود پاشا لە دوای مردنی باوکی بوو بە سەرۆکی میرنشینی بابان و تاکوو ساڵی ١٨٣٤ دەسەڵات بە دەستی ئەو بوو و دوای ئەویش دەسەڵاتی میرنشینی بابان تاکوو ساڵی ١٨٥١ بە دەستی سلێمان
پاشا بوو.


ميرنشيني بابان لة ئةنجامي هاتني جةند ميريكي ليهاتوو سنووري جوكرافيايي فراوانتر بوو بة جوريك كه:
1_سنووريان لة روزئاواوة كةياندة ئةوديوي شاري كفري و سةنكاو شوان و كةركووكي كوردستاني.
2_لة روزهةلاتيشةوة تا ئةوديوي رووباري سيرواني بةرن.
3_لة باشووريشةوة هةموو ناوجةكاني بةدرةو جةسان بكريتةوة.
4_لة باكووريشةوة ناوجةي هةولير و زيي بجووك دادةبوشيت.
هةر بوية ميزوونوسيكي وةك لونكريك ميرنشيني بابان بة ئيمبراتوريةتي بابان ناو دةبات.

کولتوور و ڕۆشنبیری

لە ماوەی دەسەڵاتداریی ئەم میرنشینەدا زمان و ئەدەبی کوردی زۆر پەرەی سەند، بەتایبەتی لە کۆتاییی سەدەی شانزەوە تاکوو نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدە. دروستبوونی قوتابخانەی شیعری کلاسیکی کوردی بە ڕێبەرایەتیی نالی و ھاوڕێکانی، سالم و کوردی (ئەم سێ کەسە بە سێ کوچکەی بابان ناسراون) و مەحوی کە شەقـڵشکێنی شیعری کوردی بوون لە شێوەزاری کوردیی ناوەندیدا و دواییش بوو بە زمانی ئەدەب و نووسین و زۆر لە شاعیرانی تریش ھەر لەسە ئەو ڕێچکەیە ڕۆیشتن و پەیڕەوییان کرد و پەرەیان بەو زمانە ئەدەبییە دا.

يات سه يريكى ئيره بكه

وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
زیاد كردنی وه‌ڵام

ئامرازه‌كانی بابه‌ت
شێوازه‌كانی نیشاندان

یاسای په‌یام
ناتوانی بابه‌تی نوێ بنووسی
ناتوانی وه‌ڵام بۆ بابه‌ت بنووسی
ناتوانی فایله‌كانت باربكه‌ی
ناتوانی به‌شداریه‌كانت چاك بكه‌ی

BB codeچالاكه‌
خه‌نده‌كان چالاكه‌
كۆد [IMG] چالاكه‌
كۆد HTML ناچالاكه‌

گواستنه‌وه‌ی خێرا


ئێستا كاتژمێر : 08:57 PM به‌كاتی كوردستان